سەرەتا هەواڵ جەنگی تەلەفونە چەماوەکان(Foldable phones)

جەنگی تەلەفونە چەماوەکان(Foldable phones)

لەلایەن Daban Abbas

سامسۆنگ و هواوی هەریەکەیان نوێترین دەستی خۆیان ئاشکراکرد کە توانای نووشتانەوەیان هەیە بۆ بوون بە تاتە(tablet)، بەڵام کامیان سەرنج ڕاکێشترن یان پراکتیکی ترن؟ لە ئێستادا ناتوانین بەدڵنیای یەکێکیان هەڵبژێرین تا بڵاو نەکرێنەوە، بەڵام هەنێک زانیاری لەسەر هەردووکیان بەردەستن تاڕادەیەکی باش تێ ئەگەین.

گەورەترین کێشەی ئەم دەستیانە ئەوەیە کە ناتوانرێت بە شووشە پیشاندەرەکانیان ڕووپۆش بکرێن بە هۆی ئەو نووشتانەوەیەوە ناچارن پلاستیک بەکاربهێنن ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی پیشاندەرکەی بڕووشێت.

جیاوازی هواوی و سامسۆنگ ئەوەیە کە سامسۆنگ دائەخرێت و پیشاندەرێکی کە لە پشتیەوە درووست کراوە لە کاتی داخستندا وەک تەلەفونی زیرەکی ئاسایی کاردەکات، بەڵام هواوی تەواو پێچەوانەیە لەبری ئەوەی بۆ ناوەوە دابخرێت بۆ دەرەوە دائەخرێت و هەر هەمان پیشاندەری تاتەکە ئەبێت بە تەلەفون.

هەروەها سامسۆنج بەشێکی پیشاندەرکەی بۆ کامێراکانی تەرخان کردووە، بەڵام هواوی باڵێکی دروست کردووە و کامێراکانی لەسەر داناوە کە لەکاتی کردنەوە هیچ بەشێک لە پیشاندەرکە داناپۆشن.

هەنێک وردەکاری کە

سامسۆنگ:

پیشاندەری دەرکی : ٧.٣ ئینچ

پیشاندەری ناوەکی: ٦.٤ ئینچ

نرخ: ١٩٨٠ دۆلار

هواوی:

لەکاتی داخستن: ٦.٦ و ٦.٣٨ ئینچ

لەکاتی کردنەوە: ٨ ئینچ.

نرخ: ٢٦٠٠ دۆلار

ڕەنگە ئەمانەشت بەدڵبێت

پەیامێک جێ بهێڵە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.