سەرەتا هەواڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لیدەری سەرەکی وەن کۆین دەستگیر کرا

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لیدەری سەرەکی وەن کۆین دەستگیر کرا

لەلایەن Daban Abbas

رۆژی چوارشەمە کۆنستانتین ئیگنۆتۆڤا(Konstantin Ignatov) لیدەری ئێستای وەن کۆین و برای رۆجا ئیگنۆتۆڤا(ruja ignatova)  دەستگیرکرا، بە هۆکاری ئەوەی کە ئەم سیستمە هەڕەمیە و تۆمەتی فێڵکردنی دراوەتە پاڵ(wire fraud conspiracy charge) ئەگەر بەسەریا ساغ ببێتەوە ڕەنگە زیاتر لە(٢٠)ساڵ زیندانی بکرێت.
ڕۆجا ئیگنۆتۆڤاش تۆمەت بار کراوە بە پارە شتنەوە و فێڵ کردن، بەڵام لە ئێستادا لە ئەمەریکا نییە یان شوێنی نادیارە تا دەستگیر بکرێت ئەگەر تۆمەتەکانی لەگەڵ براکەیا بەسەردا ساغ بێتەوە ڕەنگە پێکەوە ٨٥ ساڵ زیندانی بکرێن.

داواکاری گشتی مەنهاتن ڕای گەیاند کە کۆمپانایای وەن کۆین زیاتر لە(٣.٧) ملیار دۆلاریان دەست کەوتوە

بە درۆ و قۆڵبڕین بە ئەندامەکانیان وتووە کە بەکەمترین زیان زۆرترین قازانج ئەکەن، بەڵام سیستمێکی هەڕەمییە کەزیاتر لە وەهمەوە نزیکە وەک لە ٠ و ١

هەروەها لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ دا درۆیان لەگەڵ بەشدار بووەکان کردووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای کۆینەکانیان لە (٠.٥٠)سەنت بۆ (٣٣.٦٥) دۆلار.

وەنکۆین یان وەن لایف لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و تا ئێستا بەردەوامە لە کارکردن، پشت بە سیستمی هەڕەمی، فرۆشتنەوەی سەروو  بە خوار خۆی ئەبەستێت، بە وتەی خۆیان ملیۆنان ئەندامیان هەیە لە جیهاندا، بێ ئەوەی هیچ بلۆک چەینێکیان هەبێت.

بۆزانیاری زیاتر و ئاگادار بوون سەردانی ئەم بەستەرانەبکە:

کریپتۆ کەرەنسی و نێتوۆرک مارکێتینگ
پۆدکاستی چاوگ لەسەر کریپتۆ کەرەنسی

ڕەنگە ئەمانەشت بەدڵبێت

1 پەیام

B4B4NN حوزه‌یران 17, 2019 - 10:48 pm

دەست خۆش

وەڵامدانەوە

پەیامێک جێ بهێڵە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.