سەرەتا هەواڵ گوگڵ کار لەسەر جێگرەوەی ئەندرۆید ئەکات

گوگڵ کار لەسەر جێگرەوەی ئەندرۆید ئەکات

لەلایەن Daban Abbas

هەرچەندە ئەندرۆید سیستمێکی کارپێکردنی زۆر بەهێزە، بەڵام لەبنەڕەتدا خۆی بۆ کامێرا درووستکراوە کە بەدەستلێدان کار ئەکات. کێڕنەڵەکەشی لە کێرنەڵی لینوکسەوە وەرگیراوە، بەڵام فوشیا(fuchsia) لە بنەڕەتەوە بۆ ئامێرەزیرەکەکان درووست کراوە مۆبایل، بڵندگۆ و کۆمپیوتەر یان هەر ئامێرێکی تری زیرەک. بەشێوەیەکی باشتر ئەگونجێت لەگەڵ یارمەتیدەرە دەنگیەزیرەکەکاندا. کێرنەڵەکەیشی تایبەتە بە خۆی لە لینوکسەوە وەرنەگیراوە ناوی زێرکۆنە(zircon).

بەڵام هۆکاری بیرکردنەوەی گوگڵ لە گۆڕینی ئەندرۆید ئەوەیە یان لەدەستدانی کۆنترۆڵە لە لایەن ئەو کۆمپانیایانەوە کە بەکاری ئەهێنن لەسەر تەلەفونە زیرەکەکانیان؟ سیستمێکی سەرچاوەکراوە باشترە یان سەرچاوە داخراوی وەک (ios)ی ئەپڵ؟

ئەم گۆڕان کاریە کارێکی ئاسان نییە و بەپێی زانیاریەکان ڕەنگە لانی کەم ٥ ساڵی کەی بوویت ئەوەش ماوەیەکی زۆر درێژەی  بۆ گۆڕانکاری لە تەکنەلۆجیادا.

ڕەنگە ئەمانەشت بەدڵبێت

پەیامێک جێ بهێڵە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.