سەرەتا هەواڵ ویکیپێدیای ئەڵمانیا ئەمڕۆ کارناکا

ویکیپێدیای ئەڵمانیا ئەمڕۆ کارناکا

لەلایەن aras aras

لە پێناو پەستان لەسەر بڕیاڕی پەرلەمانی ئەوروپای هاوبەش، کە بە پەرەگرافی ١٣ ناسراوە، ویکیپێدیا پەڕەی زمانی ئەڵمانی ئەمڕۆ ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ کار ناکات.

ویکیپێدیا لە ئەڵمانیا ڕۆژانە زۆرتر لە ٣٠ ملیۆن جار سەردان دەکرێت و بایەخی زۆری پێ دەدرێ، هەم وەکو سەرچاوەیەکی گشتگیر و هەمیش بۆ وەرگرتن و هاوبەشی کردنی زیانیارییەکان.

پەرلەمانی ئەوروپا بە نیازە هەفتەی داهاتوو ٢٧ی ٣، بڕیار بدات لەسەر ڕاگرتنی (بەرزکردنە upload)ی ئەو وێنە و فیلمانەی کە خاوەندارێتیان ناسراو نیە، بەمەش دەیانەوێت مافی کەسێتی و خاوەندارێتی ئەو بڵاوکراوانە بپارێزن و هەرکەس سەربەخۆ نەبیتە خاوەنی فیلم و وێنە و داتای کەس و دامەزراوەی تر. ئەوەی ئاشکرایە کە ڕۆژانە لە ویکیپێدیا، یوتیوب، تویتەر، فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ترەوە هەزاران وێنە و گرتەی ڤیدیۆ بڵاو دەبێتەوە، کە هەندێکیان وەرگیراون بێ مۆڵەت وەرگرتن و ناوهێنانی خاوەنەکانیان. لەمەوە ئەوروپا بە گرنگی دەزانێت کە مافی تاکەکەسی لەو ڕووەوە بپارێزێت و خاوەنەی ئەو داتایانە زەرەرمەند نەبن. لە بەرامبەریشدا ڕێکخراوەکانی ئینتەرنێت و پۆڕتاڵە جیاجیاکان دژایەتی ئەم هەنگاوە دەکەن و پێیان وایە بەهۆیەوە گشتگیریی ئینتەرنێت و فراوان بەکاربردنی سنووردار دەبێ و تامی تیا نامێنێت. لە کاتێکدا کە بەرنامە و ئامێرەکانی بەرزکردنەی – ئەپلۆدکردن – داتاکان ناتوانێت ئەوە جیا بکاتەوە کە ئەم داتایە دزراوە یا هی تۆیە، ئەمە ئاستەنگی دروست دەکا بۆ داهاتوو کە هەموو ئامێرێک زیرەکی لەسەر دروست بکرێ و خۆی ببێتە چاودێر، بەڵام تێچوون و کاری زۆر دەوێ و ئەوەی بەردەستیشە لەم دەمەدا دەبێت لەسەر ئەو بڕیارە ڕابگیرێ.

ویکیپێدیای ئەڵمانیاش بۆ دژایەتی کردنی ئەو بڕیارە و دروست کردنی پەستان لەسەر ئەوروپا، ئەمڕۆ دەرهێڵ دەمێنێتەوە. دەیان کۆمەڵە و ڕێکخراوی تریش ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئازاریان داناوە بۆ خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقام، تاکو ئەو بڕیارە گۆڕینی بەسەردا بکرێت و سەر نەگرێت.

بۆ ئێمەی کوردیش ئەگەرچی بڕیارەکە لە ئەوروپایە و وڵاتانی ئەوروپا دەگرێتەوە، بەڵام کاریگەری دەبێ بەوەی کە لەمەودوا ئەو فیلمانە زۆرینەیان سانسۆر و لێپرسینەوەیان زۆرتر دەبێ و ئەوەی لە کوردستانیشەوە بار بکرێ بۆی هەیە لە ئەوروپا پیشان نەدرێت.

ڕەنگە ئەمانەشت بەدڵبێت

پەیامێک جێ بهێڵە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.