سەرەتا هەواڵ جولیان ئاسانج دەستگیر کرا

جولیان ئاسانج دەستگیر کرا

لەلایەن Daban Abbas

دامەزرێنەری ویکیلیکس جولیان ئاسانج کەمێک پێش ئێستا لە سەفارەتی ئیکوادۆر لە وڵاتی بەریتانیا لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرا بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە دادگا، هەرچەندە ئەمە تۆمەتێکی قورس نییە. هەرکەسێکی ئاسایی بە پێدانی کەفالەت و پێدانی غەرامە ئازاد ئەکرێت، بەڵام بۆ ئاسانج دیارە شکاندنی یاساش ڕێگر نییە تا وەکو بێدنگی بکەن و کەسانی هاوشێوەی ئەو چاوترسێن بکەن. پێشتر بە تۆ مەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کرابوو لە وڵاتی سوید، بەڵام ئەوتۆمەتانە پێئەچوو دروستکراوبن هەر بۆیە سەرجمیان کشێندرانەوە.

ئاسانج پێنچ ساڵە مافی مانەوەی سیاسی لە وڵاتی ئیکوادۆر وەرگرتوە و لەناو سەفارەتەکەیاندا ئەژی، بەڵام ئەومافەی لێسەندرایەوە لە لایەن ئیکوادۆرەوە.

ئاسانج رۆژنامەنووس، هاکەر و پرۆگرامەرە و دامەزرێنەری سایتی بەناوبانگی ویکلیکسە کەچەندین مەلەفی نهێنی دەزگا هەواڵگریەکانی بڵاوکردۆتەوە، بەتایبەت دەزگای هەواڵگری ئەمریکا. سەرجەم داتاکانی بۆ نێردراوە نەک خۆی کاری هاککردنی ئەنجام دابێت. لەساڵی ٢٠١٠ ەوە تائێستا هەموو ساڵێک پاڵێوراو بووە بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

نوێکردنەوە: تۆمەتی شکادنی یاساکانی رۆژنامەوانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دراوتە پاڵ ئاسانج و لەلایەن ئەو وڵاتەوە داواکراوە.

نوێترین: تۆمەتی هاوکاری کردنی (چێڵسی مانین) بۆ شکادنی تێپەڕەووشەی بانکی زانیاری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا دراوەتە پاڵ ئاسانج.
خوێندنیەوەی تۆمەتە ئاڕاستە کراوەکان لێرەوە

دواین وێنەی ئاسانج لە کاتی بردنی بۆ دادگا

کاتی دەستگیر کردنی ئاسانج

ڕەنگە ئەمانەشت بەدڵبێت

پەیامێک جێ بهێڵە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.