پشووی چاوگ – ئەڵقەی 3 – یاسای 10 هەزار کاتژمێر!

      • لابردنی بەخشین لە پاتریۆن بۆ چاوگ، بۆچی؟ (13:18)
      • گەیاندنی زانیاری هەڵە لەسەر بیتکۆین‌و بلۆکچەین لەلایان د. خالید محمد. (16:37)
      • بەکەم تەماشاکردنی زمانی دایک. چ قازانجێک دەکەین لە دورکەوتنەوەی یان کردومانە؟ (20:29)
      • مرۆڤ و لێهاتوویی و یاسای ١٠٠٠٠ کاتژمێر. (40:18)
        – مرۆڤ لە نێوان ڕابردوو و لێهاتوویی و داهاتوودا.
        – پەلەکردنی خەڵکی لەوەی زوو پێت بڵێن کە چی دەزانن.
        – زانستی زۆرتر و گۆشەگیریی زیاتر.
      • هێرشکی سایبەر بۆ سەر پەرلەمانی نەرویج. (59:38)
      • بەشداربووان:
      • هاوکار خەلیل
      • ڕێبین سەربەست
      • سیامەند نەریمان

    لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

نوسەر: ڕەمەزان عەبدوڵڵا

هەموومان کاتێکمان هەیە کە بەتەنها هی خۆمان نییە، پێوستە لەگەڵ ئەوانی تر بەشی بکەن. چاوگ ئەو کات و شوێنەیە کە دەتوانین لەگەڵ یەکتر کۆ ببینەوە و زانیارییەکانمان ئاڵوگۆڕ بکەین.

5 وەڵام بۆ “پشووی چاوگ – ئەڵقەی 3 – یاسای 10 هەزار کاتژمێر!”

  1. دەستان خۆش بێت،
    40:18؛ من سەرنجێکم هەبوو لەسەر کارکردن لەوبوارەی کە حەزت لێیەتی پێش پۆلی ١٢ لە کوردستان، بەڕای من کارێکی خراپە و باش نییە، چونکە لە کوردستان ئەگەر لە پۆلی ١٢ سەرکەوتوو نەبیت، هەڵبژاردنی ترت زۆر زۆر کەم ئەبێتەوە، بەجۆرێکە ئەو کەسانەی بۆ نموونە هیوایەتیان کۆمپیەوتەرە کاتێک لە پۆلی ١٢ و ئامادەیی زۆر خەریکی دەبن، بەهۆیەوە لە خوێندنەکەیان دوا ئەکەون و لە پۆلی ١٢ سەرکەوتوو نابن و ناتوانن بچن لە بواری کۆمپیوتەردا بخوێنن، توشی بێهیواییەکی زۆر ئەبن و ڕەنگە واز لە حەز و ئاواتەکانیان بهێنن،
    بۆیە من خۆم بەو قۆناغەیا تێپەڕیوم، بەداخەوە زۆربەی خوێندکاری ئێمە لە پۆلی ١٢ خەریکی هەموو چالاکی و کارێک ئەبێت خوێندنەکەی نەبێت، (من لە پۆلی ١١ و ١٢ زۆر حەزم لە بواری ئەنیمەیشن و ٣دی مۆدیلین بوو، بەرنامەی سینەما ٤دی و ئۆتۆدیسک مایام بەکار ئەهێنا، بەڵام کە لەپۆلی ١٢ دەرنەچووم، بەتەواوی حەزم بۆی نەما و وازم لێ هێنا)
    ڕەنگە بتوانێت لە هاوینا خەریکی ئەو بوارە بێت کە حەزی لێیەتی، بەڵام کاتێک ڕۆچوو لەناویا ئەوکاتە سنووردارکردنی کاتی زۆر زۆر قورس ئەبێت.
    لە کوردستان بەمجۆرەیە، ئیتر ڕاستیەکەی من شارەزای وڵاتانی تر نیم، ڕەنگە لەوێ هەڵبژاردەی زۆر بەردەست بێت.
    سەرکەوتوو بن، زۆر سپاس.

    1. سڵاو بەڕێز، پێشەکی سوپاستان دەکەم کە کاتی خۆتان بەخشیووە بۆ گوێگرتن لەم ئەڵقەیە، هەڵبەتە من بە هیچ شێوەیەک لە زوو دەستپێکردن مەبەستم لەوە نەبوو کە فێرخوازان واز لە خوێندن و وانەکانییان بهێنن و بچن خەریکی خولیاکانییان بن، هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکەین کە لە باسی بابەتەکاندا کەمتر بەرەو ئەوە بچین کە ئەزموونی ژیانی خۆمان چۆنە، بەڵکو بابەتەکان بەشێوەیەکی زانستی باس بکەین، کە سوودبەخش بێت بۆ هەموو کەسێک، لە ڕاستیدا گرنگ نییە ئەزموونی خوێندنی من چۆنە یان هی بەڕێزتان چۆنە، چونکە ئەوە شتێکە کە ژیانی تاکەکەسێکی لەسەر بەندە و ناچەسپێت بەسەر هەموو کەسێکدا، بۆیە من کاتێک ئامۆژگاری کەسێک دەکەم بۆ بابەتێک هەرگیز ناڵێم ئەنجامی بدە یاخوود ئەنجامی مەدە چونکە من پێم وایە، یاخوود ئەزموونی ژیانی من وابووە، بەڵکو بابەتەکان بەوشێوەیە شیدەکەمەوە کە زانستیین، ئەگەر هەڵەیەکم لە بابەتێکدا کردبێت، هەڵەکە دەخەمە ڕوو، نەک تەواوی بابەتەکە بە هەڵە دابنێم.
      سەبارەت بەوەی مرۆڤ خۆی لەو تەمەنەدا کە پێش ١٨ ساڵە ئەو کارانە ئەنجام بدات، کارێکی تاڕادەیەک سەختە، بۆیە من چەند جارێک ئاماژەم بە ڕۆڵی گرنگی دایک و باوکان کرد کە پێویستە ئەوان هاوکاربن و ئاسۆی داهاتووی مناڵەکەیان ڕۆشن بکەن، چونکە بەگشتی مرۆڤ پێش تەمەنی ١٨ ساڵ توانای بڕیاردانی لە ئاستی پێویستدا نییە، زۆرێک نموونە هەن لەگەڵ ئەوەی خوێندکاری دواناوەندیین، لەگەڵیدا سەرقاڵی موزیک و تەکنەلۆژیا و وەرزش و خوێندنەوە و نووسین و دەیان شتی ترن، ئەمانە ئاڵۆزیین لە دەروون و فکری ئەو مرۆڤەدا کە پێویستە چاوی دایک و باوکانی لێ دوور نەبێت، ئەگەر بێینە سەر ئەوەی نموونەی سەرکەوتووش بهێنینەوە، بەڵێ دەیان نموونەی بەردەست هەن، کە سەلمێنەری یاسای ١٠ هەزار کاتژمێری ماڵکۆم گڵادوێڵن، بۆ نموونە گەنجێکی سەرکەوتوومان هەیە بەناوی کاک ئومێد کە خولیای بەرهەمهێنانی سێ ڕەهەندی و وێنەی جوڵاوی لە قۆناغەکانی ناوەندییەوە بۆ درووست بووە و دەستی کردووە بە فێربوون تیایدا، پاشان لە پۆلی ١٢ بە کۆنمرەی ٩٠ بەرەوژوورەوە چووەتە ئەندازیاریی پەیوەندییەکان و دوای تەواوکردنی زانکۆ بە تەواوی ئامادەبووە بۆ کارکردن و دەرخستنی لێهاتووییەکانی.
      خاڵێکی تریش ئەوەیە هاوڕێی ئازیز کە هەمیشە ئێمە دەمانەوێت وێنەیەکی گەورەی ئەم جیهانە پشان بدەین و لەو ڕێگەیەوە بزانین دەتوانین چیمان پێ بکرێت بۆ کارکردن لە پێناو باشترکردنی هەسارەی زەوی و مرۆڤایەتی، بۆیە دەمانەوێت کەمێک دوور بیربکەینەوە لە پۆلی ١٢ و کۆنمرە و پزیشکی و ئەندازیاریی و مووچە و پلەو پۆست.
      لەهەر بوارێکدا لێهاتوویی و سۆزی بەتین لە هەر مرۆڤێکدا هەبێت ئەوە دەبێتە مایەی ژیانێکی باش و تەندرووست و پڕ ووزە.
      پێشنیاریشتان بۆ دەکەم تەماشای فیلمی Searching for Bobby Fischer بکەن، لە دەرهێنانی ستیڤن زێیلیەن، کە ڕۆڵ و بوونی دایک و باوک لە ژیانی منداڵدا زۆر بەجوانی وێنە دەکات.
      ئارام و تەندرووست بن و بە هەموو ئاواتەکانتان بگەن.

      1. زۆر سپاس کاک ڕێبینی بەڕێز بۆ وەڵامەکەت،
        بێگوومان تەنها ئەو کەسانە ئەتوانن مرۆڤایەتی بگۆڕن کە حەزیان بۆ کارەکەیان هەیە و نە خوێندن و نە هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەبەردەمیان بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان، سپاس بۆ پێشنیارکردنی فیلمەکە هەوڵ ئەدەم سەیری بکەم.
        کاتێکی خۆش.

  2. سڵاوتان لێبێت،
    سوپاس بۆ هه‌موو زانیارییه‌كان، من له‌ به‌رنامه‌مدابوو كه‌ به‌شداری بكه‌م له‌ كڕین بۆ پشتیوانی له‌ به‌رنامه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانتان، هیوادارم دایبنێنه‌وه‌. په‌له‌ش مه‌كه‌ن له‌ وه‌ڵامی به‌ ده‌مه‌وه‌چونی. لینكه‌كه‌شی له‌ شوێنێكی به‌رچاو دابنێن.
    كات دانان بۆ كارێك بیكه‌یت باشه‌ به‌ڵام بۆ خوێندن یان داهێنانێك یان فێربونی شتێكی نوێ من ئه‌ڵێم ئه‌بێت مێشك له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌و كاره‌ گونجاو بێت ئه‌گینا كاته‌كه‌ به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات هیچ فێرنابیت.
    گوێ گرتن له‌ ئێوه‌ سودی زۆره‌ ئه‌وه‌ی گوێی لێتان نیه‌ زۆر بێ ئیخباره‌ هههه
    سوپاس به‌رده‌وام بن ده‌ستانخۆشبێت.

    1. سڵاو کاکە،
      ڕاستی شتێکی ئەوەندە مەزن نەبوو خۆی، وەکو خەوێک بۆ هەندێک کار هەمان بوو. دیارە لەبار و شیاو نییە بۆ ئێمە و بۆ خەڵکی تر. فێربوونیش پرۆسەیەکە یەک هەنگاوی لە حەزی خۆتەوە دەست پێ دەکات، کە سنوری نییە. هەرکەسە و ئەزموونێک، بەڵام هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن، کە بەردەوامی ئەو حەزەی سەرەتا بناغەی فێربوونە.
      بژین و سوپاس بۆ بەشدارییە بابەتییەکانت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.