- bashtop مرد و bpytop هاتە ناوەوە.
- فایەرفۆکس و هەوڵێکی تری لە ئەندرۆید و تەگەرەکانی گووگڵ.
- نرخی لاپتۆپەکانی لینوکس، کە کۆمپانیا دەیکات بۆ بەرزن یان دەیهێنێت؟
- یەکێک لە پێوەکراوە ناودارەکانی وۆردپرێس و دۆزینەوەی کەلێن تێیدا و هاککرانی چەندان ماڵپەڕ.
ئهمانهو و چهند بابەتی تر خراونهته بهر باس و وتوێژ.
بەشداربووان:
- هاوکار خەلیل
- گۆڤار جەبار
- سیامەند نەریمان
لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube
دەست و دەمتان خۆش بێت، کاک سیا، کاک هاوکار و کاک گۆڤاری ئازیز، بەڕاستی لای من هیچ شتێک بەچێژتر نیە لە گوێگرتن لەم پۆدکاستەی ئێوە و سوپاستان ئەکەم بۆ هەموو ئەو زانیاریانەی کە بەخشیوتانە، گەر ئاسایی بێت حەز ئەکەم پێشنیاری پێوەکراوێک بکەم بە ناوی وۆردفێنس Wordfence کە پێوەکراوێکی تا بڵێی بەسود و ڕێکوپێکە و هەر بەڕێزێک ماڵپەڕی وۆردپرێسی هەبێت شتێکی گونجاوە بەکاری بهێنێت، بە دوو شێوەی خۆڕایی و پلانی ساڵانەیان هەیە و دیواری ئاگرینەکەیان لە جۆری Endpoint Firewall و زۆر بە وردی پشکنین دەکات لەناو پەڕگەکانتدا، بەپێی ماڵپەڕەکەیان هەر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ ملیار هێرشیان بەرپەرچداوەتەوە.
جگە لەوە خزمەتگوزاری Wordfence Security لە ڕێگەی پۆستی ئەلەکترۆنیەوە بە خۆڕایی بەردەستە، تیمەکەنیان زۆر لێهاتوون و بەردەوام پشکنین بۆ پێوەکراوەکان و پەڕگەکانی خودی وۆردپرێس دەکەن و هەر کاتێک کێشە یان کەلێنێکیان دیاری کرد، یاخود دیاریان کرد کە هێرشی ئەلەکترۆنی ئاڕاستە دەکرێت، ڕاستەوخۆ بە پۆستی ئەلەکترۆنی ئاگادارت دەکەنەوە و پێت دەڵێن کە ئەو پێوەکراوە بە زووترین کات ناچالاک بکەیت.
هەر سەبارەت بەم پێوەکراوەی File Manager زۆر زوو پۆستی ئەلەکترۆنیان نارد کە ئەو پێوەکراوە لاببەیت و پشکنین بکەیت بۆ ماڵپەڕەکەت لەڕێگەی دیواری ئاگرینەکەیانەوە، مانگانە چەندین جار ئەو ئاگادارکردنەوەیە دەبینم بۆ چەندین پێوەکراو دەینێرن.
زۆر ببورن سەرم ئێشاندن، دووبارە سوپاس.
سڵاو کاکە ڕێبین،
زۆر سوپاس بۆ ئەو زانیارییانە و زۆرکردنە بۆ بابەتەکە. وەکو لە پۆدکاستەکە باسمان کرد، تاکو دەتوانیت خۆت خەریکی ببیت باشترە بەهۆی سەرچاوەی زۆرەوە. ئەگەر پێوەکراویش بەکارهات، زۆر باشترە ئاوها بەوردی هەموو لایەنەکانی بپشکنیت.
بژین
قسەکەت تەواو لەجێی خۆیەتی، وە لەو هێرشانەش کە کرا هەرچ وێبسایتێک ئەو پێوەکراوەی دامەزراندبێت توشی ئەو هاککردنە نەهاتووە (وەک باسکراوە لە بابەتەکان)، بەڵام ڕاستی خۆم بەکارهێنەری تەواوەتی نەبووم بەو مانایەی نازانم لایەنی باش و خراپی چییە بۆیە نەمویست پێشنیازی بکەم بۆ هیچ کەسێک…
دەستی تۆش خۆشبێت.