ئەڵقەی 39 – (وه‌رزی دووه‌م) – چۆن باشترین هۆست هەڵبژێرم؟

  • کێشەی هاکنتۆش لەسەر سیمپاد . (1:01)
  • پەیپاڵ خزمەتگوزاریەکی نوێ ڕادەگەیەنێت، کە ڕێگا بە بەکارهێنەران دەدەت مامەڵە بە دراو ئەلیکتڕۆنیەکان بکەن. بەستەر (9:53)
  • تەواوبوونی وەرگێڕانی زمانی کوردی لە مەڵپەڕی وۆردپرێس. (20:11)
  • کێشەی زۆری دەستخۆسی، کەمی پێداچوونەوە بە کارەکان. (24:29)
  • هەڵسەنگاندنی ماکبووک ئەیر و چارەسەری ARMی ئەپڵ. بەستەر (38:08)
  •  ڕاسپبێری پای ٤٠٠. بەستەر (43:59)
  • وەشانی نوێی فایەرفۆکس. بەستەر (52:37)
  • گەورە کۆمپانیای EIG خاوەنی زیاتر لە 60 کۆمپانیای دابینکردنی خانەخوێ، بە بڕی 3 ملیار دۆلار چووە ژێر ڕکێفی Clearlake Capital Group ئایا پێشنیاری بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانیان بکەین؟ بەستەر بەستەر (20:11)

بەشداربووان: 

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

یەک بۆچوون لە “ئەڵقەی 39 – (وه‌رزی دووه‌م) – چۆن باشترین هۆست هەڵبژێرم؟” هەیە

  1. دەستتان خۆش بێت سەرکەوتووبن کاکە بمان بورن ئێمە تەنها ئەم کۆمێنتە ئەزانین، وە لەوباوەڕەدا نیم خەتاکە لە تاکی کوردەوە بێت وەکو خۆتان باستان کرد ئێمە زۆر بەخێرایی کراینەوە بەڕووی تەکنەلۆژیاو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا، هۆکاری گەمژەیی خەڵک و تێنەگەشتنی لەم بابەتانە سەقەت بوونی پەروەردەو خوێندنە کە خۆشمان نازانین بۆچی ئەخوێنین من خۆم لە سەرەتایی و لە ناوەندیش نەمەزانی سودی چیە ئینگلیزی بزانین وە هاوڕێکانیشم لە خۆم باشتر نەبوون، هەروەها وانەکانی بیرکاری و فیزیا و کیمیا و هەرچیەک ئەمانخوێند بە ئاواتەوە بووم مامۆستاکەمان تەنها سودێکم بۆ باس بکات و تێم بگەیەنێت بۆچی ئەم وانانە ئەخوێنین تەنانەت دوای ئەوەی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆمپیوتەر وەرگیرام هەرچەند ئەم ویست لە وانەکان تینەدەگەشتم ئەمانە بۆچی باشن لە چکاتێکدا پێویستم پیان دەبێت کاتێکیش پرسیارم دەکرد لە مامۆستاکان زۆربەیان لە خۆم شارەزاتر نەبوون لە وانەکە جگەلەوەی هەندێکیان بە کارەکانی من سەرسام ئەبوون لەبری ئەوەی شتی بۆ زیاد بکەن وانەکانی نەزەریش مامۆستاکان عەرب بوون و مەنهەجەکەش ئینگلیزی بوو، 60٪ی خوێندکارەکان دەرچووی کۆمپیوتەر بوون و نەیان ئەزانی کۆمپیوتەر چیە، ئەمانە کیشەکانە لە کوردستان، دوای تەواو کردنی خوێندن و ناسینی کاک ڕێبین سەربەست لەوە تێگەشتم کە زانینی زمانی ئینگلیزی و گەڕان بەدوای زانیاری و لێکۆلینەوە لە سەرچاوەی دروست چ کاریگەریەکی لەسەر ژیان و بیرکردنەوەی ئێمە هەیە، جگە لەوەش هۆکاری ئەم گێلیەی خەڵک و ناڕۆشبیریەکەی بەشێکی لە ئەستۆی کەسانی شارەزاو پێگەیشتوو و تێگەیشتووی وەک و ئێوە و نمونەی کەسانی وەکو ئێوەیە کە نەیانکردووە بە ئەرک بە سەرشانی خۆیانەوە تاکو ئەوەی ئەیزانن بیگەینن بە خەڵک و لەگەڵ خۆیان نەیبەنە ناو گۆڕ، تاکو خەڵکیش ئەوەنە بەدیار شتی بێ سوود و میدیاکانی حیزبوو دەسەڵاتەوە دانەنیشێت، بەڵکو ئەوەی ئەیزانن دەستیان پێوەگرتووە و بە چرپە لەناوخۆیاندا باسی ئەکەن لەترسی ئەوەی چواردەورەکەیان لەوان زیرەکتر دەرنەکەوێت. دووبارە سوپاسان دەکەم دەستان خۆش بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.