- کورتە باسێک لەسەر زمانی کوردی و کێشەکانی تاکی کورد لە دەرەوەی وڵات. (1:40)
- پڕۆژە نوێەکەی ناسا چ نرخێکی هەیە بۆ مرۆڤایەتی؟ (20:50)
- گنۆم کۆگای داگرتنی پرۆگرامەکانی شێوەیەکی نوێ وەردەگرێت. (41:45)
- چیتر سیستەمی کارپێکردنی ماک لە پلەی دووەم نییە لە سیستەمەکانی کارپێکردن بۆ ڕوومێز. (47:16)
- پرۆگرامێکی سەربەخۆ بە زمانی رەست نوسراوە بۆ لێدانی سپۆتیفای. (45:47)
- سیستەمی فوشیای گووگڵ ئێستا پرۆگرامەکانی لینوکس بەسەربەخۆ دەتوانرێت کاری پێ بکرێت. (59:45)
- ئینتەرنێت خزمەتگوزاری گرانتر کردووە لە زەمەنی بێ نێت.
لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراوەنتە بەرباس و وتووێژ.بەشداربووان:
- هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلاملەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
- Anchor
- Google Podcast
- TuneIn
- iTunes
کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube
دەستانخۆش بێت.
ئامانجی ئەم “مەریخ پێو”ەی ناسا دوو شتە:
١. بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان بە دوای ئەگەری هەبوونی ژیان لەسەر هەسارەی مەریخ لە ڕابردوودا لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە وەرگرتنی نمونەی تایبەت لە خاکەکەیەوە. هەرچەندە ئەمە لە ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەکی مەریخدا ئەنجام دراوە وەکو بەشێک لە پرۆگرامی ناسا بۆ لێکۆڵینەوەی مەریخ (NASA’s Mars Exploration Program) ، بەڵام ئەم جارە ناوچەیەکی جیاوازی تریان هەڵبژاردووە کە گوماندەکرێت لە ڕابردوودا ژیانی تێدابوو بێت.
٢. ڕۆبۆتۆکە هەلیکۆپتەرێکی لەگەڵدایە کە بڕیارە رۆژانە بەسەر مەریخدا بفڕێت بۆ ماوەی خولەک و نیوک. گەر ئەم فڕینە سەرکەوتوو بێت، ئەوە دەبێتە یەکەمجار لە مێژوودا کە مرۆڤ بتوانێت لە سەر هەسارەیەکی دیکە فڕین ئەنجام بدات. ئەمە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە لە ڕێگەی ئەو کامێرا و هەستەورانەی کە بە کۆپتەرەکەوە بەستراون، ئەندازیارانی بواری دروست کردنی ڕۆبۆتەکان لە ناسا دەتوانن لە بارودۆخی فڕین لە سەر مەریخ بە باشی تێبگەن و لە داهاتوودا دیزانی فڕۆکەی بچوکی تایبەت بکەن بە فڕین لەسەر ئەم هەسارەیە. کە دەکرێت لە دهاتوودا لەگەڵ ناردنی هەموو مەریخپێویکدا، فڕۆکەی تایبەت بنێردرێت تاکو لە هەسارەکە خێراتر و ئاسانتر بکۆڵێتەوە یان کاتێک مرۆڤ دەڕواتە سەر هەسارەکە، ئەنجامدانی چالاکییە زانستیەکانی ئاسان بکات. یان لە دهاتووی دووردا بۆ لێکۆڵینەوەیە لە هەسارەکانی دیکە لە جیاتی ڕۆبۆت تەنیا فڕۆکە بەکاربهێندرێت،