ئەڵقەی ٣٩

پۆدکاستی چاوگ – زنجیرەی سیونۆ ٣٩
١. پرسیاری گوێگران (تاکو 00:40:36 خولەک)

• کاتێک تێپەڕەوشە/پاسوۆردەکانی کۆمپانیایەک دەبەن، کە خۆی هاشکراوە. ئایا چۆن دەتوانن بەکاری بێنن؟ یان هاش سودی چییە، گەر بەهاشکراویش بە دزی هەژمار بکرێت (نەبەر حسێن)
• چۆن بتوانین پۆدکاستێکی لە هەژمارەی ئەپل دابنێن چۆن چۆنی و رێگایەکانی چین؟ ئەگەر بکرێــت روونکردنەوەیک لەسەر بدرێت (زانا ساڵح)
• ئایا کاتژمێری زیرەک دەتوانێت جێگەی سمارتفۆنی ئێستا بگرێتەوە. کاتێک ئێشتا شوێنی سیمکارت و میمۆری هەیە و زۆربەی زۆری کارەکانی ڕۆژت دەکات. (سەربەست تانی)
• چی سیستەمێک باشە وەکو سەرەتا خۆم فێری بەڕێوەبردنی ڕاژەی لینوکس بکەم. چونکە دەیخوێنین و حەزدەکەم لەو بوارە پێشکەوم (دارا مەدحەت)

وتوێژێکی درێژ و ئامۆژگاری بۆ گوێگران …

٢. بەشی هەواڵ و بەدواداچونی زانستی (تاکو 02:09:50 خولەک)

▪ سامسونگ پێشی گه‌وره‌ كۆمپانیای ئینتێڵی دایه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانی چیپ
▪ بڵندگۆی زیرەکی Amazon Echo بە ڕیکلامی تیڤی هەڵخەڵەتێندرا
▪ دزەکردنی کۆدی سەرچاوەی ئایفۆن
▪ چاویلکەیەکی زیرەک لەلایەن کۆمپانیای Intel
▪ کورتەیەک لەسەر ڕەوتی پەرەپێدان و بەرنامەداڕشتن
▪ حکوومەتی بەریتانی ئامرازی تایبەت درووستدەکات بۆ دۆزینەوەی ڤیدیۆ و پڕووپاگەندەکانی داعش لەسەر ئینتەرنێت
▪ به‌گوگڵ ماپ بڵێ چارج/بارگه‌ی مۆبایلم نیه‌
▪ گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له‌گوگڵ ئیمه‌یجدا

کۆمەڵێک کورتەهەواڵی تر وتوێژێکی برادەران دەربارەیان …

٣. بەشی ڕەنگاڵە و فلیم و دراما
▪ فلیمی The Internship کە فلیمێکی سووکەڵەی دراما کۆمیدییە دەربارەی ژیانی دووکەسی فرۆشیار و پاشان چوونە ناو پێشبڕکێی گووگڵەوە بۆ فرۆش و پرۆگرامی دیجیتاڵی.

—————————————————————————————————————

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.