ئەڵقەی 11 – (وه‌رزی سێیەم) – چاوگ بەشێوازێکی نوێ دەستپێدەکاتەوە!

  • پۆدکاستی چاوگ دووبارە دەستپێدەکاتەوە، پلان و بەرنامە نوێیەکانمان چین؟ (06:37)
  • ئەڵقەی ڕەنگاڵە بۆ قسەکردن لەسەر زنجیرە و فیلم و ناساندنی کتێب، لە پشووی چاوگ. (07:20)
  • بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی سەرچاوەکراوە، پیشاندانی وێنە گەورەکە و ناساندنی تەواوی پڕۆژە سەرچاوەکراوەکان. (16:31)
  • بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی دایک و باوکان، بۆ پەروەردەیەکی تەندرووست لە بابەتە تەکنەلۆجییەکان، چۆن دەستی منداڵەکانمان بگرین تا لە داهاتوودا ببنە کەسانی شارەزا؟ (27:45)
  • وەڵامی هەندێک لە پرسیاری گوێگران. (30:02)
  • کارکردنی مەکینەکانی گەڕان و کۆکردنەوەی زانیاریی بەکارهێنەران. (40:10)
  • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.

بەشداربووان:

  • سیامەند نەریمان
  • ئالان هیلال
  • ئاراس نوری
  • هاوکار خەلیل
  • بڕوا سەلام
  • ڕێبین سەربەست

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

3 وەڵام بۆ “ئەڵقەی 11 – (وه‌رزی سێیەم) – چاوگ بەشێوازێکی نوێ دەستپێدەکاتەوە!”

  1. سڵاوتان لێ بێت و بەخێر بێنەوە دوای ماوەیەک دابڕان، زۆر خۆشحاڵ بووم گوێبیستان بوومەوە،
    سەبارەت بە سنووردارکردنی بەکارهێنانەکانی ئینتەرنێت بۆ مناڵان لەلایەن دایک و باوکەوە یان هەر بۆ خۆشمان، من ویستم ئۆپن دی ئێن ئێس(OpenDNS) بەڵام لەبەر ئەوەی لێم نەزانی یان ئایپی ئێمە داینەمیکە، نەکەوتە کار لای من، ڕۆشتم دی ئێن ئێسی (CleanBrowsing)ـم بەکار هێنا زۆر باشە و ئاسانیش دا ئەنرێت بۆ ئامێرەکان، یان کۆمپیوتەرەکان، ئەتپارێزێت لە زۆر وێبسایتی خراپ و نەپارێزراو، سوودم زۆر لێ بینیوە بۆ من، بەتایبەت چونکە ئێمە وەک بەکارهێنەری گشتی ڕەنگە زۆر شارەزاییمان نەبێت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو ڕاوتەرەکان دەستکاری بکەین و ئەو سنووردارکردنانە دابنێین ئەمە وەک شتێکی ئاسان زۆر باشە و زۆر سوودم لێ بینیوە، هەر وەک زیادکراوێک لەسەر ئەو بابەتە،
    بابەتەکانی تریش زۆر سوودم لێ بینی، بەتایبەت ئەوەی کاک ڕێبین باسی کرد (51:40)وەک (look a like audience)ـە کە ئەمەش بەشدارە لەو پڕۆسەیەی (پێم وابێت لە ئەڵقەیەکی پۆدکاست باس کرا “گەوجاندنی ئەلیکترۆنی یا بەکۆمەڵ”)کە لە ماوەیەکی کەمدا کەسانێکی زۆر ڕوو ئەکەنە شتێک لە ئینتەرنێتدا وەک ڕۆژانە ئەیبینین کە جگە لە گەڕانەوە بۆ دواوە هیچی کەی لێ بەرهەم نایەت، وە ڕیکلامەکانیش لەولاوە بوەستێت کە چییان بوێت لە یەک ڕۆژدا تەنها لەڕێگەی یوتیوبەوە بە ئاسانی بڵاو ئەبێتەوە.
    زۆر سپاس بۆ ماندووبوونتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.