ئەڵقەی 12 – (وه‌رزی سێیەم) – چۆن ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس پارێزراوتر دەبن؟

  • زیاتر لە ٨٦ ملیار هێرشی شکاندنی تێپەڕەوشە تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ بۆ سەر ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس بەرپەرچ دراونەتەوە. (01:34)
  • ئێستا ٤٢% ی ماڵپەڕەکانی جیهان پشتبەستن بە وۆردپرێس، چی وادەکات ماڵپەڕەکان پارێزراوتربن؟ (22:16)
  • شکستی فەیسبووک و گووگڵ لە بەرپەرچدانەوەی بانگەشە و بازرگانییە ساختەکان، تا چەند زیانبەخش بوون بۆ بەکارهێنەران؟ (32:40)
  • پلانەکانی فەیسبووک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێراق. (57:53)
  • کتێبێک بۆ فێربوونی پڕۆگرامسازی بە زمانی جاڤا. (59:29)
  • وەشانی نوێی دێبیان. (01:06:07)
  • وەشانی نوێی Debian Edu (01:12:09) 
  • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.

بەشداربووان:

  • محمد سەردار
  • ئاراس نوری
  • هاوکار خەلیل
  • بڕوا سەلام
  • ڕێبین سەربەست

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

یەک وەڵام بۆ “ئەڵقەی 12 – (وه‌رزی سێیەم) – چۆن ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس پارێزراوتر دەبن؟”

  1. دەستان خۆش بێت جەماعەت، ئەڵقەیەکی هێمن و پڕ زانیاری بوو، هەروەها هەموومان دەردە دڵێکمان کرد لەسەر ئەو ڕیکلام و بانگەشە بێزارکەرانەی گووگڵ و فەیسبووک، کە هەرچەنە خۆم فەیسبووک زۆر بەکار ناهێنم و لە ئەپەکەش نایکەمەوە ڕیکلامی کەمترە، وە لە کۆمپیوتەریش ئەد بلۆک بەکار ئەهێنم زۆر باشە، بەڵام بەڕاستی گووگڵ و سایتەکانی تر کە ڕیکلامی گووگڵ بەکار ئەهێنن لەسەر مۆبایل تەواو بێزار ئەکات.
    دەستی هەموو لایەک خۆش بێت دووبارە، بەتایبەت کاک بڕوا کە وەزعەکەی کۆنترۆڵ کردبوو ئەم ئەڵقەیە 🙂 لەشیان ساخ بێت.
    سەرکەوتوو بن. بەهیوای گەڕانەوەی برادەرانی تر و سەلامەتی هەموو لایەک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.