ئەڵقەی 13 – (وه‌رزی سێیەم) – ئایا ئێمە لەسەر نێت پارێزراوین؟ داهاتووی ئامێرەکان چۆن دەبێت؟

  • ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، بەڕێگایەکی نوێ دەیەوێت بەشداریی زیاتر درووست ببێت. (02:28)
  • دامەزراندنی فرە سیستەم لەسەر کۆمپیوتەری (ARM) لە ڕێگای (BerryBoot) (15:54)
  • (Planner) نەرمەواڵەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکان (Todoist) (21:30)
  • دەربارەی (Two Factor Auth) پێشنیاری چەند نەرمەواڵە و ڕەقەواڵەیەک و پاراستنی زیاتر. (24:14)
  • دەرکەوتووە کە پڕۆتۆنمەیڵ، زانیاری ئایپی بەکارهێنەری داوە بە لایەنی لێکۆڵینەوە لە فەڕەنسا. بەمەرجێک خۆیان نووسیویانە لە پێناسەی کۆمپانیا، کە بەهیچ شێوەیەک زانیاری نادەن و لە سویسران (کە یاساییە) ئەو نهێنی پاراستنە. (36:38)
  • بەپێی ئەو نامەیەی تۆرڤاڵدز بێت، ئیتر وەگەڕخەستنی (NTFS) ی ویندۆز، لە ناوکی لینوکسدا ئاسانتر دەبێت. بەم شێوەیە exFAT هەمان شت پێشتر ناسرا و خراوەتە ڕیزەوە. (52:15)
  • دەربارەی کۆتا بۆنەی ئەپڵ و داهاتووی مۆبایلەکان و تەکنەلۆجیا بە گشتی (54:18)
  • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.

بەشداربووان:

  • محمد سەردار
  • سیامەند نەریمان
  • ئالان هیلال
  • ئاراس نوری
  • هاوکار خەلیل
  • بڕوا سەلام
  • ڕێبین سەربەست

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

یەک وەڵام بۆ “ئەڵقەی 13 – (وه‌رزی سێیەم) – ئایا ئێمە لەسەر نێت پارێزراوین؟ داهاتووی ئامێرەکان چۆن دەبێت؟”

  1. دەستان خۆش بێت.
    ڕای من لەسەر بابەتی پێش کۆتایی کە باسکرا، پێم وایە هێشتا هاردوێر ماوێتی زیاتر پێش کەویت و پێشیش ئەکەوێت، وەک چۆن ئەپڵ شۆڕشی لابردنی کلیلی کرد لەسەر مۆبایلەکان و بوو بە تەچ، پێم وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا شۆڕشی دیکەی واش ئەبینین. وە لەسەر بابەتی کەمکردنەوەی بەرهەمی مۆبایل، بەڕای من کارێکی نزیک لە ئەستەمە، چونکە کۆمپانیاکان ئەوەی بیری لێ ئەکەنەوە بە پلەی یەکەم نازناوە، بۆ پەیاکردنی پارەی زیاتر بۆیە ئەوان لەپێناوە پەیا کردنی پارەیا نەک ساڵی جارێک وەک جاران، ئێستا ساڵی چەند جۆرێکی نوێش دروست ئەکەن، بووە بە شتێکی باو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.