ئەڵقەی 16 – (وه‌رزی سێیەم) – سەرچاوەکراوە واتە ئازادیی، نەک خۆڕایی و خراپ!

  • چۆن باشتر لە سەرچاوە کراوە تێبگەین؟ ئایا ئازادیی لە نەرمەواڵە واتە خراپ و داخراوی واتە باش؟ (01:47)
  • وەشانی 5.15 دەنکی لینوکس بڵاوکرایەوە (14:31)
  • لەوە بەدوا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت تەماشای زنجیرە و فیلمەکان بکەیت، لە ڕێگەی فەیس تایم. (15:48)
  • بۆچی گووگڵ بیر لە دروستکردنی بەرنامەیەکی بەکاربەریی ناکاتەوە بۆ نامەناردن و پەیوەندی گرتن؟ (17:16)
  • ئایا پێویستە هەموو ماڵپەڕێک بکرێتە بەرنامەی بەکاربەریی؟ (24:39)
  • ئێستا دەتوانیت ئوبونتو لەسەر (Raspberry Pi Zero 2 W) دابمەزرێنیت (30:21)
  • کتێبی (بازاڕدۆزیی دیجیتاڵی) لە نووسینی (ئاراس نوری) و (ڕەسوڵ ساڵح) بڵاوکرایەوە (35:44)
  • کتێبی (پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی) لە نووسینی (دیاکۆ هاشمی) بڵاودەکرێتەوە (38:59)
  • دەست خۆشی لایک کردن، بێ کاتی خەڵکی و قسەکردن لەسەر هەموو بابەتێک، بۆچی بووەتە بەشێک لە شێوازی ژیان؟ (39:15)
  • زمانی ڕەست و جیاوازییەکەی لەگەڵ زمانەکانی تری پڕۆگرامسازی (51:29)
  • بیرۆکەیەکی نوێ لە چاوگ، بۆ گفتوگۆ و بڵاوکردنەوەی وانەی سەرهێڵ بە ڕاستەوخۆ (53:48)
  • بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناتەواو و ناڕاست، دەربارەی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و بەتایبەتیش وۆردپرێس (55:51)
  • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.

بەشداربووان:

  • سیامەند نەریمان
  • ئاراس نوری
  • ئالان هیلال
  • بڕوا سەلام
  • ڕێبین سەربەست

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

3 وەڵام بۆ “ئەڵقەی 16 – (وه‌رزی سێیەم) – سەرچاوەکراوە واتە ئازادیی، نەک خۆڕایی و خراپ!”

  1. زۆر باشە هاوڕێیان بڕوا بکەن من مەبەسەتەکەم باش نەگەیاند ئەگینا یەکجار وانیە بیرکردنەوەم بۆ سەرچاوە کراوە، کاک ئالان قسەکەی جوان بوو کە ئەڵێت سەرچاوە داخراوێک بەپارە باشتربێت. منیش ئەوە مەبەستەکەم بوو. inkscape هەرشێتی کردم ئێ چووم affinity designer م کڕی ڕاستە وەکو illustrator نیە بەڵام زۆر ئیسراحەتە.
    ئینجا کاک ڕێبین بڕوام وا نیە ناسا libre office بەکاربهێنێت. ئەو سەرچاوە کراوانەی ئەوان بەکاری ئەهێنن وەکو قوڕێک وایە کەسێک گۆزەی لێدروستبکات و کەسێکی تر بیات بە سەریا. گلەیم زۆر نیە لە ئۆفیسەکە بەس هەرگیز وەکو ئۆفیسی مایکرۆسۆفت نیە و وەکو ئەوەی گۆگڵیش نیە. ڕاستە ئیش ئەکات بەڵام خۆ جیاوازی هەیە لە نێوانی تێسلاو لادا. کاک سیامەند گیان خۆ سەرچاوەی هەردوکیان ئاسنە (ئەگەر وابێت) بەڵام ئەبێت ببینرێت کە چی لێدروستکراوە. بۆیە ئەپڵ ئەوەی کردووە کە هەیە ئێ ئەوانیتریش ئەبینین. کاک ئاراس من هیچ کاتێک کڕاکم پێ باش نەبووە بەڵام ئەگەر بتوانی illustrator بکڕیت هەرگیز کەس ناتوانێت قەناعەت پێبکات inkscape بەکاربهێنیت. من لەو ڕووەوە باسم کردووە. پێشم خۆش نیە کە ئێوە بە خۆڕای قسە بکەن لەم پۆدکاستە. سوپاس

      1. بەداخەوە وام تێک یاوە بەهیچ قسەیەک چاک نابێتەوە هههه ئێوە رۆحن بەقەدەر یەک زانکۆ سودم لێ بینیون با مایکێک بکڕم پۆدکاستێک ئەکەم ئەگەر وەرتانگرتم. یەک شتیش بڵێم ئەم کۆمێنتە کە ئەنوسی ئیتر تەواو خۆ پیاو ناتوانێت چاکی بکات ئەگەر هەڵەیەکی تیابێت. سوپاس دوبارە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.