ئەڵقەی 8 – (وه‌رزی سێیەم) – بڵاگ چییە و چۆن دەبیت بە بڵاگەرێکی سەرکەوتوو؟

  • گۆگڵ بە چیپی خۆیەوە بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە. (4:02)
  • لە ساڵی ١٩٩٤ و ماڵپەڕە تاکەکەسییەکەی جەستن هۆڵەوە بۆ زیاتر لە ٧ ملیۆن بابەتی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠٢١. (29:31)
  • بۆ دەبێت گرنگی بە بڵاگ بدەین؟ 
  • چەند بنەما و خاڵێکی گرنگ تا بتوانین دەست بکەین بە بڵاگ.
  • لە کوردستان و عێراق بڵاگ دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی داهاتی ژیان؟
  • ئایا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پارستن و ئەرشیف کردنی بابەتەکان جێگای دڵنیاییە؟
    لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراوەنتە بەرباس و وتووێژ.

بەشداربووان:

 

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

نوسەر: ڕەمەزان عەبدوڵڵا

هەموومان کاتێکمان هەیە کە بەتەنها هی خۆمان نییە، پێوستە لەگەڵ ئەوانی تر بەشی بکەن. چاوگ ئەو کات و شوێنەیە کە دەتوانین لەگەڵ یەکتر کۆ ببینەوە و زانیارییەکانمان ئاڵوگۆڕ بکەین.

2 وەڵام بۆ “ئەڵقەی 8 – (وه‌رزی سێیەم) – بڵاگ چییە و چۆن دەبیت بە بڵاگەرێکی سەرکەوتوو؟”

  1. ڕاستیەکەی ئەوەتەی گوێ لە چاوگ پۆدگاست ئەگرم، ئەم زنجیرەیە زۆر تایبەت بوو، نازانم هۆکارەکەی چی بوو! بەڵام ئەم بەڕێزانەی کە بەشداربوون لەم زنجیرەیە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش بابەتەکانیان تێهەڵکیش دەکرد و سوودمەندی سەرەکی ئێمەی گوێگر بووین، زۆر سپاس بۆ بەخشینی کاتی خۆتان بە ئێمە و هۆشیارکردنەوەمان.
    هەموو زنجیرەکەم گوێ لێ گرت، زۆر سوودی هەبوو، بەتایبەت بابەتەکەی کاک ڕیبین لەسەر بلاگ و سەرنجە جوانەکانی لەسەر نووسینی بابەت و بڵاوکردنەوەی;
    لەسەر سەرنجەکەی کاک سیا، زۆر جوان باسی جێگۆڕکێی خەڵکی کرد، ئەو (دەستخۆشی و بژی)ـە هاتنە فەیسبووک لە نیوەی 2000ـەکان زۆربەی هەر ئەوانەی پاڵتۆک و هاوشێوەکانی بوون، خەڵکە عامەکە هەر جێگەی گۆڕیوە ئەگەرنا هەر لەسەر هەمان خووی بەکار‌هێنان و سەرنجنووسین ئەڕۆن،
    ئێمە زۆرجار باسی ئەوە ئەکەین خەڵکی بۆ سەیری بابەتە زانستیەکان ناکات، یان ڕەواجیان نییە لە سەر نێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، منیش پێشتر زۆر خەفەتم لە بابەتێکی زانستی یان بەسوود ئەخوارد کە ئەمبینی کەس ناچێ بەلایا، بەڵام ئێستا تەواو ڕام گۆڕاوە لەسەر ئەو بابەتە، ئێستا بەڕای من شتێکی زۆر ئاساییە!
    چونکە ئەو نموونەی کە کاک سیا کە باسی کرد خۆی وەڵامی پرسیارەکەیە، ئەوەی کە بە نموونە ١٠٠ کەس لایکی بابەتی بلاگەکەی کاک ئاراسی کردووە لە فەیسبووک بەڵام تەنها ٢٠ کەسیان خوێندوویانەتەوە و سوودیان لێ بینیوە، ڕاستیەکەی هەر ئەبێ ئەم ٢٠ کەسە بیکەنەوە، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەجۆرێکە لەمڕۆدا، ئەتوانی بەراوردی بکەی بە ژیانی ڕۆژانە، کە ئێمە ئەچینە دەرەوە ئەبینیت لە نەخۆشخانەیەک تەنها چەند پزیشکێکی لێیە لە نووسینگەیەکی ئەندازیاری چەند ئەندازیارێکی لێیە لە خوێندنگایەک تەنها ٢٠ مامۆستای لێیە، بەڵام لەناو بازاڕ ئەو خەڵکەی کە بێکارن یاخود گەنجن و بە بێ ئیش پیاسە ئەکەن چەندن؟ سەد؟ هەزار؟ دە هەزار؟… بۆیە بێگوومان کاتێک بابەتێکی زانستی دا ئەنێیت ئەبێت یەک بە دە هەزار و زیاتر بینەرت هەبێت بەبراورد بەو “ترێندە/ بابەتە باوە” سەقەتانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەرگیز شتێکی ڕاست نییە بڵەین بۆچی ڤیدیۆیەکی زانستی یان پەروەردەیی ١٠ هەزار ڤیوی هەیە، بەڵام ڤیدیۆی نوکتە و شەڕەقسە ١ ملیۆن ڤیوی هەیە، بە پێچەوانەوە ئەمە زۆر شتێکی سرووشتیە و هیچ جێگەی دڵگرانی نییە،
    ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کردوویانە وەک سیستەمی دەنگدان وایە، چۆن لەکاتی دەنگداندا [کەسێکی شارەزای سیاسەت و ڕامیاری یان دەروونناسێک] کە بەربژێرەکان زۆر بەجوانی هەڵدەسەنگێنێت کەچی! دەنگ و ڕای یەکسانە بە [گەنجێکی ١٨ ساڵ یان دایەپیرەیەکی ٨٠ ساڵ کە دەیبەن بۆ دەنگدان و ئەسڵەن نازانێت بە دەنگەکەی کێیان بۆ هەڵبژاردووە]، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەهۆی یەکسانی هەژمارەکان ئەبینیت زۆر بەخێرایی شتێک کە بە دڵی خەڵکە گشتییەکەیە بڵاو دەبێتەوە و دەنگ و شوێنکەوتەی زیاتری بۆ کۆ دەبێتەوە؛
    جاران پێش تەکنەلۆجیا و یەکسانکردنی تاکەکان لەسەر هێلی ئینتەرنێت،ئەو کاتەی پەیوەندی خەڵکەکان لەسەر ئاستی ژیانی ڕاستیدابوو بە تەنها، کەسێکی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی دەمڕاستی ناوچە و گەڕەکەکە قسەی هەبوو وە هەموو کەس نەیان ئەتوانی قسە بەرامبەری بکەن، بۆیە هەمیشە ئەم کەسانە کەسانی گوێ لێگیراو بوون و ئەو کاتە، ئەم هاوکێشەیە ڕاست بوو کە قسەی زانستی و وتاری کۆمەڵایەتی و بەسوود گوێگری باشی هەبوو[بە زمانی ئەمڕۆ پەیجی دەمڕاس و ڕیش سپی گەڕەک ڵایک و فۆڵۆوی لە هەمووان زیاتر بوو]، چونکە ئەگەر ڕاستەوخۆ کەسێک کە لە ڕووی دەروونییەوە نەخۆشە(بە مانا تەکنەلۆژیەکەی کە خەریکی بڵاوکردنەوەی شتی بێسوودن، نەک مانا پزیشکییەکەی) بهاتایە قسەی بۆ خەڵک بکردایە لەوانەیە کەس بەلایەوە دانەنیشتایە یان ژمارەیەکی زۆر کەم، بەڵام لەمڕۆدا کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هیلاکت ئەکات بە سرووشتی خۆیان کە هەر دێیتە خوارەو و ناگەیت بە هیچ(سکڕۆڵ و هاتنەخوارەوە بەناو بابەتە بڵاوکراوەکاندا)، خەڵکێکی زۆر دا ئەنیشن بەلای ئەو کەسە نەخۆشانەوە و، لە ئەنجاما ڵایک و بەدڵبوونەکانیان زۆر زیاترە لە بابەتە زانستیەکان؛
    وە ئەوەنەی من لە دەورووبەرم سەرجم داوە ئەو کەسانەی کە خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن و زۆر بەدوای ڵایککردنی ئەم بابەتە لاوەکیانەن، هەر لە ژیانی ڕۆژانەشیانا بەوشێوەن، وە ئەوانەی کە بەدوای زانست و خوێندنەوەن ئەبن بە دوو پۆلەوە:
    ١- یان لەبەر سەرقاڵیان ئەوەندە کاتیان نییە بگەڕێن بەدوای ئەم بابەت و بلاگ و شتانە تا ڵایکیان بکەن و ژمارەکەیان زیاد بکەن لەبەرامبەر بابەتە هەرزەکان.
    ٢- یانیش ئەسڵەن نازانن بەکاری بهێنن و بگەڕێن بەدوای بابەتە زانستی و گرنگەکان کە ئەمە لە زانستخوازە بەتەمەنەکاندا زیاترە.
    وە هەروەها شتێکی تر کە سەرنجمداوە لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەناو کوردا، ئەوەیە کە خووی هەنێک توێژی زۆر تێکداوە بەتایبەت کەسانی بەتەمەن کە تازە دێنە ناو ئینتەرنێت و هیچی وای لێ نازانن توشی کێشەی زۆر دەبن هەر لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت و یان ئالوودەبوونیان بەم بابەت و ڤیدیۆ بەناو کۆمیدی و شەرەقسانە، دکتۆر شێرکۆ عبدالله لە تەنزێکیا نووسیبوی:
    “- ئەزانی فڵان کەسێکی باشە.
    + قوربان جارێ فەیسبووکەکەی هاک نەکراوە!”
    *بەداخەوە دەقاودەق نووسینەکەیم بیر نەماوە.
    —-
    ڕێز و سڵاوم بۆ ئێوەی بەڕێز و برادەرانی کەش کە لە ئەڵقەکانی پێشوو بەژداربوون، سەرم ئێشاندن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.