پشووی چاوگ – ئەڵقەی 12 – دواین ئەڵقەی ساڵی 2021 کاتی نییە گۆڕانکاریی لە خۆماندا بکەین؟

  • بەرەو ساڵی ٢٠٢٢ دەچین، کاتی نییە کۆمەڵگەی ئێمە گۆڕانکاریی بکەن و بەجۆرێکی تر بیربکەنەوە؟ (03:38)
  • خەڵکی چی دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و چۆن لە مایکرۆبڵۆگ تێگەیشتوون؟ کە هیچت نەبێت بیبەخشیت، بۆچی بەکارهێنەریت؟ (13:58)
  • ساڵی ٢٠٢١ لە چاوگ چالاکییەکانمان چی بوون؟ (45:40)
  • لە بوارە زانستییەکاندا کەسی پشوو درێژمان نییە و هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکان ناکرێت (52:42)
  • ئەمساڵ چی گرنگ لە جیهان و هەروەها ژیانی ئەندامانی چاوگ ڕوویداوە؟ (56:40)
  • لای (ڕێبین سەربەست) گەشتی (Inspiration 4)ی کۆمپانیای (SpaceX) یەکێک بووە لە ڕووداوە گرنگەکان. (57:44)
  • لای (گۆڤار جەبار) تاقیکردنەوەی (OpenLiteSpeed) هەنگاوێکی گرنگ بووە و پێشنیاری دەکات بۆ بەکارهێنان! (1:01:20)
  • دەربارەی (Lighttpd) و بەکارهێنانی لە ماڵپەڕی ئاسایی و تاکەکەسی. (1:02:50)
  • دەربارەی (Varnish HTTP Cache) و چارەسەرێکی گونجاو بۆ کاش. (1:11:17)
  • ئێستا (Tailwind CSS) چوارچێوەیەکی گرنگ و پێشکەوتووە بۆ (CSS) (1:16:17)

بەشداربووان:

  • سیامەند نەریمان
  • ئاراس نوری
  • گۆڤار جەبار
  • بڕوا سەلام
  • ڕێبین سەربەست

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

2 وەڵام بۆ “پشووی چاوگ – ئەڵقەی 12 – دواین ئەڵقەی ساڵی 2021 کاتی نییە گۆڕانکاریی لە خۆماندا بکەین؟”

  1. سڵاو، لەوانەیە من زۆرترین جار گوێم لە ئەڵقەکانی پۆدکاسی چاوگ گرتبێت، بەڵام هیچ کات کۆمێنتم نەبووە، لەبەر دوو هۆکار، من لە کاتی جیمدا گوێ لە پۆدکاست دەگرم، دووەمیش زانیاریەکی کەمم لەو بوارە هەیە لەبوارە تەکنۆلۆژیانەی باسی دەکەن، هەڵبەت بە هۆی ئێوەوە زۆر بابەتی تازە فێربووم، بەڵام پشوەکان بۆ من زۆر سەرنج ڕاکێشە، چونکە باسی فیلم و زنجیرەکانی تیا دەکرێت لەبەرئەوەی حەز و ئارەزووی یەکەمینی منە، لەوانەیە گەر بڵێم لە کوردا یەکێکم لەوانەی زۆرترین فیلمی جیهانیم بینیوە و زۆرترین ژمارەی دەنگدانم داناوە لە سایتی IMDB, ئەپی Moviemate
    هیوادارم بەردەوام بن، دڵنیام بۆ خۆتان مێژوویەک تۆمار دەکەن، بۆ چەندینیش زانیاری بەسوود دەگەیانن، بەڵام مەرج نییە هەر کەسێک سوودی لە ئێوە بینیبیت، پێتان بڵێت سوپاس، ئەوە وەک بیرهێنانەوە، جارێک کۆمێنتێکم بینی و کاک سیاش باسی کرد، کە گوایا گوێبیستێک مۆسیقای سەرەتای ئەڵقەکەی بەدڵ نەبووە، بەڵام هەموو بابەتەکانی حەز و جوانی ڕێژەییە، دەبێت ئەو خاڵە ڕوون بکرێتەوە بۆ هەموو کەس، بۆ نمونە من دەزانم کازم ساهیر هونەرمەندێکە باشە، بەڵام من چێژ لە دەنگی نابینم، کێشە لەو نییە، بەڵام من ئەو ستایلەم بە دڵ نییە، لەوانەیە یەک بڕگەی محمد عبدالوهاب هەموو گۆرانیەکانی کازم بهێنێت لای من.

    1. سڵاو بەڕێز، ئێمە هەرگیز لەگەڵ نووسینی سوپاس و دەستخۆشیی نەبووین و داوامان نەکردووە گوێگرانمان بۆمان بنووسن، ئەوەی هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە بریتییە لەوەی هاوکاریی پۆدکاست یان هەر پڕۆژەیەکی تری چاوگ و کۆمەڵەیەکی تری زانستپەروەربن بە بڵاوکردنەوە و ناساندنی لای هاوڕێ و کەسانی نزیک، هەروەها ئەگەر کەسێک پێشنیارێکی هەبوو یان هەڵەیەکی لە بابەتەکاندا بینی یان گوێی لێبوو بۆمان بنووسێت.
      ئەگەر تێبینی و ڕاستکردنەوەیەک نەبوو، سوپاس و دەستخۆشی پێویست نییە و داوامان نەکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.