پشووی چاوگ – ئەڵقەی 7 – شێوازی ژیان و کارکردن لە کوردستان

  • باسکردنی باروودۆخی ئێستای کوردستان، شێوازی ژیان و کارکردن (01:58)
  • ناوچەی جوگرافیی ئێمەی کورد خاوەنی کۆنترین شارستانییەکانن، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان و کارکردن چۆنە؟ (07:31)
  • گرنگی نەدان بە سرووشت و سەوزایی و خراپیی ئەندازیاریی و شێوازی درووستکردنی باڵەخانە و خانووەکان (17:20)
  • ئینتەرنێت و خراپیی کارکردن و بەکارهێنانی (36:37)
  • ئایا ناوی وەشانەکانی دێبیان لە چییەوە دێن؟ مێژووی دێبیان بە خێرایی (44:34)
  • کاتژمێرە زیرەکەکانی هواوی و داهاتووی هارمۆنی (50:10)
  • لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.

بەشداربووان:

  • سیامەند نەریمان
  • محمد سەردار
  • هاوکار خەلیل
  • بڕوا سەلام
  • ڕێبین سەربەست

ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

3 وەڵام بۆ “پشووی چاوگ – ئەڵقەی 7 – شێوازی ژیان و کارکردن لە کوردستان”

  1. دەستان خۆش و بەخێربێنەوە،
    بەڕاستی کاک سیا بابەتی ئەم جارەتان زۆر فراوانە و سەرتاپای ژیانی هەموومانی گرتۆتەوە،
    بە چەند خاڵێک حەز ئەکەم بەشدار بم
    ١- لەسەر سپلیت و خانووکردنەوەکە؛ ڕاستیەکەی ئێستا زۆر خانوو دروست ئەکرێت بەو شێوەی بەڕێزتان باستان کرد کە عەزل و خشت و تەرتیبات بێت، بەڵام پارەیەکی زۆرتری تێ ئەچێت لێرە، خەڵکی ئاسایی زۆر بیری لێ ناکاتەوە، هەر خواخوایانە خانویەک دروسکەن و لە کرێچێتی نەجاتیان بێ کەس بیر لەوە ناکاتەوە،
    ٢- سەبارەت بە شوکر بوون و قسە نەکردنەکە،
    خەڵکی کوردستان دابەش بوون بەسەر دوو چینی سەرەکیا ئێستا، بەشێکی ئەو خەڵکە بە تەمەنەی کە هەژاری و گرانیان بینیوە و ئێستا هەرچی بێت ڕازین و لەم وەزعەی ئێستەی کوردستان هیچ گلەییان نییە، بەڵکو هەندێک جار بە پێچەوانەوە لایان وایە کە ئێستا خەڵکی لە خۆشیا هار بووە!
    چینەکەی تر گەنجەکانن، گەنجەکان دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵا، یەکەمیان ئەوانەی کە لە خێزانێکی حزبین یان خۆیان ڕاستەوخۆ حزبین ئەمانە هیچ کێشەیان نییە و ژیانێکی خۆشیان هەیە، ڕەنگە ژیانیان لە گەنجی وڵاتانی تر زۆر خۆشتر بێت، ڕۆژانە ئیشێکی ئاسان و ڕەمزی ئەکەن، و کاتەکەی تر لە کافێ و ئەو شوێنانەن بۆ ئیسراحەت، هیچ کێشەیان نییە،
    کۆمەڵە گەنجەکەی تر کە داماوەکەن و دایم ڕاکە ڕاکیانە بەدوای ئیشا(ئەگەر هەبێت) و هەموو گلەیی و خۆپیشاندان و بەزم و هەراکان بەمان ئەکرێن، دوایش سەرکوت ئەکرێن لەلایەن کۆمەڵە گەنجەکەی ترەوە..
    بۆیە ئەو شوکرانەیە تەنها ئەو دوو چینەی سەرەوە ئەیکەن ئەگەرنا ئەمانەی سێیەم هەرگیز ئەوەیان لێ نابیستی کە ڕازی بن بەم ژیانە.
    ٣- کێشەی ئینتەرنێت تا ڕادەیەک چارەسەر بووە، لە سلێمانی بەتایبەتی ئەتوانم بڵێم کێشەی نەماوە،
    لە ماڵان خەتی فایبەر ئۆپتیک هەیە بە نرخێکی گونجاو(100mb/s + 1gb/s 25-35$)، وە ئەو هێڵە مۆبایل/ ئەوانەی ئەتوانی بیانبەیت لەگەڵ خۆت، ئەوانیش پلانی بێسنووریان هەیە و خێرایەکەشی خراپ نییە(نزیکی 10mb/s 15$)، لەچاو ١٠ ساڵ لەمەوپێش کە بیرمە ئینتەرنێتێکمان هەبوو خێراییەکەی ٤ کیلۆبایت بوو لە چرکەیەکدا هەر زۆر باشە 🙂 شوکرین.
    لە کۆتاییا ئەمەوێت بڵێم، کێشەی کوردستان ئەوە نییە گەنجی خراپ(هەر خەریکی نێرگەلە و ئێکسپرێسۆ و سێلفیە)نییە ئەم جۆرە لە گەنج لە هەموو وڵاتێک هەیە، بەڵکو وڵاتی ئێمە مافیا و هەندێكی تری لەچاو وڵاتانی تر کەمتریشە.. ئەمە کێشە نییە و شتێکی ئاساییە،
    کێشەی کوردستان ئەوەیە کۆمەڵێکی بێلایەن و زیرەک نین کە وڵاتەکە بەڕێوەبەرن، ئەوەی وڵاتانی تری دنیای بەرەوپێشەوە بردووە باشی زۆربەی خەڵکەکە نییە! بەڵکو باشی کەمێکە کە جڵەوی خەڵکەکەیان کردووە و لەژێر فەرمانڕەوایی و یاسای ئەوانا ژینگە خۆش ئەکرێ و هەل ئەڕەخسێت بۆ هەر کەسێک کە داهێنانێک یان پڕۆژەیەکی جوانی هەبێت بەرەوپێشی ببات، هەر بە خێرایی سەیری پڕۆژەی(Lightyear One)بکەن چەن جوانە! ئەی بۆ لای ئێمە ئەو پڕۆژانە لەدایک نابیت!!! چونکە ژینگەکە لەبار نییە و تەواو!
    وە ئەوەمان بیر نەچێت، سیاسەتی کورد زۆر کورت بینانەیە و یادگەشی باش نییە، ئەم دوو سیفەتەی هۆکارێکی سەرەکین بۆ ئەو وەزعە خراپەی لێرە هەیە و ناگۆڕیت بەرەو باشتر.
    لەشتان ساخ بێت و بژین..

    1. سڵاو سوپاس بۆ بەشداری و زانیارییەکانت
      سەرەتا ئەو جۆرە خانووە نە لای دەوڵەمەندەکان و نە لای هەژارەکان و نە لە بینا گەورەکان نەمبینیووە. لێرە و لەوێ یەکێک بیکات ناکاتە رێژەیەکی، کە هەر باس بکرێت لە چاو ئەوانەی تردا. خۆ شکورد هیچ بینا و بازاڕێک دەوری ناگرن وەکو ئێرە، تاکو نەزانی چی لە ناوەوەی دەکەن. لێرەش ئەوانە بینا گران دەکەن. واتا خەڵکی پارەیەکی گەورە دەداتە ئەو وردەکارییە. تاکو بۆ خاو و خێزانی پارە و ئیسراحەتی بگەڕێنێتەوە لەچەندین ساڵی داهاتوو.
      کێشەکانی تر وەکو کەسێکی ئاسایی دەیبینم. گەرنا گەر کۆمەڵناس ودەرونناس بێت. یەکەمجار توێژە کۆنەکە دەداتە بەر رەخنە، کە هیچ لە مێشکیاندا نییە بێجگە نان و خەو و موچەی بەلاش. دیارە هەرە رۆشنبیرەکەی سلێمانی و هەولێر موچەیەکی بۆ ببڕەوە، نەک ناڵێ نامەوێ. بەڵکو دەڵێ کەسی تر وەری دەگرێت و چەندە!
      هەربژین

  2. من لەگەڵ قسەکانی کاک دانیال م، ئەمەوێت ئەوەش بڵێم ئەو میوزیکە بەراستی زۆر نەگونجاو بوو بۆ ئەم پۆدکاستە. راستە باسی شتی ناڕێکی کوردستان بوو بەڵام ئەگەر باسەکە ئەوە بێت ئەوا ئەبێت هەمیشە گوێ لەو میوزیکە بگرین. بە رای من کوردستان هەموو شتێکی هەیە بەڵام سیستەمی نیە، ئەوەش بۆ هەموو شتێک راستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.