پشووی چاوگ – ئەڵقەی 2 – ڕەگەزپەرستی

  • نووسین بەرپرسیارییە.
  • ڕەگەزپەرستی لەگەڵ کام یاسا دەگونجێت؟
  • تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆن ڕێگری لە ڕەگەزپەرستی دەکەن؟
  • یاساکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان حەقیقیین و بۆ هەموو کەسێکە یاخود یاسای لاستیکین؟
  • ئازادی ڕادەربڕین و ڕەگەزپەرستی.
  • کێ بەرژەواندی کۆمپانیاکان دەپارێزێت؟
  • توڵ و ئامرازی خۆڕایی دەستکەوتی بۆخاوەنەکەی هەیە؟
    ئەمانەو چەندین بابەتی تر گفتوگۆی لەسەر کراوە.

 

  • بەشداربووان:
  • هاوکار خەلەل
  • ڕێبین سەربەست
  • سیامەند نەریمان
  • بڕوا سەلام

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

ئەڵقەی 3 – (وه‌رزی سێیەم) – پرۆژەی فەرهەنگی زمان

 

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

ئەڵقەی 2 – (وه‌رزی سێیەم) – دوورخستنەوەی ترەمپ لە تۆڕەکان

 

  • داخستنی پلاتفۆرەمەکان دوای چی لە ترەمپ و گرووپە ڕاستڕەوەکان دەکەن؟ (14:27)
    – هۆکاری دوورخستنەوەی ترەمپ لە تۆڕەکان چییە؟
    – ئایا یاساکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاسای لاستیکی نین؟
    – داخستنی پلاتفۆرەمەکان لەبەردەم سەرۆکی ئەمریکا دژی ئازادی ڕادەربڕین نییە؟
  • یەکەم ڕۆژی گەڕانەوە بۆ کارکردن لە ساڵی ٢٠٢١ و لەکارکەوتنی سڵاک. (39:20)
  • فرۆشتنی سڵاک بە بەهای ٢٧.٧ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای Salesforce.
  • ویکیپیدیا تەمەنی دەبێتە ٢٠ ساڵ. (54:59)

 

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

دەمەتەقێی چاوگ – ترۆڵینگ یا بێحەیایی لە نێتدا

دەمەتەقێی چاوگ ئەمجارە لەسەر بابەتی ترۆڵ یا بێحەیاییە لە نێتدا. هۆکارەکانی دەبێت چی بن، بۆش لە نێو گەلانی دواکەوتوودا ئەوەندە زۆرە. مێدیایە بەو توندوتیژییە خەڵکی ڕاهێناوە، یاخود دەرەنجامی جەنگ و پاشماوەی گرێی دەروونییە لەلای تاک. بەردەوام بە لە خویندنەوەی دەمەتەقێی چاوگ – ترۆڵینگ یا بێحەیایی لە نێتدا

کاریگەری هەڵسەنگاندن

هەڵسەنگاندن بۆ کاڵا، کۆمپانیا، دکتۆر و نۆرینگە، ڕیستۆرانت یان هەر جێگایەکی بازرگانی. تەنانەت فرۆکەخانە و شار و شوێنی گەشتیاری یان بۆ فلیم و دراما. هەڵسەنگاندن زۆر جار بۆتەهۆی ئەوەی کە کۆمپانیاکان بترسن لە کڕیار. پێگەی YELP یەکێک  گەورەترین و بڵاوترین پێگەبوو بۆ هەڵسەنگاندن، بەڵام دوای ئەوەی گوگڵ و فەیسبووک هەڵسەنگاندیان زیادکرد ئێستا YELP تاکە جێگانییە بۆ ئەو مەبەستە. بەردەوام بە لە خویندنەوەی کاریگەری هەڵسەنگاندن