ئەڵقەی 5 – (وه‌رزی سێیەم) – ڕیکلام وەک ساخکردنەوەی بەرهەمی زبالە!

  • فەیسبووک بەمزووانە دەست دەکات بە تاقیکردنەوەی چارەسەرێکی نوێ بەناوی دەسەڵاتی بەدەرکردنی بابەت (Topic Exclusion Controls) ـ (11:24)
  • فەیسبووک پێی وایە Conversions API چارەسەرێکی گوونجاوە، بۆ شکاندنی ئەو بەربەستانەی کە ئەپڵ و وێبگەڕەکان درووستیان کردووە. (30:02)
  • فەیسبووک دەست دەکات بە ناردنی وریاکەرەوەکانی (Notifications) بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵ بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ڕێگە لە شوێنکەوتن (Tracking) نەگرن.
  • شاومی ئامێر/تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بێتەل بەڕێگای هەوا ڕاگەیاند. (38:47)
  • ئایا تەختەکلیلی ئەنجومەنی وەزیران و چاوگ جیاوازە؟ (55:38)

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

مەحاڵەکان ئەوانەن کە هێشتا مرۆڤێک بەدینەهێناون!

هەمیشە جیهان بینینی ئێمە بۆ بەدەستهێنانی خەونەکانمان دابەش دەبێت بەسەر چەند خاڵێکدا، یەکەم ئەوانەن کە خەونی پێوە دەبینین و سەرقاڵین ئەنجامیان دەدەین، چونکە باوەڕمان وایە دەکرێت بەدیان بهێنین، دووەم ئەوانەن کە خەونی پێوە دەبینین و بەڵام پێمان وایە ناتوانین بەدی بهێنین، سێیەم و کۆتا دانەش ئەوانەن کە بەو شێوەیە لێی دەڕوانین کە مەحاڵ و بەدینەهێنراون.
بەڵام سەیر ئەوەیە ئەم جیاکاریە لەلای مرۆڤەکان جیاوازن و وەک یەکترنین، بۆ نموونە ئەوەی ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین و دەمانەوێت پێی بگەین لەلای کەسانێک دەشێت مەحاڵ و بەدی نەهاتووبن، وە ئەوانەش کە ئێمە پێمان وایە مەحاڵ و بەدی نەهاتوون، لەم کاتەدا کەسانێک سەرقاڵی ئەنجامدانی بن.

بۆچی ئەم جیاکاریە درووست دەبێت؟ چونکە جیهان بینینمان وای کردووە، مەودای بینینمان هاوتایە و مەودای خەیاڵ و ئەندێشەمان جیاوازە، ئایا هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە کە سنووری خەیاڵەکانت لە کوێن؟ بێگومان ناشتوانیت، چونکە ئەندێشەکان سنوور و چوارچێوەیان نیە! ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەوەیە کە ئێمە و تەواوی مێژووی مرۆڤایەتیمان کاتێک گەیشتووە بەم خاڵە، هۆکاری بەدیهاتنی ئەو خەونانەن کە مرۆڤایەتی لەکات و شوێنی خۆیاندا بە مەحاڵی زانیوون، وە بەرهەمی ئەو کەسانەیە کە پێیان وابووە مەحاڵەکان دێنە دی، بڕوانە ئالان تورینگ (١٩١٢-١٩٥٤) کاتێک مرۆڤایەتی بەدەست جەنگی جیهانی دووەم و تەکنیکە جەنگیە بەهێزەکانی حکومەتی نازییەوە دەیناڵاند.
سوپای نازیی ئامێرێکی نهێنیکردن (Encryption) یان بەکاردەهێنا بەناوی ئێنیگما (Enigma Machine) لەم ڕێگایەوە نامە سەربازی و بازرگانی و دیپلۆماتیەکانیان دەگوازتەوە، بەشێوەیەک کە هیچ کەس و حکومەتێکی تر نەیان دەتوانی تێیبگەن.

لە کاتێکدا حکومەتی بەریتانیا کۆمەڵێک لە زانا و بیرکاریزانی بەناوبانگی ڕاسپارد بۆ شکاندنی ئەم ئامێرە، لەنێو زاناکاندا ئالان تورینگیش بوونی هەبوو، بەڵێ شکاندنی ئامێرەکە لە ڕێگەی مرۆڤەوە مەحاڵ بوو، بەڵام ئالان وتی کاتێک ئێنیگما ئامێرە، کەواتە دەبێت ئامێرێکیش بیشکێنێت، بۆیە هەستا بە ئەندازەکردن و بونیادنانی ئامێرەکە و دواجار دوای هەوڵێکی زۆر و چەندین شکست، توانی ئێنیگما بشکێنێت و هەر ئەمەش بووە هۆی یەکلایی کردنەوەی جەنگێکی خوێناویی. لەکاتێکدا هەمووان شکاندنی ئێنیگمایان پێ مەحاڵ بوو، دەپرسین چی دەبوو گەر ئالان تورینگ خەونی بەدیهێنانی مەحاڵی نەبووایە؟ ئێستا جیهان لە چ قۆناغێکدا دەبوو؟

ڕۆب جانۆف گرافیک دیزاینەری بەتوانای ئەمریکی ساڵی ١٩٧٧ لەو نووسینگەیەی کاری دەکرد، لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە ڕاسپێردرا کە دیزاین بۆ لۆگۆیەک بکات کە پێشکەشی نووسینگەکەیان کرابوو، بەڕێوەبەرەکەی پێی وت کە کارێکی زۆر سادەیە و دوو گەنج داوایان کردووە کە گوایە لەبواری تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەردا کاردەکەن، بەڵام پێ ناچێت داهاتوویەکی دیاریان هەبێت، ڕۆب ئەندێشەی کرد کە قسەی بەڕێوەبەرەکەی پێچەوانەیە و ئەم کارە دەبێت بە وردی پلانی بۆ دابنرێت، بۆیە تەواوی هەوڵی خۆی خستەگەڕ تا دیزاینێک بکات ببێتە دیزاینی سەدە و بۆ هەمیشە لەبەرچاو و خەیاڵی خەڵکدا بێت، دوای ماوەیەکی زۆر لە هەوڵ و ماندووبوون کارەکەی ئەنجامدا و لۆگۆکەش ڕاستەوخۆ لەلایەن خاوەن کارەکەوە قبووڵکرا، دەزانن ئەو لۆگۆیە کامەیە؟ فەرموون

هیچ سنوورێک بۆ خەیاڵ و ئەندێشەی ئێمەی مرۆڤ لە ئارادا نیە، بۆیە هەتا فراوانتر و قووڵتر بیربکەینەوە سنوورە فیزیکی و ڕاستەقینەکانیشمان فراوان دەبێت، چۆن وابکەین مەودای خەیاڵکردنمان فراوان بێت؟ ڕەنگە (سرووشت، موزیکی جوان، خوێندنەوەی کتێب، بەسەربردنی کاتی بەسوود لەگەڵ خۆشەویستان، هاوڕێیەتی کەسانی زانست پەروەر) هاوکارت بن.

جیاواز و داهێنەر بیربکەرەوە لە هەر مرۆڤێکی ئاسایی (Ordinary) چواردەورت، گەر هەوڵی بەجێهێشتنی شوێن دەستی خۆت لەسەر ئەم هەسارەیە دەدەیت، ئەوا پێویستە ئێستا هەوڵ بدەیت، بڕوانە دۆکومێنتاری ژیان لەسەر هەسارەکەمان کە بەڕێز (David Attenborough) پێشکەشی دەکات، دەبینیت تاکە شوێنی ژیانمان، هەسارە ئازیزەکەمان پێویستی بە هاوکاری ئێمەیە، ڕەنگە جیهان بینینت گۆڕانکاری بەسەردابێت!

دانیشتن لە سووچێکی ژوورەکەتدا، لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکەت کە خۆی زیرەکە و تۆ تەمبەڵ دەکات، زیانت پێ دەگەیەنێت، سوود لەم یاسایە وەربگرە، کە لە دکتۆر (محمود معظمی) وە فێری بووم.

ئەوەی دەیزانیت x ئەوەی ئەنجامی دەدەیت = ئەنجامەکانی ژیانت

ئەگەر شتانێکی زۆر دەزانیت کە یەکسان بن بە ١٠٠ وە هیچ کارێک ئەنجام نادەیت و دانیشتوویت، هاوکێشەکەت بەم شێوەیەیە:

١٠٠ x ٠ = ٠

ئەی ئەگەر تەنها چەند شتێکی کەم بزانیت کە یەکسان بن بە ١٠ و ئەنجامیان بدەیت و لە بەدی هێنانی خەونەکانتدا وەگەڕیان بخەیت، هاوکێشەکەت بەم شێوەیەیە:

١٠ x ١٠ = ١٠٠

ئەگەر ئەم دێڕە دەخوێنیتەوە، کەواتە هەموو بڵاگەکەت خوێندۆتەوە، پێمان بڵێ بۆچوونەکانت چین؟ بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن و بەشداربن لەگەڵمان، یاخوود بڵاوی بکەنەوە.

کەواتە با:
١. فێربین، فێربین، فێربین.
٢. کاری جوان پێشکەشی مرۆڤایەتی بکەین.
٣. زانیاریەکانمان بەشبکەین.

بەڕێز ڕیچارد ستاڵمان دامەزرێنەری گنو دەڵێت، بڵاوکردنەوەی زانیاری گرنگترین بنەمای هاوڕێیەتیە، چونکە ئەمە ئەو ڕێگایەیە کە شتێک دەبەخشیت و هیچ لەدەست نادەیت.

تەختەکلیلی لاتینی (بەدرخانی) بۆ ویندۆزی ١٠

پاش ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک هاوڕێوە پێمان ڕاگەیەندرا، کە تەختەکلیلی کوردی لاتینی لەسەر ویندۆزی ١٠ کێشەی هەیە و جێبەجێ نابێت. ئەوە ئێمەش هەڵساین بەدروستکردنی دانەیەکی نوێ، کە بتوانێت لەسەر ویندۆزی ١٠ کار بکات بەبێ کێشە. بۆ ئەم مەبەستەش، هەمان نەخشەی بنەڕەتی ڕێککەوتووکراوی کوردیمان بەکاربردووە بۆ لاتینی باو و جێگیر، کە بەدرخانییە. شێوەی پیتەکان بەپێی بنەڕەتی ئاسایی و لەکاتی داگرتنی SHIFT دا بەم شێوەیە: بەردەوام بە لە خویندنەوەی تەختەکلیلی لاتینی (بەدرخانی) بۆ ویندۆزی ١٠

ئەڵقەی 20 – (وه‌رزی دووه‌م) – پلەیستیشنی 5

  • ئوبونتو دەیەوێت snap store بکاتە سەرچاوەی گورزەکانی بۆ ڕاژە و ڕوومێز.
  • دوای پاینبووک و پرۆ، پاینفۆن. ئەنجا ئینجا پاین تاب تەنها بە ٩٩ دۆلار. (به‌سته‌ر)
  • ڕازپبێری پای بە ٨ گێگا بیرگەوە. (به‌سته‌ر)
  • دەرکەوتنی پلەیستیشنی ٥. (به‌سته‌ر)

ئەڵقەی 11 – (وه‌رزی دووه‌م) – تەکنەلۆژیا لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

تەکنەلۆژیا لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

    • چەند سەرنجێک لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆناو ڕێنماییەکان 
      • کردنەوەی گرۆپێکی فەیسبووک بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر کە ناتوانن بچنەدەرەوەی ماڵ بەهۆی توشبوون یان کەرەنتێنکردن. 
    • وێبگەڕی فایەرفۆکس‌و دوایین تازەگەرییەکانی – ئەو زیادکراوە Add-ons گرنگانەی کە لەناویدا هەن‌و خزمەتگوزارییەکانی: (بەستەر) (بەستەر)
      • FireFox Likewise
      • FireFox send
      • FireFox Containers
      • FireFox Monitor
      • FireFox Pocket
    • سیستەمی کارگێڕی KaiOS  (بەستەر)
    • گرنگی تەنکنەلۆژیای ئایتی لە زانکۆو دەزگاکانی ووڵاتانی پێشکەوتوو وە نەبونی لە کوردستان تاوەکو ئێستا.
    • لیستی پێشنیارکراوی خولی ئۆنڵاین

بەشداربووان: