ئەڵقەی 27 – (وه‌رزی دووه‌م) – كێ مایکرۆسۆفتی كرد به‌‌ کوردی؟

كێ مایکرۆسۆفتی كرد به‌‌ کوردی؟

  • ئایا زیاد کردنی زمانی کوردی لە (Microsoft Translator) کاری تاکە کەسییە؟
  • چۆن زمانی کوردی بۆ ویندۆز و سیستەمەکانی تر زیاد کرا؟
  • ئەو کەسانە کێن هەواڵی نا ڕاست بڵاو دەکەنەوە؟
  • ئەو هواویە زەخمەی ئێمە ئەمانناسی ئەمڕۆ تەواو لاواز بووە.
  • کێشەی فۆرتنایت لەگەڵ یاساکانی ئەپڵ و گوگڵ.

بەردەوام بە لە خویندنەوەی ئەڵقەی 27 – (وه‌رزی دووه‌م) – كێ مایکرۆسۆفتی كرد به‌‌ کوردی؟

دەمەتەقێی چاوگ – ترۆڵینگ یا بێحەیایی لە نێتدا

دەمەتەقێی چاوگ ئەمجارە لەسەر بابەتی ترۆڵ یا بێحەیاییە لە نێتدا. هۆکارەکانی دەبێت چی بن، بۆش لە نێو گەلانی دواکەوتوودا ئەوەندە زۆرە. مێدیایە بەو توندوتیژییە خەڵکی ڕاهێناوە، یاخود دەرەنجامی جەنگ و پاشماوەی گرێی دەروونییە لەلای تاک. بەردەوام بە لە خویندنەوەی دەمەتەقێی چاوگ – ترۆڵینگ یا بێحەیایی لە نێتدا

تەختەکلیلی لاتینی (بەدرخانی) بۆ ویندۆزی ١٠

پاش ئەوەی لەلایەن کۆمەڵێک هاوڕێوە پێمان ڕاگەیەندرا، کە تەختەکلیلی کوردی لاتینی لەسەر ویندۆزی ١٠ کێشەی هەیە و جێبەجێ نابێت. ئەوە ئێمەش هەڵساین بەدروستکردنی دانەیەکی نوێ، کە بتوانێت لەسەر ویندۆزی ١٠ کار بکات بەبێ کێشە. بۆ ئەم مەبەستەش، هەمان نەخشەی بنەڕەتی ڕێککەوتووکراوی کوردیمان بەکاربردووە بۆ لاتینی باو و جێگیر، کە بەدرخانییە. شێوەی پیتەکان بەپێی بنەڕەتی ئاسایی و لەکاتی داگرتنی SHIFT دا بەم شێوەیە: بەردەوام بە لە خویندنەوەی تەختەکلیلی لاتینی (بەدرخانی) بۆ ویندۆزی ١٠

ئەڵقەی 17 – (وه‌رزی دووه‌م) – ئوبونتو به‌ زمانی كوردی

 

  • زمانی کوردی بۆ ئوبونتو ئێستا ئامادەیە. (به‌سته‌ر)
  • کێشەی خۆ تۆمارکردنی زۆری بەکارهێنەران‌و ناچالاکییان لە وەرگێڕان. 
  • جێگریکردنی Snap Store لە دوایین وەشانی ئوبونتو و سوود وەرگرتن لێی. (به‌سته‌ر)
  • لینوکس فێدورا وەکو هەڵبژاردەیەک بۆ کۆمپیوتەرەکانی Lenovo. (به‌سته‌ر)

ئه‌مانه‌و و چه‌ند هه‌واڵی تر خراونه‌ته‌ به‌ر باس و وتووێژ.

بەشداربووان:

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

ئەڵقەی 99 – هێڵی ئینته‌رنێت لە کوردستان و ئێراق

ئەڵقەی 99 – هێڵی ئینته‌رنێت لە کوردستان و ئێراق
  • باسێکی درێژ لەسەر هێڵی نێت لە کوردستان و ئێراق هەروەها هەمان کێشە لە وڵاتانی ئەوروپا.
  • ئایا تورکیا ئینتەرنێت دەدات بە کوردستان؟ سه‌رچاوه‌ی ئینتەرنێتی ئێراق كوێیه‌؟
  • ئایا وه‌رگێڕی گۆگڵ ته‌نها پشت به‌ وشه‌ ده‌به‌ستێت بۆ وه‌رگێرانی ده‌قێک؟
  • توویتەر ڕێکلام و سپۆنسەرکردنی پڕووپاگەندە سیاسییەکان قەدەغەدەکات.

لەگەڵ چەندین هەواڵ و زانیاری تر…

بەشداربووان:

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە: