تەلەفونە چەماوەکەی سامسۆنگ بەدەستی هەڵسنگێنەرانەوە لەکار ئەکەوێت

دوای دوو ڕۆژ لەگەشتنی Galaxy Fold بەو کەسانەی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەکەن لە ڕاگەیاندن و یوتیوب، تا ئێستا پێنج تەلەفون پیشاندەرەکەی لەکار کەوتووە و شکاوە. هەنێک لەو کەسانە ئاماژەبەوەئەکەن کە وایان زانیوە ئەو پلاستیکەی بە پیشاندەرەکەوەیە پارێزەرە، ئاساییە لێکردنەوەی، بەڵام سامسۆن ئاماژەبەوەدەکات کە بە ڕوونی لەسەر پاکەتکەی نووسراوە ئەوە بەشێکە لە پیشاندەرو نابێت لێ بکرێتەوە، تا ئێستا وادەرئەکەوێت تەنها هۆکار ئەوەبێت نەک کێشەی دیزاین.