ئەڵقەی 11 – (وه‌رزی دووه‌م) – تەکنەلۆژیا لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

تەکنەلۆژیا لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

    • چەند سەرنجێک لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆناو ڕێنماییەکان 
      • کردنەوەی گرۆپێکی فەیسبووک بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر کە ناتوانن بچنەدەرەوەی ماڵ بەهۆی توشبوون یان کەرەنتێنکردن. 
    • وێبگەڕی فایەرفۆکس‌و دوایین تازەگەرییەکانی – ئەو زیادکراوە Add-ons گرنگانەی کە لەناویدا هەن‌و خزمەتگوزارییەکانی: (بەستەر) (بەستەر)
      • FireFox Likewise
      • FireFox send
      • FireFox Containers
      • FireFox Monitor
      • FireFox Pocket
    • سیستەمی کارگێڕی KaiOS  (بەستەر)
    • گرنگی تەنکنەلۆژیای ئایتی لە زانکۆو دەزگاکانی ووڵاتانی پێشکەوتوو وە نەبونی لە کوردستان تاوەکو ئێستا.
    • لیستی پێشنیارکراوی خولی ئۆنڵاین

بەشداربووان:

فەیسبووک، ئینستاگرام وەتسئەپ دەرهێڵن

فەیسبووک و سەرجەم خزمەت گوزارییەکانی لە ئێستادا کارناکەن و دەرهێڵن، بەشێکی زۆری وڵاتانی گرتۆتەوە پێ ئەچێت کێشەکە گشتگیر بێت، تا ئێستا لە عێراق، یۆنان، بوڵگاریا و ئازەرباینجان پشتڕاستکراوەتەوە کەکارناکات.

بە پێی پێویست ئەم هەواڵە نوێ ئەکرێتەوە.

نوێکردنەوە: ۷ ئێوارە بە کاتی کوردستان، ئێستا فەیسبووک کەوتەوە کار.

پۆدکاستی چاوگ ئەڵقەی ٨٦


فەیسبووک دراوی Libra ڕاگەیاند

گووگڵ ئاپی پەیام ناردن لەسەر پرۆتۆکۆڵێ RCS بڵاودەکاتەوە، بەبێ وەستان لەسەر کۆمپانیاکانی مۆبایل.

هواوێ Aurora OS تێست دەکات لەسەر مۆبایلەکانی، Aurora Os لەسەر Sailfish OS ی لینوکس دروستکراوە.

————-

ئەم ئەڵقەیە له‌لایان

– ئالان هیلال

– ڕێبین موحه‌ممه‌د

– سیا نه‌ریمان

– موحه‌ممه‌د سەردار 

– هاوكار خه‌لیل 

پێشكه‌ش كراوه‌

————-

بەستەری یوتوب

 ————-

بەستەرەکانی ئەم ئەڵقەیە: 

هواوێ Aurora OS

فەیسبووک؛ 

Today, Facebook is coming together with 27 organizations around the world to start the non-profit Libra Association and…

Gepostet von Mark Zuckerberg am Dienstag, 18. Juni 2019
https://libra.org/

————-

پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ

بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی.

 لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە.

chawg.org

فەیسبووک  https://www.facebook.com/chawg 

تویتەر  https://twitter.com/chawg 

کەناڵی سەرەکی پەخشی ڕادیۆیی چاوگ

@chawgpodcast

لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و برۆدکاستی جیهانییە:

tun.in/pigDz

یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:

itun.es/i67x5mL

یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:

www.youtube.com/c/ChawgOrgCast

کڕینی سەرهێڵ لە کوردستان

لە ئێستادا کڕینی سەرهێڵ لە کوردستان و عراق بۆتە دیاردە، بەڵام بەشێوەیکی زۆر خراپ. کڕیار هیچ مافێکی نییە لەم مامەڵەیەدا، لەڕووی نرخ، جۆرایەتی و ڕیکلامی درۆ بۆ کاڵا بەمەبەستی ساغکردنەوەی. ئەم جۆرە بازرگانییە ئەگەر هەرلێرە هەبێت تەماشای هەرچی بازاڕی دنیا ئەکەیت کە زۆرترین قۆڵبڕینیشی تیا بێت هەر لەمەی کوردستان باشترە چونکە چەندین ڕێگا فەراهەم کراوە بۆ گەڕاندنەوەی کاڵا بۆ فرۆشیار ئەگەر کاری نەکرد یان وەک ئەوەنەبوو کە ڕیکلامی بۆ کراوە.

گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانەی کە پێویستە لە کڕینی سەرهێڵ هەبێت:

١. هەڵسەنگاندنی بەکارهێنەران بۆ ئەو فرۆشیارە.

٢. نووسینی مافی گەڕاندنەوەی کاڵا چەندە کات بەردەستە لە لایەن کڕیارەوە بۆ ئەومەبەستە.

٣. دابین کردنی گوستنەوەی خۆڕایی لە کاتی گەڕاندنەوە.

٤. لەکاتی کێشە بتوانیت سکاڵا بکەیت لە لای خاوەنی بازاڕەکە وەک ebay ئەگەر بەوەش چارەنەبوو لەڕێگای paypal پارەتدابێت ئەتوانیت لەوێ سکاڵابکەیت.

مافی گەڕاندنەوەی کاڵا:

ئەمە گرنگترین تایبەتمەندی بازاڕی سەرهێڵە، ئەوانەی لەم بازاڕانە کاڵا ئەفرۆشن بۆئەوەی هەڵسەنگاندنیان خراپ نەبێت وەک ئەم پەندەکار ئەکەن “كڕیار هەمیشە لەسەر حەقە” هەمیشە کاڵا وەرئەگرنەوە بە هەرهۆکارێک بینێریتەوە، بەڵام ئەمەزۆن خۆی چەند یاسایەکی داناوە بۆ کاڵا گەڕاندنەوە کە لێرە ئاماژەی پێ ئەیەن.

ئەمەزۆن یاساکانی دابەشکردووە بەڵام ئەو کاڵایانەی کە ناگێردرێنەوە وەک کەلوپەلی ئارایشت، خواردنی ئاژەڵ و میوەهات هتد…، لەکاتی بوونی کێشە یان پارەکەت بۆ ئەگێڕنەوە یان کاڵایەکی کەت بۆ ئەنێرن. بۆ جل و بەرگ ئەتوانیت بیگێڕیتەوە لەماوەی ٣٠ رۆژ لە گەشتنی، بۆ هەر ئامێرێکی کە لە کاتی ناردنەوە پرسیارت لێ ئەکرێت لەسەر هۆکاری گەڕاندنەوەکەی.
بەشێک لەو پرسیارانە کە بۆ ئەم کاڵایە ئەگێڕیتەوە؟

١. بەباشی ڕوونکردنەوە لەسەر کاڵاکە نەدراوە.

٢. پاکەت یان کاڵەکە زیانی پێگەشتووە.

٣. کارناکات یان کێشەی هەیە.

٤. لەکاتی دیاریکراو بۆ گەیاندنی نەگەشتووە.

٥. بەهەڵە داوای ئەم کاڵایەم کردووە.

٦. کاڵایەکی هەڵەنێردراوە لەبری ئەوەی داوامکردووە.

٧. کاڵا وەک ئەوەنیە کە بانگەشەی بۆکراوە.

ئەمە بەشێکی کەمە لە مافی کڕیار کە پێویستە لەکاتی کڕیندا فەراهەم بکرێت. ناکرێت تۆ کاڵایەک بکڕیت و مافی گەڕاندنەوەت نەبێت.

کڕینی سەرهێڵ لە کوردستان:

لە کوردستان بەگشتی دوو جۆر کڕین هەیە هێنانی کاڵا لە ئەمزۆنەوە یاخود کڕینی کاڵا لەڕێگای فەیسبووک و ئینسات گرام کە فۆرشیار ڕیکلامی بۆ ئەکات بە بێ بوونی هیچ چاودێرییەک بەویستی خۆی لەدانانی نرخ و پیاهەڵدانی و زیادکردنی تایبەتمەندی درۆ بۆ ئامێرەکە، نەبوونی کارتی بانق و paypal تا داوای گەڕاندنەوەی پارەبکەیتەوە لەکاتی بوونی کێشە هیچ مافێکت نییە.

١.کڕینی لە ڕێگای ئەمەزۆن: ئەم جۆرە کڕینە تۆ کاڵایەک هەڵئەبژێریت لە ئەمەزۆن و لەڕیگای ئەوکەسانەی ئەم کارە ئەکەن بۆت ئەکڕن و کرێی گوستنەوە و قازانجی خۆیان ئەخەنە سەری، بەڵام کڕیار  لەکاتی بوونی کێشە  بچوکترین مافی نییە. نمونە هێدفۆنێکی بلوتوسم کڕی بەڵام کە بەدەستم گەشت ئەوەنەبوو کە داوام کردبوو مۆدێلێک نزمتر ئامێرەکە هی هەمان کۆمپانیا  بوو بۆی کڕیار هەستنەکات، بەڵام هەم بە ڕواڵەت جیاوازبوون نرخیشی ڕێک نیوئەوەندەی نرخی ئەوەبوو کە من داوام کردبوو، هیچیشم پێنەکرا!

٢. کڕینی فەیسبووک: ئەم جۆرەیان بە سپۆنسەر کردن و دانانی ئیمۆجی و پیاهەڵدانی درۆ بەکاڵایەکی بێکەڵکدا کڕیار فریوئەدەن، لەکاتی گەشتنی  پارەکە ئەدەیت، دیسان هیچ مافێکت نییە بۆ داواکردنەوەی پارەکەت و گەڕاندنەوەی کاڵاکە لەکاتی بوونی کێشە. هیچ چاودێرییەک بەسەر ئەم بازرگانیەوە نییە کە بۆتە دیاردە لە کوردستان، ئەمەش تاقیکراوەتەوە کە کاڵاکە زۆرجار جیاوازە لەوەی پیشانئەدرێت لە ڕووی جۆرایەتی یان بەشێک لەو تایبەتمەدنیانەی تیا نییە کە بانگەشەی بۆئەکات فرۆشیار .

بۆیە تەواو ئاگاداربن و بە هیچ جۆرێک لەم جۆرە بازرگانییە نزیک مەبنەوە تا وەکو ئەم فرۆشیارانە مافی گەڕاندنەوە بۆ کڕیار دابین ئەکەن. چاودێری ئەخرێتە سەریان و سیستمی بانقی درووست ئەکرێت کە بتونیت داوای پارەگەڕاندنەوە بکەیت.

پۆدکاستی چاوگ ئەڵقەی ٨٠

 

– تایبەتمەندەکانی Microsoft Edge beta
– تایبەتمەندەکانی ubuntu 19.04
– تایبەتمەندەکانی realme 3 pro
– گۆگڵ و فێڵی وێبگەڕی بنەڕەت.
– ئایا ڕیپۆڕتکردن بە پارە چاک دەکرێتەوە؟

بەستەرەکانی ئەم ئەڵقەیە
http://releases.ubuntu.com/19.04/
https://www.ghacks.net/2019/04/08/official-microsoft-edge-preview-builds-available/
https://www.realme.com/global/realme-3-pro

————-
ئەم ئەڵقەیە له‌لایان
– ئاراس نوری
– سیا نه‌ریمان
– ئالان هیلال
– موحه‌ممه‌د سه‌ردار
– هاوکار خەلیل

پێشكه‌ش كراوه‌
————-
بەستەری ساوندکلاود

بەستەری یوتوب