ویکیپیدیا بوو بە بیست ساڵ

ویکیپیدیا زانیاریینامەیەكی كراوەیە، تیایدا بەچەندین زمان زانیارییەكان پێشكەش بە سەردانكەران دەكات، هەموو كارێكی دان و وەرگرتنی زانیاریی تیایدا خۆبەخشانەیە. ئامانجی ویكیپیدیا پێكهێنانی زانیاریینامەیەكی فراوانە “کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤ” كە بە زۆربەی زمانەكانی جیهان بابەتی لەخۆ گرتبێت، سەرەنجام بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی ئازاد و خۆڕا‌ پێک بهێنرێت. ویكیپیدیا لەلایەن دامەزراوەیەكی خێرخوا (WikiMedia) سەرپەرشتی دەكرێت[١]، کە لە ٢٠٠٣ دا بە فەرمی ڕێکخراوێکی بۆ دامەزرا.

بەردەوام بە لە خویندنەوەی ویکیپیدیا بوو بە بیست ساڵ

ئەڵقەی 2 – (وه‌رزی سێیەم) – دوورخستنەوەی ترەمپ لە تۆڕەکان

 

  • داخستنی پلاتفۆرەمەکان دوای چی لە ترەمپ و گرووپە ڕاستڕەوەکان دەکەن؟ (14:27)
    – هۆکاری دوورخستنەوەی ترەمپ لە تۆڕەکان چییە؟
    – ئایا یاساکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاسای لاستیکی نین؟
    – داخستنی پلاتفۆرەمەکان لەبەردەم سەرۆکی ئەمریکا دژی ئازادی ڕادەربڕین نییە؟
  • یەکەم ڕۆژی گەڕانەوە بۆ کارکردن لە ساڵی ٢٠٢١ و لەکارکەوتنی سڵاک. (39:20)
  • فرۆشتنی سڵاک بە بەهای ٢٧.٧ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای Salesforce.
  • ویکیپیدیا تەمەنی دەبێتە ٢٠ ساڵ. (54:59)

 

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube

ئەڵقەی 7 – (وه‌رزی دووه‌م) – ویندۆزی ٧ کۆتایی هات، کاتیەتی بۆ لینوکس؟

ویندۆزی ٧ کۆتایی هات، کاتیەتی بۆ لینوکس؟

  • ئەپڵ ئینتەرنێتی ڕاستەوخۆ لەمانگی دەستکردەوە وەردەگرێت بۆ ئایفۆن. (بەستەر)
  • تورکیا فیلتەرکردنی لەسەر ویکیپیدیا هەڵگرت. (بەستەر)
  • لە ٢٠١٩ کۆپانیای IBM زیاد لە ٩ هەزار (patent)داهێناننامەی تۆمارکردوە،  سامسۆنگ بە تۆمار کردنی زیاد لە ٦ هەزار داهێناننامە لە پلەی دووەمە. (بەستەر)
  • کورتەیەک لەسەر مۆبایلی Samsung Galaxy Xcover Pro تایبەت بە کرێکاران. (بەستەر)
  • تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکانی گالاکسی ئێس٢٠.
  • ئوبوونتوو بە سۆرانی – وەرگێڕان هاوریکاریی دەوێت.

لەگەڵ کۆمەڵێک وتوێژی تر لەگەڵ هاوڕێیانی بەشداربوو

بەشداربووان:

 

لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:

ویکیپێدیای ئەڵمانیا ئەمڕۆ کارناکا

لە پێناو پەستان لەسەر بڕیاڕی پەرلەمانی ئەوروپای هاوبەش، کە بە پەرەگرافی ١٣ ناسراوە، ویکیپێدیا پەڕەی زمانی ئەڵمانی ئەمڕۆ ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ کار ناکات.

ویکیپێدیا لە ئەڵمانیا ڕۆژانە زۆرتر لە ٣٠ ملیۆن جار سەردان دەکرێت و بایەخی زۆری پێ دەدرێ، هەم وەکو سەرچاوەیەکی گشتگیر و هەمیش بۆ وەرگرتن و هاوبەشی کردنی زیانیارییەکان.

پەرلەمانی ئەوروپا بە نیازە هەفتەی داهاتوو ٢٧ی ٣، بڕیار بدات لەسەر ڕاگرتنی (بەرزکردنە upload)ی ئەو وێنە و فیلمانەی کە خاوەندارێتیان ناسراو نیە، بەمەش دەیانەوێت مافی کەسێتی و خاوەندارێتی ئەو بڵاوکراوانە بپارێزن و هەرکەس سەربەخۆ نەبیتە خاوەنی فیلم و وێنە و داتای کەس و دامەزراوەی تر. ئەوەی ئاشکرایە کە ڕۆژانە لە ویکیپێدیا، یوتیوب، تویتەر، فەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ترەوە هەزاران وێنە و گرتەی ڤیدیۆ بڵاو دەبێتەوە، کە هەندێکیان وەرگیراون بێ مۆڵەت وەرگرتن و ناوهێنانی خاوەنەکانیان. لەمەوە ئەوروپا بە گرنگی دەزانێت کە مافی تاکەکەسی لەو ڕووەوە بپارێزێت و خاوەنەی ئەو داتایانە زەرەرمەند نەبن. لە بەرامبەریشدا ڕێکخراوەکانی ئینتەرنێت و پۆڕتاڵە جیاجیاکان دژایەتی ئەم هەنگاوە دەکەن و پێیان وایە بەهۆیەوە گشتگیریی ئینتەرنێت و فراوان بەکاربردنی سنووردار دەبێ و تامی تیا نامێنێت. لە کاتێکدا کە بەرنامە و ئامێرەکانی بەرزکردنەی – ئەپلۆدکردن – داتاکان ناتوانێت ئەوە جیا بکاتەوە کە ئەم داتایە دزراوە یا هی تۆیە، ئەمە ئاستەنگی دروست دەکا بۆ داهاتوو کە هەموو ئامێرێک زیرەکی لەسەر دروست بکرێ و خۆی ببێتە چاودێر، بەڵام تێچوون و کاری زۆر دەوێ و ئەوەی بەردەستیشە لەم دەمەدا دەبێت لەسەر ئەو بڕیارە ڕابگیرێ.

ویکیپێدیای ئەڵمانیاش بۆ دژایەتی کردنی ئەو بڕیارە و دروست کردنی پەستان لەسەر ئەوروپا، ئەمڕۆ دەرهێڵ دەمێنێتەوە. دەیان کۆمەڵە و ڕێکخراوی تریش ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئازاریان داناوە بۆ خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقام، تاکو ئەو بڕیارە گۆڕینی بەسەردا بکرێت و سەر نەگرێت.

بۆ ئێمەی کوردیش ئەگەرچی بڕیارەکە لە ئەوروپایە و وڵاتانی ئەوروپا دەگرێتەوە، بەڵام کاریگەری دەبێ بەوەی کە لەمەودوا ئەو فیلمانە زۆرینەیان سانسۆر و لێپرسینەوەیان زۆرتر دەبێ و ئەوەی لە کوردستانیشەوە بار بکرێ بۆی هەیە لە ئەوروپا پیشان نەدرێت.