ئامانج (لێدوان | بەشدارییەکان) |
ئامانج (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٦٠: | ھێڵی ٦٠: | ||
بۆ ڕێکخستنى پەڕگەى <tt>mysql</tt> بڕۆ بۆ <code>/etc/mysql/my.cnf</code> | بۆ ڕێکخستنى پەڕگەى <tt>mysql</tt> بڕۆ بۆ <code>/etc/mysql/my.cnf</code> | ||
===دروستکردنى بەکارهێنەر بۆ | ===دروستکردنى بەکارهێنەر بۆ MySQL=== | ||
لە سەرەکى <tt>mysql</tt> خۆى بەکارهێنەرى <tt>root</tt> دروست دەکات بۆ ئیش پێکردن،بەڵام بەبێ تێپەڕەوشە،پێویست دەکات تێپەڕەوشە بگۆڕێت، | لە سەرەکى <tt>mysql</tt> خۆى بەکارهێنەرى <tt>root</tt> دروست دەکات بۆ ئیش پێکردن،بەڵام بەبێ تێپەڕەوشە،پێویست دەکات تێپەڕەوشە بگۆڕێت، | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٣:٢٧، ٢٤ی ئابی ٢٠٠٩
LAMP کورتکراوەى Linux ,Apache ,MySQL ,PHP/Perl
،یەکێکە لە سەرچاوەى کراوە بەکاردێت بۆ بەرەو پێش بردنى ماڵپەڕ،ببەکارهێنانى سیستەمى کارپێکردنى لینوکس پێویستمان بە Apache دەبێت وە بەکاردێت بۆ ڕاژەکارى وێب، MySQL بەکاردێت بۆ بەڕێوەبەردنى پەیوەندى نێوان بنکەى دراوە، PHP
یەکێکە لە زمانە بزۆکەکان بۆ دروستکردنى ماڵپەڕ بەکاردێت،بۆ ئەوەى بە شێوەێکى دروست دایمەزرێنین وە کارى پێبکەین سەێرى ئەم بابەتانەى خوارەوە بکە،
دامەزراندنى Apache2
بۆ ئەوەى Apache2 دامەزرێنین سەرەتا بڕۆ بۆ Terminal ئەمە بنوسە،
sudo apt-get install apache2
بۆ ئەوەى تاقى بکەنینەوە کە ئیش دەکات بە دروستى،لە یەکێک لە وێبگەڕەکان ئەمە بنوسە،
http://localhost
ئەگەر نوسرا It works ئەوە کار دەکات بێ کێشە،
دامەزراندنى Apache + PHP
Apache2 یەکێکە لە ناسراوەکانى ڕاژەکارى وێب،وە بەزۆرى لە ڕاژەکارى لینوکس بەکاردێت،وە بەکارهێنانى هەندێک فرمانەوە دادەمەزرێت،
- بۆ دامەزراندنى PHP4 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install apache2 php4 libapache2-mod-php4
200px|thumb|left|وێنەیەکی پەڕەی PHPinfo ئاسایی لەسەر ڕاژەی ئوبونتو
- بۆ دامەزراندنى PHP5 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە
sudo apt-get install apache2 php5 libapache2-mod-php5
بۆ ڕێکخستنى Apache بڕۆ بۆ پەڕگەى /etc/apache2/apache2.conf
،هەروەها بۆ دانانى پەڕگەى وێب بڕۆ بۆ بوخچەى /var/www
بۆ ئەوەى بزانین کە بە دروستى PHP دامەزراوە و ئیش دەکات،پەڕگەێک دروست بکە بە هەر ناوێک بێت،بۆ نموونە ئێمە ناومان ناوە test.php بیخەرە ناو بوخچەى /var/www
پەڕگەى test.php بکەرەوە ئەم کۆدەى تێدا دابنێ
<?php phpinfo(); ?>
پاشەکەوتى بکە،دەبێت لە کۆتایی ئەم پەڕگەیە بەم شێوەیە بێت /var/www/test.php
،لە یەکێک لە گەڕۆکەکان تاقى بکەرەوە بۆ ئەوەى بزانین کە بە دروستى دامەزراوە،دەبێت زانیاریەکان نیشان بدات.
چالاککردنى GD Library لەگەڵ PHP
GD Library چییە؟سەرچاوەى کراوەیە بە شێوەێکى بزۆک هەندێک وێنە دروست دەکرێت لەلاین هەندێک پڕۆگرامەوە،GD دەنوسرێت بە زمانى C،لەگەڵ "wrappers" چالاکە بۆ Perl،زمانى PHP یان هەر زمانێکى تر GD دروستدەکرێت بە فۆرماتى PNG, JPEG لەگەڵ GIF بەزۆرى،یان بەکارهێنانى CAPTCHA ،کەمێک ڕوونتر کاتێک دەبیتە ئەندام،دروستکردنى پۆستى ئەلەکترۆنى ...هتد،هەندێک وشە نوسراوە بە شێوەى وێنە،پێت دەڵێت بینوسرەوە لەم بۆشایی خوارەوە،ئەمە بۆ ئەوەیە کە ڕێگر بێت لە SPAM یان ناردنى هەر شتێک بە شێوەى خۆکار دێت بۆت،بۆ دامەزراندنى لە لینوکس ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install php5-gd
بۆ زانیارى زۆرتر،دەربارەى PHP:GD
چالاککردنى Mod Rewrite لەگەڵ htaccess.
دامەزراندنى MySQL بنکەى دراوەى ڕاژە
دامەزراندنى MySQL هەموو کات پێویستە بۆ ئیش پێکردنى بنکەى دراوەى ماڵپەڕەکەت،هەندێک پڕۆگرامۆکە پێویستى بە بنکەى دراوە هەیە،بۆیە دەبێت MySQL دامەزرێنین،لەگەڵ دامەزراندنى mysql 5 server
لەگەڵ mysql 5 client
ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install mysql-server mysql-client php5-mysql
- بۆ دامەزراندنى php4 ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە،
sudo apt-get install mysql-server mysql-client php4-mysql
بۆ ڕێکخستنى پەڕگەى mysql بڕۆ بۆ /etc/mysql/my.cnf
دروستکردنى بەکارهێنەر بۆ MySQL
لە سەرەکى mysql خۆى بەکارهێنەرى root دروست دەکات بۆ ئیش پێکردن،بەڵام بەبێ تێپەڕەوشە،پێویست دەکات تێپەڕەوشە بگۆڕێت،
- گۆڕینى تێپەڕەوشەى Root
mysql> USE mysql; mysql> UPDATE user SET Password=PASSWORD('new-password') WHERE user='root'; mysql> FLUSH PRIVILEGES;
- دروستکردنى بەکارهێنەر،
بەزۆرى پێویستە تێپەڕەوشەى root بەکاربهێنیت،پێویستیت بە دروستکردنى بەکارهێنەر هەیە بۆ پەیوەندىکردن بە بنکەى دراوەىmysql بۆ پڕۆگرامۆکەى PHP،ئەتوانى بەکارهێنەرى تر زۆر بکەیت بۆ بنکەى دراوەىmysql،ببەکارهێنانى control panel
وەک webmin یانphpMyAdminزۆر بە ئاسانى زۆر دەکرێت،سەێرى خوارەوە بکە،
دامەزراندنى PhpMyAdmin
PhpMyAdmin کارێکى زۆر باشە بۆ وێب،بۆ بەڕێوەبەردنى بنکەى دراوە لەگەڵ بەڕێوەبەردنى كاڵانهرم لەگەڵ ئەوەى زۆر بە ئاسانى دادەمەزرێت،بەێوەبەردنى بنکەى دراوە لەگەڵ خشتەکان،بۆ PhpMyAdmin دامەزراندنى ئەمە لە تێرمیناڵ بنوسە
sudo apt-get install phpmyadmin
بۆ ڕێکخستنى phpMyAdmin بڕۆ بۆ بوخچەى /etc/phpmyadmin
بۆ جێبەجێکردنى هەنگاوەکانى apache هەموو کات دەبێت بڕۆیت بۆ ئەمە
Include /etc/phpmyadmin/apache.conf
تێبینى | بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەى apache ئەمە بنوسە،
sudo etc/init.d/apache2 restart
ئێستا MySQL لەگەڵ phpMyAdmin ئامادەیە ئیش پێکردن،