Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروستکرد بە «left|thumb|442px|دەربارەی وێنەکە 1. هه‌ردوو نموونه‌ی پشیله‌كه‌ی شرۆدی...»ەوە) |
Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[Image:Einstein-and-dice.jpg|left|thumb|442px| | [[Image:Einstein-and-dice.jpg|left|thumb|442px|ئاینشتاین لە وێنەیەکی دروستکراودا]] | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٢٢:٤٥، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥
1. هه‌ردوو نموونه‌ی پشیله‌كه‌ی شرۆدینگه‌ر و گیرۆده‌یی(ئاینشتاین-پۆدۆڵسكی-ڕۆزۆنEPR ) بۆ دژی كوانته‌م داهێنراون، به‌ڵام دواتر بوون به به‌شێكی گرنگ له فه‌لسه‌فه‌ی كوانته‌م.
2. جارێك شرۆدینگه‌ر به نیڵز بور ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر (هاوكێشه‌ی شه‌پۆل)ی من بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌مكی ئه‌گه‌ر له فیزیكدا سه‌رهه‌ڵبدات. ئه‌وا من به‌ڕاستی ئیحساسی په‌شیمانی ده‌كه‌م.
3. بۆ لابردنی چه‌مكی ئه‌گه‌ر، شرۆدینگه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی پشیله‌كه‌ی داهێنا، وا دابنێ پشیله‌یه‌ك له‌ناو سندۆقێكی داخراودایه، لە پاڵ پشیلەکەدا شوشەیەک گازی ژەهراوی، هەستەوەرێکی گایگەر و چەکوشێکی تێدایە. بۆنمونە ئەگەر لە چرکەیەکدا یۆرانیۆم تیشكبدات ئەوا هەستەوەرەکە تیشکدانەوهکە دەخوێنێتەوە، ئەمە وا دەکات چەکوشە بەر شوشهکە بکەوێت و پشیلەکە بەهۆی ژەهرەکەوە بمرێت، بەڵام ئەگەر تیشکدان ڕوونەدات ئەوە پشیلەکە بە زیندووی دەمێنێتەوە. کێشەی سەرەکی ئەوەیە تیشکدانی یۆرانیۆم کردارێکی هەڕەمەکی و پێشبینی نەکراوە، بۆیە ناچار دەبێت ئەگەری تیشکدان و نەدان پەنجا بە پەنجا دابنرێت.
3.1 ئێمه هه‌تا ده‌رگای سندوقه‌كه نه‌كه‌ینه‌وه نازانین پشیله‌كه زیندووه یان مردوو، واته ئه‌گه‌ری 50% هه‌ردووكیان ده‌گرێته‌وه. بەپێی میکانیکی کوانتەم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفی حاڵی پشیله‌كه بكه‌ین ده‌بێت نەخشە شه‌پۆلی (wave function) هه‌ردوو ئه‌گه‌رەکە کۆبکرێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پشیله‌كه له جیهانێکدایە له‌هه‌مانكاتدا 50% زیندوو، 50% مردووە. ئێستا ئه‌گه‌ر سندووقەکە بكه‌ینه‌وه‌و بینین ڕووبدات، له ئه‌نجامدا چەمکی ئه‌گه‌ر له‌ناوده‌چێت و ئەو کات پشیلەکە یا زیندووە یا مردووە! واتە یەک نەخشە شەپۆلیان دەمێننەوە! به بڕوای شرۆدینگه‌ر پێش بینینی ناو سندووقەکە كارێكی ئه‌حمه‌قانه‌یه پشیله‌یه‌ك هه‌م زیندوو بێت و هه‌م مردوو، ته‌نها لەبەر ئه‌وه‌ی كه سه‌یرمان نه‌كردووه! ئایا هه‌ر به‌بینین دێته بوونه‌وه؟
3.11 ئاینشتاین جارێك به میوانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: چاو له مانگ بكه‌ن. ئایا هه‌ركه مشكێك سه‌یری ده‌كات مانگ دێته وجود؟ وه ئه‌و باوه‌ڕی وابوو كه وڵامی پرسیاره‌كه نه‌خێره. 3.2 وێنای ئه‌وه بكه شوفێرێك له "ترافیك-لایت"دا ڕاوه‌ستابێت، له ناكاودا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه هه‌ردوو گڵۆپی سوور و سه‌وز كارده‌كه‌ن، لێره‌دا شۆفێرێكی شرۆدینگه‌ری ده‌بێت له هه‌مانكاتدا هه‌م ئۆتۆمبیل لێبخوڕێت، هه‌میش ڕاوه‌ستێت!
3.3 له پشیله‌كه‌ی شرۆدینگهرهوه بۆ پشیله‌كه‌ی هایزنبێرگ، له دایه‌لۆگێكی نێوان هایزنبێرگ و یه‌كێك له دۆسته‌كانیدا، هاوڕێكه‌ی پێی ده‌ڵێت: ئێمه ته‌نها ده‌توانین كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌تۆمه‌كان ببینین نه‌ك خودی ئه‌تۆمه‌كان، ته‌نها شتێك له پشیله‌دا ده‌توانین بیبینین، گه‌ڕانه‌وه‌ی گورزهكانی ڕووناكیی، واته كاریگه‌رییه‌كانی پشیله‌كه‌یه، نه‌ك خودی پشیله‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستیش به پشتیدا بهێنین، هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت. هایزنبێرگ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: پێم وانییه له‌گه‌ڵ تۆدا هاوڕابم. من ده‌توانم پشیله ڕاسته‌وخۆ ببینم، چونكه كاتێك سه‌یری ده‌كه‌م، ده‌توانم كاریگه‌رییه هه‌ستییه‌كانی خۆم بكه‌م به وێنه‌یه‌كی هه‌مه‌كی. له‌گه‌ڵ پشیله‌دا له دوو لایه‌نه‌وه به‌ره‌وڕووین، یه‌كێك پشیله وه‌كو "شت" و یه‌كێكی تر پشیله وه‌كو "چه‌مك". لێ ئه‌تۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانییه، لێره‌دا ناكرێت "چه‌مك" و "شت" له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه، چونكه ئه‌تۆم نه ئه‌مه و نه ئه‌و. 3.4 جارێك ئاینشتاین به هایزنبێرگ ده‌ڵێت: ئایا به‌ڕاستی تۆ بڕوات وایه، كه له تیۆرییه‌كی فیزیاییدا ده‌بێت ته‌نها ئه‌و بڕانه بهێنرێته ناوه‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌بینرێن؟! هایزبێرگ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: مه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌مان كار نییه بۆخۆت له ڕیژهییدا كردووته؟ تۆ جهختتكردووهتهوه ئێمه بۆمان نییه باسی كاتی ڕه‌ها بكه‌ین، به‌و هۆكاره ساده‌ی شیاوی بینین نییه؟!
4. ئاینشتاین و بۆر له "كۆنفرانسی سۆلڤه‌ی 1930"دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و جه‌ده‌ل له‌سه‌ر پرسی ئه‌گه‌ر و ئیختیار له سروشتدا ده‌گاته ترۆپك. بۆر لایه‌نگیری ئه‌گه‌ره له كوانته‌مدا(probability)، ئاینشتاینیش باوه‌ڕی به ئامار(stats)و نه‌زمی سروشت هه‌یه.
4.1 فیزیسیستێك (Paul Ehrenfest) كه شاهیدی جه‌ده‌لی نێوانیانه ده‌ڵێت: ئاینشتاین له‌به‌رامبه‌ر بۆردا به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتاری ده‌كرد كه به‌رگریكارانی ڕه‌هابوونی كات(فیزیكی كلاسیك- نیوتن) ڕۆژگارێك به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌یانكرد!
4.11 ئه‌و به ئاینشتاین ده‌ڵێت: "ئاینشتاین من له جیاتی تۆ شه‌رم ده‌مگرێت، ئارگۆمێنته‌كانی تۆ له‌به‌رامبه‌ر میكانیكی كوانتهمیدا هاوشێوه‌ی ئارگۆمێنته‌كانی دژهكانته بۆ پوچكردنه‌وه‌ی تیۆری ڕێژه‌یی."
4.2 ئاینشتاین دوا چه‌كی خۆی به‌كاردێنێت به‌رامبه‌ر میكانیكی كوانته‌م بە تاقیکردنەوەیەکی هزری، نموونه‌ی سندوقێك ده‌هێنێته‌وه كه هه‌رجاره‌و بڕی یه‌ك فۆتۆن له ده‌رچه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت، وه به دیققه‌ی(precision) ته‌واوه‌وه ده‌توانرێت وزه‌كه‌ی دیاریبكرێت(وه‌كو دژێك یۆ پره‌نسیپی نادڵنیایی). بۆر ڕۆژی دواتر دوای شه‌وێك نه‌نوستن، هەڵەیەکی گه‌وره له نموونه هزرییه‌كه‌ی ئاینشتاین ده‌دۆزێته‌وه. به پێی بنه‌مای یه‌كسانی (ماده و وزه) دوای ده‌رچوونی فۆتۆنێك له سندوقه‌كه، سندوقه‌كه تۆزكێك سوكتر ده‌بێت كه ئاینشتاین حیسابی بۆ نه‌كردبوو. چونكه وزه وه‌زنی هه‌یه به‌پێی هاوكێشهكهی خودی ئاینشتاین (E=mc2).
5. جارێك ئاینشتاین ده‌ڵێت: "خودا یاری به زار(dice) ناكات"، بۆر له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: "له‌وه‌ی كه به خودا بڵێیت چی بكات و چی نه‌كات وازبهێنه".
6. شاعیرێك له شیعرێكیدا ده‌ڵێت: زه‌مانێك پیاوێك وجودی هه‌بوو كه گوتی: ((خودا ده‌بێت زۆر سه‌ری سوڕبمێنێت كه ده‌بینێت ئه‌م دره‌خته هێشتا ماوه كاتێك كه‌سێك له‌م ده‌ورو به‌ره‌دا نییه.))
لی نه‌ناسێك به‌دیققه‌ته‌وه له وه‌ڵامدا ئاوای گوت: به‌ڕێز، له ئه‌وجی حهیرانبوونی ئێوه‌دا من هه‌میشه له‌م ده‌وروبه‌ره‌م وه هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌یه كه دره‌خت هه‌میشه وجودی هه‌یه چونكه به‌هۆی ئیراده‌ی ئێوه‌وه ده‌بینرێت- خودا.
7. نیڵز بۆر دوای كۆڕێك بۆ پۆزهتیڤیزمهكانی بازنه‌ی ڤییه‌ننا، كه ده‌بینێت هیچ پرسیارێكیان نییه، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی میكانیكی كوانته‌م توشی شۆكی نه‌كردبێت، هێشتا لێی تێنه‌گه‌یشتووه.
نوسینی: موحسین بورهان- هاوار به‌رزنجی
سه‌رچاوه‌كان:
1. جهانهای موازی(سفری به آفرینش، ابعاد بالاتر و آینده جهان)، میچیو كاكو، ترجمه: سارا ایزدیار، علی هادیان، معمای گربه، ص 199-200، معمای كوانتوم، ص 424-425.
2. آینشتاین، جرمی برنستاین، نظريه كوانتوم، ترجمه: احمد بیرشك، ص 187.
3. گاتای كوانتومها(فلسفه فیزیك كوانتومی)، ژان پییرفربد-سون اورتلی، مترجم: دكتر مهران مصطفوى, ص84
4. ئه‌و دیوی فیزیا(چاوپێكه‌وتنه‌كان و گفتوگۆكان)، ڤێرنه‌ر هایزنبێرگ، و: حوسێن حوسێنی، لاپه‌ڕه‌كانی: 30-31، 102، 127.