(New page: ==گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە== دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتو...) |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣٣: | ھێڵی ٣٣: | ||
==ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس== | ==ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس== | ||
بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەها پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). | بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەها پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). | ||
زۆر کەس پێی وایە کە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بۆ لینوکس. Richard M. Stallman یەکەم کەسە کە پێیوایە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بەڵام Linus Torvalds پێی وایە کە هیچ پێویست ناکات بووترێت گنو / لینوکس چونکە کە دابەشکردنەکان لسەر بنەمای گنو-ن. ئەگەر چی دوای ئەم مشتوومڕە هەر ۆر ئاساییە کە ناوبنرێت بە تەنها لینوکس. |
وەک پێداچوونەوەی ٢٣:٠٣، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨
گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە
دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان.
گنو/ لینوکس سەرچاوەیەکی کراوەیە
گنو/لینوکس نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە. مەبەست لە نەرمەکاڵای خۆڕایی ئەوەیە کە بتوانیت و دەسەڵاتی ئەوەت هەبێت بۆ گۆڕانکاری و پەرەپێذانی تەواو لەو نەرمەکاڵایەدا. مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە سەربەستی تەواوت هەیە لە:
- بەکارهێنانی پرۆگرامەکە وەک ئەوەی کە بتەوێت
- بینینی تەواوی کۆدەکانی پرۆگرامەکە
- گۆڕانکاری کردن لە پرۆگرامەکە بە پێوستی تایبەتی خۆیی
- دابەشکردنی ئەو گۆڕانکارییە لەنێوان خۆت و کەسانی تردا
هەر ئەمەشە وای کردووە کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ملیۆنان کەس کە بتوانن پەرەبدەن بە پرۆگرامە سەرچاوەکراوەکان، من و تۆو هەموومان بتوانین بە خۆڕایی دایبگرین
دابەشکردنەکانی لینوکس
گنو / لینوکس-سیستەم پێکهاتووە لە چەندەها پرۆگرام - سەدان پرۆگرام. دابەشکردنەکانی لینوکس پێکهاتوون لە کۆمەڵێک نەرمەكاڵە کە وا دانروان ئاسان بن بۆ دامەزراندن و بەکارهێنان. هەرچەندە پێویستە هەندێک گۆڕانکاری بکرێت لە کاتی دامەزراندندا بە پێی پێویست. (ئەتوانین بڵێن: دابەشکردنەکانی لینوکس وەک ئەوە وایە کە خانوویەکی سەربەخۆی تەواو بکڕیت و پاشان بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەیت)
دابەشکردنەکانی لینوکس جیاوازیان هەیەو دەکرێت تەنها بەکاربهێنرێن وەک ڕاژەکارێک وە هەندێکیان وەک تەنها ڕوومێزێک و لە شوێنی کار.
لایەنە باشەکانی گنو / لینوکس
لێرەدا زۆر کەس بە هەڵەدا چووە کە دەڵێت گنو / لینکوس خۆڕاییە مەبەستی سەرەکی لە باشیدا تەنها ئەو خۆڕاییە نییە. ئەوەی گرنگە وەک ووتراوەو گرنگی پێدراوە «لینوکس خۆڕایی و سەربەستیە وەک ئاخاوتن - نەک وەک بە خۆڕایی کردنی بیرە».
- گنو / لینوکس سیستەمێکی کارگێڕی خۆڕاییە کە ئازادی تەواوت هەیە لە بەکارهێنای هەموو پرۆگرامەکان و بینین و گۆڕانکاری لە کۆدەکانیدا بۆ ڕێکخستن و باشترکردنی، لە کاتێکدا تۆ تواناو لێهاتووییت هەبێت.
- گنو / لینوکس تەواو خۆڕاییە یان زۆر هەرزانە. بە بەکارهێنانی گنو / لینوکس دەتوانیت پارە پاشەکەوت بکەیت ئەویش بە نەبوونی License costs لەسەر پرۆگرامەکان.
- ژمارەیەکی ئێجگار زۆر پرۆگرامی خۆڕایی هەیە کە دەگاتە هەزاران کە زۆر جار نەک هەر شان بە شانی ئەو پرۆگرامانەی کە بە نرخێکی زۆرن بەڵکو باشترن.
- لە ڕووی پاراستنەوە زۆر بەهێزەو ئەمەش وای کردووە کە نەتوانرێت تووشی ڤایرۆس و تۆرجان ببێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە پێویستە نوێکرنەوە (update) بکەیت.
- گنو / لینوکس بە هیچ جۆرێک نە ڕیکلام و نە کاری سیخوڕی ناتوانرێت بکرێت تێدا وەک هەندێک جار لەگەڵ هەندێک پرۆگرام دادەمەزرێن.
- ئەوەش بزانە کە ئەم چەند خاڵە تەنها لە کردارە باشەکانی گنو / لینوکس نییە بەڵکو زۆر زیاترن لەوەی کە لێرەدا باسکراوە وەک لە خێرایی لە کارکردندا و توانای بەرەو پێشبردنی زیاتر و ... هتد.
کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس
- گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارهێنەر خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات. وەک لە ڕاپرسییەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێك کە تا ئێستا هیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەهێناوە بە دڵنیاییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت.
- بەکارهێنانی Command Line Interface ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارهێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارهێنانی زیاتری دەکات.
- کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس.
ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس
بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەها پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). زۆر کەس پێی وایە کە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بۆ لینوکس. Richard M. Stallman یەکەم کەسە کە پێیوایە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بەڵام Linus Torvalds پێی وایە کە هیچ پێویست ناکات بووترێت گنو / لینوکس چونکە کە دابەشکردنەکان لسەر بنەمای گنو-ن. ئەگەر چی دوای ئەم مشتوومڕە هەر ۆر ئاساییە کە ناوبنرێت بە تەنها لینوکس.