(پەڕەیەک دروست کرا بە '200px|thumb|left|هێمای VirtualBox ==پێشەکی== Virtualbox ڕێگات دەدات بەئیش پێکردنی [[سی...') |
No edit summary |
||
ھێڵی ١٨: | ھێڵی ١٨: | ||
==دامەزراندن== | ==دامەزراندن== | ||
لەم ووتارە [[Ubuntu]] دادەمەزرێنین ، سەرەتا بۆ داگرتنی Virtualbox سەردانی [http://www.virtualbox.org/wiki/Downloads ماڵپەری سەرەکی] بکە. | لەم ووتارە [[Ubuntu]] دادەمەزرێنین ، سەرەتا بۆ داگرتنی Virtualbox سەردانی [http://www.virtualbox.org/wiki/Downloads ماڵپەری سەرەکی] بکە. | ||
{{note|ڕوونکردنەوە و وێنەکانی ئەم | {{note|ڕوونکردنەوە و وێنەکانی ئەم ووتارە لەسەر Ubuntu وەشانی 10.04 شیکراوەتەوە ، بەڵام وەشانەکانی تری 8.04, 9.10, 10.10 بەهەمان شێوەن.}} | ||
لەدوای دامەزراندی Virtualbox و کردنەوەی ،کرتە بکە لەسەر New پاشان ڕووکارێکی وەکو ئەوەی خوارەوەت بۆ دێت و کرتە لەسەر Next بکە. | لەدوای دامەزراندی Virtualbox و کردنەوەی ،کرتە بکە لەسەر New پاشان ڕووکارێکی وەکو ئەوەی خوارەوەت بۆ دێت و کرتە لەسەر Next بکە. |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٠٢، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠
پێشەکی
Virtualbox ڕێگات دەدات بەئیش پێکردنی سیستەمی کارگێڕییەکی تەواو لەناو سیستەمێکی کارگێڕی تر. دڵنیابە لەوەی کە ڕامەکەت کەمتر نییە لە 512 MB یان 1 GB زیاتریش ئامۆژگاری دەکرێت.
بۆ VirtualBox ؟
- قەبارەی دامەزراندن پێویست ناکات پێشتر بڕیار درابێت ،دەتوانرێت دواتر داینامیکیانە قەبارەی ڕاستی دیسکی ڕەق بگەڕێندرێتەوە.
- پێوسیت ناکات کۆمپیوتەرەکەت سەرلەنوێ هەڵبکەیتەوە (reboot) بۆ ئەوەی لە لینوکسەوە بیگۆڕیەوە بۆ ویندۆز یان بە پێچەوانەوە.
- مەکینەی Virtual هێڵی ئینتەرنێتی ویندۆزەکەت بەکاردێنێت ،بۆیە پێویست ناکات خەمی ئەوەت بێت کە ئایا هێڵەکەم دەدۆزێتەوە یان دەیناسێتەوە.
- مەکینی Virtual ڕێکخستنەکانی ڤیدیۆی خۆی بەکاردەبات ، هەر بۆیە پێویست ناکات دووبارە خەمی دامەزراندن و ناساندنی وەگەڕخەرەکانی گرافیک بیت بۆ وەرگرتنی شاشەیەکی گونجاو.
- بۆ وەرگرتنی زانیارییەک یان ڕێنمایی زۆر بە ئاسانی وێنەی شاشەکە بگریت لە هەر بەشێکی .
- سیستەمەکەت ناخاتە ئەستۆ ،دەتوانیت هەر کاتێ ئارەزووت لە سیستەمەکە نەبوو دیسکی وەگەڕخەری Virtual بسڕیتەوە بۆ لابردنی.
- زۆری تریش کە لەکاتی بەکاربردنیدا پێیان ئاشنا دەبیت.
دامەزراندن
لەم ووتارە Ubuntu دادەمەزرێنین ، سەرەتا بۆ داگرتنی Virtualbox سەردانی ماڵپەری سەرەکی بکە.
تێبینی گرنگ: ڕوونکردنەوە و وێنەکانی ئەم ووتارە لەسەر Ubuntu وەشانی 10.04 شیکراوەتەوە ، بەڵام وەشانەکانی تری 8.04, 9.10, 10.10 بەهەمان شێوەن. |
لەدوای دامەزراندی Virtualbox و کردنەوەی ،کرتە بکە لەسەر New پاشان ڕووکارێکی وەکو ئەوەی خوارەوەت بۆ دێت و کرتە لەسەر Next بکە.
دەتوانیت هەر ناوێک ئارەزووی دەکەیت ناوی بنێیت ،ئەگەر تۆ Ubunutu دادەمەزرێنی گونجاوە ناوی بنێی Ubuntu ،ئەگەر دابەشکردنێکی تر دادەمەزرێنی لە Version هەڵیبژێرە. دەبێت سیستەمی کارگێڕییەکەش دیاریبکەیت کە Linuxە.
VirtualBox هەوڵ دەدات قەبارەی ڕامی پێویست پێشنیار بکات بۆ تەرخانکردنی بۆ مەکینەی Virtual ،ئەهەر تۆ 1 GB یان کەمتر ڕامت هەیە ،وا باشترە لەگەڵ ئامۆژگارییەکە بڕۆیت کە VirtualBox پێتی دەدات و ڕاستەوخۆ Next بکەیت ، بەڵام ئەگەر 1 GB ڕام زیاترت هەیە وا باشترە چارەگێکی بۆ تەرخان بکەیت ،بۆ نموونە ئەگەر تۆ 2 GB ڕامت هەبوو ئەوا 512 MB بۆ تەرخان بکە ، ئەگەر 4 GB ڕامت هەبوو 1 GB بۆ تەرخان بکە ..هتد
ئەگەر ئەوە یەکەمجارە VirtualBox بەکاردەبەیت (کە لەوانەشە یەکەمجار بێت بۆیە ئەم ووتارە دەخوێنیتەوە) ،کەواتە پێویستە Create new hard disk دروستکردنی دیسکی ڕەقی نوێ هەڵبژێریت و پاشان Next بکە.
لە هەنگاوی دواتریش دووبارە Next بکە.
لێرەدا ئامۆژگاری دەکرێت کە Fixed-size storage هەڵبژێریت ،پاشان Next بکە.
دامەزراندنی ئاسایی Ubuntu کەمترە لە 4 GB ،ئەگەر نەخشەت هەیە کە نەرمەکاڵا زیادبکەیت یان پەڕگەی گەورە دابگریت بۆ Ubuntuی دامەزرێنراو لە VirtualBox کەواتە دەبێت کەمێک بۆشایی بدەیتە قەبارەکان.
لەدواتردا کرتە لەسەر Finish دەکەیت و چاوەڕوان دەبیت تاکو وەگەڕخەری Virtual دێتە دروستکردن و لەدوای تەواوبوونی دووبارە Finish دەکەیت.
لە هەنگاوی دواتر زیادکردنی Ubuntuی داگیراوی دیسکی وێنەیە (.iso) ،کرتە لەسەر Setting بکە و پاشان Storage ئینجا لەژێر CD/DVD Device بەتەنیشت Empty هێمایەکی بچووکی بوخچەیەک دەبینی کرتەی لەسەر بکە و Ubuntu...iso داگیرا هەڵبژێرە.
هەر کە هەڵتبژارد Ok بکە ، پاشان دوو کرتە لەسەر مەکینەی Virtual بکە بۆ دەستپێکردن یان کرتە بکە لەسەر دوگمەی Start لە VirtualBox.
لەکۆتاییدا دەستبکە بە دابەزاندنی Ubuntu .
ئەمانەش ببینە
بەستەری دەرەکی
- ماڵپەری سەرەکی VirtualBox
- VirtualBox لە ویکیپێدیاوە