No edit summary |
|||
ھێڵی ١٤٤: | ھێڵی ١٤٤: | ||
*[http://www.fedoraproject.org/ Fedora Project] | *[http://www.fedoraproject.org/ Fedora Project] | ||
*[http://www.fedoraforum.org/ مەکۆکانی فێدورا] | *[http://www.fedoraforum.org/ مەکۆکانی فێدورا] | ||
[[Category:لینوکس|Linux]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٣٢، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
فێدورا Fedora کە پێشتر ناوی (Fedora Core) بوو وەشانێکی خۆڕایی Red Hat Enterprise Linux و کورتکراوەکەی بریتییە لە RHEL. فێدورا بۆ خۆی لەلایەن Red Hatـەوە پشتگیری دەکرێت و هەر بۆ خۆشیان دامەزرێنەری ئەو دابەشکردنەن. مەبەستیشیان (ئامانجیان) لەوە ئەوەبوو کە دابەشکردنێکی لینوکسی تەواوو چاکی خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران و ئارەزوومەندانی جیهانی کۆمپیوتەر بخوڵقێنن و لەسەر بنەمای نەرمەکاڵای خۆڕا بێت. فێدورا ساڵانە یەک بۆ دووجار بەرزدەکرێتەوە (upgrade).
کورتەیەک لەسەر فێدورا
وەک ئاشکرایە کە Red Hat لەپشت فێدوراوەیەو پێشتر باسکرا لەسەرەوە. خۆی لەڕاستیدا ناوی «Red Hat Linux» بوو. لە هاوینی ٢٠٠٢ـدا «Red Hat Enterprise Linux» دەرچوو وە بە پارە بوو بەڵام سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا، یەک لەهۆیەکان ئەوەبوو کە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان دابەشکردنە خۆڕاییەکەو ئەوەی کە بە پارە بوو نەبوو. لەهاوینی ٢٠٠٤ـدا بڕیاری ئەوەیاندا کە «Red Hat Linux» لاببەن و لەجێگای ئەوە دابەشکردنێکی تر بهێننەکایەوە کا زیاتر کراوەتر بێت و کاریگەربێت بۆ بۆ بەکارهێنەران. دوای بگرەو بەردەیەکی زۆر بڕیاری ئەوەدرا کە «Red Hat Linux» و Fedora Linux Project لێکبدەن و ناوی لیبنێن پرۆژەی فێدورا (Fedora Project)، کە لەدواییدا دابەشکردنی Fedora Coreـی لێ دەرچوو. هەروەها لە فێدورا ٧ (وەشانی حەوتەم) ناوی گۆڕاو بەتەواوەتی ناونرا فێدورا.
هەندێکی زانیاری تر بەگشتی
- فێدورا زۆر گونجاوە بۆ کەسێکی تازە بەکارهێنەری گنو/لینوکس.
- فێدورا بەهۆی ئەوەی وەشانەکانی ماوەیەکی کەم ئەمێنێتەوە بۆیە هەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمە خاڵێکی لاوازە چونکە بەکارهێنەر پێویستی بە دابەشکردنێکە کە توانای مانەوەی زۆری هەبێت واتە زۆر بژێت. بەڵام ئەمەش خۆی لەخۆیدا باشە بۆ دابەشکردنێکی وەک فێدورا چونکە ڕۆژانە گۆڕانکاری و نوێکاری و داهێنان دەکرێت لە بواری تەکنەلۆژیادا مەبەست زیاتر ڕەقەکاڵاکانە، ئەمەش وادەکات کە فێدورا زیاتر خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەو ڕەقەکاڵایانەداو هەروەها نەرمەکاڵاکانیش.
- بەکارهێنانی yum کە کورتکراوەی Yellow dog Updaterـە بۆ دامەزراندن و تازەکردنەوەی گورزەکان.
بۆ نموونە:
١. بۆ دامەزراندنی لێدەری VedioLAN ڕاستەوخۆ:
yum install vlc
٢. بۆ داگرتنی دوایین تازەگەرییەکان: کەهەموو گورزەکان تازەدەکاتەوە بۆ دوایین وەشان:
yum update
- بەکارهێنانی گورزەی RPM : کە کڵاوی سور (Red Hat) بەهەمان شت لەپشت ئەم گورزەی سیستەمەوەیە، وە کورتکراوەکەی بریتییە لە Red Hat Package Manager. ئەم گورزەی سیستەمە بەواتای ئەوەی کە تەواو دەتوانێت هەر گورزەیەک دابمەزرێنێت و لەهەمان کاتیشدا بی سڕێتەوە وە هەروەهاش upgradeـی بکات.
بۆ نموونە ئەگەر بویسترێت گورزەیەک دابمەزرێنیت:
rpm -ivh nawi_gurzeke.rpm
هەموو وەشانە دەرچووەکانی فێدورا
ژمارە | ناوەکان | ڕێکەوتی وەشاندن | ناوکی لینوکس | X | GNOME | KDE | ||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
١ | «Yarrow» | ٥. تشرینی دووهەمی ٢٠٠٣ | 2.4.19 | XFree86 4.3.0 | 2.4 | 3.1.4 | ||
٢ | «Tettnang» | ١٨. ئایاری ٢٠٠٤ | 2.6.4 | X.Org 6.7.0 | 2.6 | 3.2.2 | ||
٣ | «Heidelberg» | ٨. تشرینی دووهەمی ٢٠٠٤ | 2.6.9 | X.Org 6.8.0 | 2.8 | 3.3.0 | ||
٤ | «Stentz» | ١٣. حوزەیرانی ٢٠٠٥ | 2.6.11 | X.Org 6.8.2 | 2.10 | 3.4 | ||
٥ | «Bordeaux» | ٢٠. ئازاری ٢٠٠٦ | 2.6.16 | X.Org 7.0 | 2.14 | 3.5.1 | ||
٦ | «Zod» | ٢٤. تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ | 2.6.18 | X.Org 7.1 | 2.16 | 3.5.4 | ||
٧ | «Moonshine» | ٣١. ئایاری ٢٠٠٧ | 2.6.21 | X.Org 7.2 | 2.18 | 3.5.6 | ||
٨ | «Werewolf» | ٨. تشرینی دووهەمی ٢٠٠٧ | 2.6.23 | X.Org 7.2 | 2.20 | 3.5.8 | ||
٩ | «Sulphur» | ١٣. ئایاری ٢٠٠٨ | 2.6.25 | X.Org 7.3 | 2.22 | 4.0.3 | ||
١٠ | «Cambridge» | ١١.تشرینی دووهەمی ٢٠٠٨ | 2.6.27 | X.Org 7.3 | 2.24 | 4.1.3 | ||
ئەو خشتەیەی سەرەوە پێکهاتووە لە وەشانەکانی فێدورا هەر لەسەرەتاوەو ناوەکانیان و ڕێکەوتی وەشاندنیان، هەروەها وەشانی ناوکی لینوکس کە لەگەڵ ئەو وەشانەدا دامەزراوە. هەروەها دەوروبەری gnome و kde. | ||||||||
ئەو ڕەنگە پاشبنەماسەوزەی کۆتایی بریتییە لە دوا وەشانی فێدورا کە وەشانی ١٠ـهەمە. |
وێنەی ڕوومێزی فێدورا
- هەریەک لە وەشانەکانی ١ تاوەکو ٦ بەناوی Fedora Core ـەوە بوون، پاشان Core لابرا.