Zryan (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Zryan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٢: | ھێڵی ٢: | ||
== خراپیەکانی== | == خراپیەکانی== | ||
* تاقەت و حەوسەڵە، | * تاقەت و حەوسەڵە، سوربوون لەسەر فێربوون. | ||
* GUI نیە هەموو کارەکان تەنیا لە ڕێگەی تەختەکلیلەەوە ئەکرێت، وەکو مایکرۆسۆفت نەچووە مشکەکە لە ئەپڵ قەرز | * GUI نیە هەموو کارەکان تەنیا لە ڕێگەی تەختەکلیلەەوە ئەکرێت، وەکو مایکرۆسۆفت نەچووە مشکەکە لە ئەپڵ قەرز کات، هەرچەندە وەشانی xemacs مشکەکەش بایەخی خۆی هەیە. | ||
* شوێنی کلیلەکان لە تەختەکلیلەکە،ئێمە واڕاهاتوین بۆ لەبەر گرتنەوە کلیلی ctrl + c بۆ لکاندن ctrl+v هتد...... بەکاربەرین بەڵام لە ئیماکس وانیە، هەموو شتێک عاسیە, تاکو بەباشی لەگەڵی ڕادێیت, ئیتر هیچ دەسکاریکەرێکی ترت ناوێت. | * شوێنی کلیلەکان لە تەختەکلیلەکە،ئێمە واڕاهاتوین بۆ لەبەر گرتنەوە کلیلی ctrl + c بۆ لکاندن ctrl+v هتد...... بەکاربەرین بەڵام لە ئیماکس وانیە، هەموو شتێک عاسیە, تاکو بەباشی لەگەڵی ڕادێیت, ئیتر هیچ دەسکاریکەرێکی ترت ناوێت. | ||
ھێڵی ١١: | ھێڵی ١١: | ||
[https://ergoemacs.github.io/ سەرچاوەی کۆدەکان] | [https://ergoemacs.github.io/ سەرچاوەی کۆدەکان] | ||
}} | }} | ||
==دامەزراندنی ئیماکس== | ==دامەزراندنی ئیماکس== |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٣٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
باشترین دەستکاریکەر editor لەلایەن (ریچارد ستاڵمان)ەوە و لەسەر سیستمی گنو/لینوکس چی کراوە، ئێستا هەموو سیستمەکانی تر بەکاری دەبەن، کاری: نووسینی دەق، نووسینی پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی کاروباری پۆستی ئەلیکترۆنی e-mail، گەیاندنی فرمانەکانی Shell و Telnet، کردنەوە و خوێندنەوەی پەڕگەکانی تر، نووسینی کۆدەکانی C/C++/java/FORTRAN/Lisp ... هتد و چەندین کاری تری نووسین و بەڕێوەبردنی کاروباری سیستەمەکە ئەنجام دەدات، گرنگی و باشی ئەم دەسکاریکەرە زۆر زۆرە, بەکارهێنەر دەتوانێت شێوەپێدان configuration بۆ بکات کە هەموو کارەکانی رۆژانەی خۆی لەناو ئیماکس جێبەجێ بکات, هەر لە گوێگرتن لە گۆرانی و یاریکردن و نوسین و ناردنی ئیمەیل و چاتکردن زۆر کاری تر، ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی ئیماکس بیت دەتوانیت هەموو ئەوکارانە لە یەک کاتدا ئەنجام بدەیت، وە ئەگەر بەکارهێنەرێکی پەرەپێدەر بیت و لە دروستکردنی نەرمەکاڵا و دروستکردنی پرۆگرام یان ئەو کەسانەی کار لەسەر ڕاژە دەکەن و ماڵپەڕی گەورە بەڕێوە دەبەن هەر زۆر شیاوە.
خراپیەکانی
- تاقەت و حەوسەڵە، سوربوون لەسەر فێربوون.
- GUI نیە هەموو کارەکان تەنیا لە ڕێگەی تەختەکلیلەەوە ئەکرێت، وەکو مایکرۆسۆفت نەچووە مشکەکە لە ئەپڵ قەرز کات، هەرچەندە وەشانی xemacs مشکەکەش بایەخی خۆی هەیە.
- شوێنی کلیلەکان لە تەختەکلیلەکە،ئێمە واڕاهاتوین بۆ لەبەر گرتنەوە کلیلی ctrl + c بۆ لکاندن ctrl+v هتد...... بەکاربەرین بەڵام لە ئیماکس وانیە، هەموو شتێک عاسیە, تاکو بەباشی لەگەڵی ڕادێیت, ئیتر هیچ دەسکاریکەرێکی ترت ناوێت.
تێبینی گرنگ: وە هەر بۆ زانیاریتان ئیماکس دابەشکراوی هەیە کە کلیلی کارەکان لەسەر تەختەکلیلەکە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بە CTRL+C بۆ لەبەرگرتنەوە و CTRL+V بۆ لکاندن بەکار ئەهێنن و هتد.....، ئەمەش یەکێک لە دابەشکراوەکانی.
لاپەڕەی سەرەکی، سەرچاوەی کۆدەکان
|
دامەزراندنی ئیماکس
لێرەوە دەتوانیت نوێترین وەشانی ئیماکس داگریت بۆ هەموو سیستمە کارگێڕیەکان
کارکردنی emacs
دەکرێت emacs لە ڕێگەی کۆنسۆڵەکەوە بخرێتە کار:
٪ emacs
هاوکات دەکرێت ناوی پەڕگەیەک بنووسرێت وەک ڕاگەیێنێک بۆ بەرنامەکە، ئەوکات پەڕگەکە دروست دەکات و دەکرێتەوە بۆ کارتێداکردن:
emacs /home/me/prog1.cc
کورتکراوەکان لەسەر تەختەکلیلەکە
- C= CTRL
- M= ALT
- یان M= Esc
کورتکراوەکانی emacs
لە (emacs)دا دەتوانیت لیستە و کورتکراوەکان خۆت پێناسی بکەیت و به خواستی خۆت گۆڕانکارییان تێدا بکەیت، لە بنچینەدا (emacs) چەندین کورتکراوەی ئامادە کردوە بۆ ئەنجامدانی کردارەکان، ئەم کورتکراوانە بۆ ئەو کەسانە بایەخدارە کە پەی بە بەکاربردنی (تەختەکلیل keyboard) دەبەن و کەمتر مشکەکە دەجووڵێنن. وا لە خوارەوە بۆ ئاسانکاریی بەکاربردنی (emacs) چەند کورتکراوەیەک دەنووسین:
ئامرازە سەرەتای و گرنگ و پێویستەکان
--------------
- c-g بۆ داخستنی ئەو فەرمانەی کە لێی پەشیمان ئەبیتەوە بۆ نمونە m-x
- c-x c-c بۆ داخستنی تەواوی ئیماکس
- c-x c-f بۆ کردنەوەی پەڕەیەکی نوێ یان کردنەوەی پەڕەیەکی کۆن کلیلی TAB بۆ یارمەتی نیشاندانی پەڕگە کۆنەکان.
- c- x k داخستنی ئەو پەڕگەیەی کە لە ناویایت (پەڕگەکە ناسڕێتەوە)
جوڵەکردن بە تەختە کلیل
- c-f ڕۆشتنی نوسەیەک بەلای ڕاستدا
- c-b ڕۆشتنی نوسەیەک بەلای چەپدا
- m-f ڕۆشتنی وشەیەک بەلای ڕاستدا
- m-b ڕۆشتنی وشەیەک بەلای چەپدا
- c-d سڕینەوەی یەک نوسە
- m-d سڕینەوەی یەک وشە
- _-c گەڕاندەوە (Undo)
- c-n ڕۆشتنی هێڵێک بۆ خوارەوە
- c-p ڕۆشتنی هێڵێک بۆ سەرەوە
- c-a بۆ سەرەتای دێڕی ئەو هێڵە
- c-e بۆ کۆتایی دێڕی ئەو هێڵە
- >-m بۆ ماڵەوە و سەرەتای هەموو لاپەڕەکە
- >-m بۆ کۆتایی هەموو لاپەڕەکە
- c-v یەک لاپەڕە بۆ خوارەوە (Page Down)
- m-v یەک لاپەڕە بۆ سەرەوە (Page Up)
- c-l بۆ ناوەڕاستی لاپەڕەکە
- c-x 2 لەتکردنی شاشە پەنجەرە (سەرەوە و خوارەوە)
- c-x o هەڵبژاردنی کامە شاشە یان پەنجەرە
- c-x 3 لەتکردنی شاشە پەنجەرە (ڕاست و چەپ)
- c-x 1 سڕینەوەی شاشەکان پەنجەرەکان
گەڕان
- c-s گەڕانی ئاسایی، وە ئەگەر لە دەقێکدا دوو جۆر نوسینمان هەبێت بەم شێوەیە (Text یان text) ئەگەر من لەکاتی گەڕان یەکەم نوسەم بە T کرد ئەوا تەنها ئەو وشانە دەدۆزێتەوە کە یەکەم پیتیان بە گەورە دەستی پێکردووە
- c- space دەسنیشانکردن (Select) بەپێی خواستی خۆت، دیسان c-space بۆ ناچالاک کردن
- c-k سڕینەوە تاکۆتایی ئەو هێڵە
- m-w لەبەرگرتنەوە (copy)
- c-w بڕین (cut)
- c-y لکاندن
لەجێدانان (replace)
- m-x پاشان query-replace یاخود ڕاستەوخۆ بڕۆرە ناو query-replace ەوە بەم کلیلە % - Esc لەدواییدا ناوی ئەو وشەیە ئەنوسین کە هەیە خۆی و پاشان داوای وشەی لەجیاتی ئەکات پێی ئەدەین و بە کلیلی (y یان n) ئەوشانە لەجیاتی دائەنێین یان وەک خۆی ئەیهێڵینەوە.
- $ - m وشە ڕاستکەرەوە دیارە پشتیوانی زمانی کوردی ناکات، لەو دەقەی هەتە ڕاستەوخۆ پێت ئەڵێت کامە وشە هەڵە نووسیوتە و هەڵبژاردنت ئەداتێ بۆ ڕاستکردنەوەی.
- Flyspell-mode ئەمەش هەر وشە ڕاستکەرەوەیە بەڵام ئەو ئامرازە چالاک ئەکەیت بە m-x پاشان flyspell-mode ئیتر لەکاتی نوسیندا هەر هەڵەیەکی زمانەوانی بکەیت ئاگادارت ئەکاتەوە.
بۆ زیاتر تەماشای (بەڵگەنامه document)ی (emacs) بکە لەم بەستەرەدا:
http://ftp.xemacs.org/pub/xemacs/docs/letter/new-users-guide-letter.pdf.gz
سەرچاوە
لاپەڕەی سەرەکی فێرکاری زانیاری زۆرتر
زانستپەروەرانی کورد - ++C له ژێر لینوكسدا - بهشی دووهم