Arch Linux: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٩٠: ھێڵی ٩٠:
|}
|}
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارچەکردنی دیسکەکەت دەتوانیت تەماشای ئەم [https://wiki.archlinux.org/index.php/Partitioning#Example_layouts بەستەرەش] بکەیت<br>
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارچەکردنی دیسکەکەت دەتوانیت تەماشای ئەم [https://wiki.archlinux.org/index.php/Partitioning#Example_layouts بەستەرەش] بکەیت<br>
 
== بەرنامەی cfdisk بۆ دروستکردنی پارچەکان (partition) ==
<big>بەرنامە زۆرە بۆ پارچەکردنی هاردەکەمان وەک fdisk و cfdisk و parted ئێمە بۆ ئەم فێرکاریە cfdisk بەکاردەبەین لەبەر ئەوەی زۆر ئاسانە و ئەنجامەکە خێرا دەبینین، تەنها ئەم فەرمانە بنووسە.</big> <br>
<big>بەرنامە زۆرە بۆ پارچەکردنی هاردەکەمان وەک fdisk و cfdisk و parted ئێمە بۆ ئەم فێرکاریە cfdisk بەکاردەبەین لەبەر ئەوەی زۆر ئاسانە و ئەنجامەکە خێرا دەبینین، تەنها ئەم فەرمانە بنووسە.</big> <br>



وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٤، ١ی ئابی ٢٠٢٠

لۆگۆى فەرمیی نوێی لینوکسی ئارش

سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزراندنی لینوکسی (ئارش یان ئارچ)دەکەین کە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی خۆت دەیچنیت واتە بە هیچ جۆرێک ڕەنگاڵە/گرافیک نیە هەموو فرمانەکان لە شێڵ خۆت دروستیان دەکەیت تەنانەت کات و بەرواریش، زۆر گونجاوە ئەم سیستمە بۆ ڕاژە و شوێنی کار و کاروباری ڕۆژانە، وە لە کۆتایدا دەتوانیت ئەو ده‌ورووبه‌رzkurd= environment خۆت حەزت لێیە دایگریت.

دامەزراندنی لینوکسی ئارش

پێداویستیەکان بۆ دامەزراندنی لینوکسی ئارش

کەمترین پێداویستی ڕەقەکاڵاzkurd= Hardware و نەرمەکاڵاzkurd= Software بۆ دامەزراندنی ئەم سیستمە.

  1. x86_64 ئەو جۆرە شێوە ئەندازەییە داگرە کەلەگەڵ ئامێرەکەت دەگونجێت بۆ نمونە ئامێرەکەت پشتیوانی ٦٤بت دەکات دەبێت x86_64 بۆ داگریت.
  2. کەمترین بیرگە zkurd= RAM نابێت لە ٥١٢مب کەمتر بێت ئامۆژگاری ٢گب دەکەین.
  3. کەمترین بیرگەی سەرەکی نابێت لە ٢گب کەمتر بێت، ئامۆژگاری ٢٠گب بەرەو سەر دەکەین ئەگەر بتەوێت لە کۆتایی دەوروبەر zkurd= environmentداگریت.
  4. هێڵی ئینتەرنێت پێویستە.
  5. بۆ ئامێری گریمانەیی zkurd= virtual پەڕگەی ISO بەسە، بۆ کۆمپیوتەری ڕاستی فلاش دیسک لە ٢گب کەمتر نەبێت هەروەها بەرنامەیەکی وەکو Rufus یا Etcher پێویستە.
  6. دەبێت بەتەواوی هۆگری کۆماند و فرمانەکانی لینوکس بیت.

ئامۆژگاری ئەم کەسانە ناکەین

Note= تێبینی گرنگ: گەر سەرەتایت لە لینوکس، نازانی لە بەکارهێنانی کۆماند و شێڵ و جۆری هارد و پەڕگەی سواپ و fdisk و /dev/sdX و mount چۆن کاردەکات واز لە ئارش بێنە و سیستمێکی وەکو ئوبونتو داگرە کە بەچەند کرتە و هەنگاوێک تەواو دەبێت.

هەندێک زانیاری ستاندارد لەسەر دامەزراندن

لایەنی فروانی دامەزراندنی ئارش زۆر زۆرە و وەکو سەرەتا وتمان ئەم سیستمە خۆت بە دەستی خۆت دەیچنیت، بەڵام ئێمە وەکو چاوگ هەوڵمان داوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئارش هەنگاوە ستانداردەکانی دامەزراندن جێبەجێ بکەین بەم فێرکاریە، وەکو خۆتان دەزانن دەیان هەزار گورزە و پاکەت لەگەڵ لینوکسن بەڵام ئێمە گرنگترین و فەرمیەکان باس دەکەین ئەودوای بۆخۆتان. ئێمە دامەزراندنەکە لەسەر بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس دەکەین ئامێرێکی گریمانەیی دروست دەکەین بە دۆخی Bios لەگەڵ MBR وە ئەگەر ئامێرەکەی تۆ جۆری UEFI لەگەڵ GPT بوو ئەوە جۆری دروست کردن و لەتکردنی هاردەکان ڕووندەکەینەوە چۆن دەبێت.

دروستکردنی ئامێر لەناو ڤێرتواڵبۆکس

سەرەتا بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس لەسەر ئامێرەکەت داگرە کە بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەستە لەم بەستەرە
دواتر پەڕگەی ISOی ئارش لەم بەستەرە داگرە.

  • ئامێرێکی نوێ دروستکە وەک وێنەکە دەتوانیت ناوەکە بگۆڕیت
Arch1.png
  • دیاریکردنی بیرگەی کاتی (ڕام)
Arch2.png
  • دروستکردنی په‌پكه‌ڕه‌قه‌ (Hard Disk)
Arch3.png
  • هەڵبژاردنی جۆری ستانداردی VDI بۆ هارد دیسکەکەمان
Arch4.png
  • دیاریکردن بەشێوەی فیزیکی هاردەکە
Arch5.png
  • لێرەدا قەبارەی ١٢٨گب مان داوە بە هاردەکامان تۆ ئازادی کەمتر یان زیادتری کەیت.
Arch6.png
  • پاش ئەوەی کە کرتەمان کرد لە دوگمەی create دەچین settingsی ئامێرەکە دەکەینەوە و هەندێک سازکاری تر ئەنجام دەدەین, وەک وێنەکەی خوارەوە ئاماژەی تیرەکە بکەرەوە و پەڕگەی ISO کە داتگرتووە بیدەرێ بۆ ئەوەی بە لایڤ و لە پەڕگەی ISO کەوە سیستمەکە bootدەستپێبکات.
Arch7.png
  • پاشان دەچینە بەشی ڕایەڵە Network و لەوێ جۆری NAT هەڵدەبژێرین بۆ ئامێرەکەمان چونکە ئەم جۆرە خۆکارانە DHCP و نێت لە ئامێرە ڕاستیەکەت وەردەگرێت زۆر بە ئاسانی.
Arch8.png
  • دواتر وەک وێنەکە بکە و دەستدەکەین بە دامەزراندن.
Arch9.png
  • لەسەر یەکەم هەڵبژاردە دوگمەی ئینتەر داگرە.
Arch10.png

وەک ئەم وێنەیە گەر تۆش هاتیتە ئێرە دەستدەکەین بە نوسینی کۆد و فرمانەکان بۆ دامەزراندن.

Arch11.png

پەیوەندیکردن بە نێت

  • ئەم فرمانە بنووسە تاکو دڵنیا بین ئامێرەکەمان گرێدراوە بە نێتەوە.

ping -c 3 chawg.org
گەر ماڵپەڕی چاوگ وەڵامی دایەوە واتە تۆ گرێدراویت بە نێتەوە.

نوێکردنەوەی کاتی سیستم

  • بەکارهێنانی فرمانی timedatectl بۆ دڵنیابوون لە نوێبونەوەی کاتی سیستمەکەمان.

timedatectl set-ntp true
گەر ویستت دڵنیابیت ئەم فرمانە بنوسە دەنا پشتگوێی بخە timedatectl status

پارچەی دیسک

  • کاتێک بە لایڤ سیستم دیسکەکەمان دەناسێتەوە بەگشتی ئەم ناوانەی هەیە /dev/sda, /dev/nvme0n1 یان /dev/mmcblk0، بۆ زانینی دیسکەکەی خۆت ئەم فرمانە بنووسە lsblk یان fdisk

fdisk -l

Arch12.png

تەماشای ئەم نەخشانە بکە بۆ چۆنێتی دروستکردنی پارچەکانی دیسک.

  1. یەک پارچەی دیسک بۆ بوخچەی (ڕوت)
  2. بۆ بووتکردن لە دۆخی UFEI

نموونەی دوو نەخشە

BIOS لەگەڵ MBR

پێشنیاری قەبارە جۆری پارچە پارچە (Partition) خاڵی بەستن (Mount point)
بەپێی قەبارەی دیسکەکە Linux /dev/sdX1 /mnt
زیاتر لە ٥١٢مب Linux swap /dev/sdX2 [SWAP]

UEFI لەگەڵ GPT

پێشنیاری قەبارە جۆری پارچە پارچە (Partition) خاڵی بەستن (Mount point)
٢٦٠ هەتا ٥١٢مب پارچەی سیستمی EFI /dev/sdX1 /mnt/boot یان /mnt/efi
بەپێی قەبارەی دیسکەکە Linux x86-64 root (/) /dev/sdX2 /mnt
زیاتر لە ٥١٢مب Linux swap /dev/sdX3 [SWAP]

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارچەکردنی دیسکەکەت دەتوانیت تەماشای ئەم بەستەرەش بکەیت

بەرنامەی cfdisk بۆ دروستکردنی پارچەکان (partition)

بەرنامە زۆرە بۆ پارچەکردنی هاردەکەمان وەک fdisk و cfdisk و parted ئێمە بۆ ئەم فێرکاریە cfdisk بەکاردەبەین لەبەر ئەوەی زۆر ئاسانە و ئەنجامەکە خێرا دەبینین، تەنها ئەم فەرمانە بنووسە.

cfdisk

Arch13.png

جۆری dos هەڵدەبژێرین لەبەر ئەوەی زۆربەی ئامێرەکان پشتیوانی ئەمجۆرە دەکەن واتە ئێمە هاردەکەمان نیشانە label دەکەین بە dos ئەگەر دۆخی UFEIیت هەبوو دەبێت GPT هەڵبژێریت.

Arch14.png

ئێستا کلیلی ئینتەر داگرە و ئەو قەبارەیەی ئێمە داماناوە بۆ پارچەی (ڕووت) واتە ئەو بەشەی سیستمەکەی لەسەر دادەمەزرێنین بە قەبارەی ١٢٤گ ئەو ٤گ کە دەمێنێت بۆ پەشی (سواپ) دایدەنێین.

Arch15.png