کورتەیەک دەربارەی CSS
CSS کە کورتکراوەی Cascading Style Sheetsـەو زمانێکە بەکاردێت بۆ پێناسەکردنی ڕووی دەرەوەی هەر پەڕگەیەک کە بە HTML یان XML دەنووسرێت. بەهۆی CSSـەوە دەتوانرێت ڕەونەقێکی جوان بدرێت بە ماڵپەڕ وەکو ڕەنگردن، فۆنتەکان، بەستەرەکان... هتد کەدەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت بەچ شێوەیەک هەر یەک لەوانە دەربکەون. هەر پەڕەیەکی CSS بە css. کۆتایی پێ دێت و دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە بێ پایان پەڕگەوەو ڕووی ئەو کاریگەرییانە پیشان بدات کەلەناو پەڕگەی cssـەکەدا پێناسەکراوەو نرخی پێدراوە.
چ دەستکاریکەرێک (Editor)؟
چەند دەستکاریکەرێکی پێشنیار کراو:
ڕستەکار Syntax
داڕستنی CSS پێک هاتووە لە سێ بەش: selector، property، value.
selector {property: value}
- selector: بەشێکی/تاگێکی HTMLـەو کە دەتەوێت پێناسەی بکەیت.
- property: تایبەتمەندییەکە کە دەتەوێت نرخەکەی بیگۆڕیت.
- value: هەر تایبەتمەندییەک (property) نرخێکی (value) هەیە.
body {
font-size: 11px;
color: blue;
}
ئەگەر لەحاڵەتێکدا نرخەکە لەچەند ووشەیەک پێک هاتبوو ئەوە باشتر وایە بخرێتە ناو دوو دەقەوە:
serdêrr {font-family: "unikurd Web"}