سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزراندنی لینوکسی (ئارش یان ئارچ)دەکەین کە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی خۆت دەیچنیت واتە بە هیچ جۆرێک ڕەنگاڵە/گرافیک نیە هەموو فرمانەکان لە شێڵ خۆت دروستیان دەکەیت تەنانەت کات و بەرواریش، زۆر گونجاوە ئەم سیستمە بۆ ڕاژە و شوێنی کار و کاروباری ڕۆژانە، وە لە کۆتایدا دەتوانیت ئەو دهورووبهر environment خۆت حەزت لێیە دایگریت.
دامەزراندنی لینوکسی ئارش
پێداویستیەکان بۆ دامەزراندنی لینوکسی ئارش
کەمترین پێداویستی ڕەقەکاڵا Hardware و نەرمەکاڵا Software بۆ دامەزراندنی ئەم سیستمە.
- x86_64 ئەو جۆرە شێوە ئەندازەییە داگرە کەلەگەڵ ئامێرەکەت دەگونجێت بۆ نمونە ئامێرەکەت پشتیوانی ٦٤بت دەکات دەبێت x86_64 بۆ داگریت.
- کەمترین بیرگە RAM نابێت لە ٥١٢مب کەمتر بێت ئامۆژگاری ٢گب دەکەین.
- کەمترین بیرگەی سەرەکی نابێت لە ٢گب کەمتر بێت، ئامۆژگاری ٢٠گب بەرەو سەر دەکەین ئەگەر بتەوێت لە کۆتایی دەوروبەر environmentداگریت.
- هێڵی ئینتەرنێت پێویستە.
- بۆ ئامێری گریمانەیی virtual پەڕگەی ISO بەسە، بۆ کۆمپیوتەری ڕاستی فلاش دیسک لە ٢گب کەمتر نەبێت هەروەها بەرنامەیەکی وەکو Rufus یا Etcher پێویستە.
- دەبێت بەتەواوی هۆگری کۆماند و فرمانەکانی لینوکس بیت.
ئامۆژگاری ئەم کەسانە ناکەین
هەندێک زانیاری ستاندارد لەسەر دامەزراندن
لایەنی فروانی دامەزراندنی ئارش زۆر زۆرە و وەکو سەرەتا وتمان ئەم سیستمە خۆت بە دەستی خۆت دەیچنیت، بەڵام ئێمە وەکو چاوگ هەوڵمان داوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئارش هەنگاوە ستانداردەکانی دامەزراندن جێبەجێ بکەین بەم فێرکاریە، وەکو خۆتان دەزانن دەیان هەزار گورزە و پاکەت لەگەڵ لینوکسن بەڵام ئێمە گرنگترین و فەرمیەکان باس دەکەین ئەودوای بۆخۆتان.
ئێمە دامەزراندنەکە لەسەر بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس دەکەین ئامێرێکی گریمانەیی دروست دەکەین بە دۆخی Bios لەگەڵ MBR وە ئەگەر ئامێرەکەی تۆ جۆری UEFI لەگەڵ GPT بوو ئەوە جۆری دروست کردن و لەتکردنی هاردەکان ڕووندەکەینەوە چۆن دەبێت.
دروستکردنی ئامێر لەناو ڤێرتواڵبۆکس
سەرەتا بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس لەسەر ئامێرەکەت داگرە کە بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەستە لەم بەستەرە
دواتر پەڕگەی ISOی ئارش لەم بەستەرە داگرە.
- ئامێرێکی نوێ دروستکە وەک وێنەکە دەتوانیت ناوەکە بگۆڕیت
- دیاریکردنی بیرگەی کاتی (ڕام)
- دروستکردنی پهپكهڕهقه (Hard Disk)
- هەڵبژاردنی جۆری ستانداردی VDI بۆ هارد دیسکەکەمان
- دیاریکردن بەشێوەی فیزیکی هاردەکە
- لێرەدا قەبارەی ١٢٨گب مان داوە بە هاردەکامان تۆ ئازادی کەمتر یان زیادتری کەیت.
- پاش ئەوەی کە کرتەمان کرد لە دوگمەی create دەچین settingsی ئامێرەکە دەکەینەوە و هەندێک سازکاری تر ئەنجام دەدەین, وەک وێنەکەی خوارەوە ئاماژەی تیرەکە بکەرەوە و پەڕگەی ISO کە داتگرتووە بیدەرێ بۆ ئەوەی بە لایڤ و لە پەڕگەی ISO کەوە سیستمەکە bootدەستپێبکات.
- پاشان دەچینە بەشی ڕایەڵە Network و لەوێ جۆری NAT هەڵدەبژێرین بۆ ئامێرەکەمان چونکە ئەم جۆرە خۆکارانە DHCP و نێت لە ئامێرە ڕاستیەکەت وەردەگرێت زۆر بە ئاسانی.
- دواتر وەک وێنەکە بکە و دەستدەکەین بە دامەزراندن.
- لەسەر یەکەم هەڵبژاردە دوگمەی ئینتەر داگرە.
وەک ئەم وێنەیە گەر تۆش هاتیتە ئێرە دەستدەکەین بە نوسینی کۆد و فرمانەکان بۆ دامەزراندن.
پەیوەندیکردن بە نێت
- ئەم فرمانە بنووسە تاکو دڵنیا بین ئامێرەکەمان گرێدراوە بە نێتەوە.
ping -c 3 chawg.org
گەر ماڵپەڕی چاوگ وەڵامی دایەوە واتە تۆ گرێدراویت بە نێتەوە.
نوێکردنەوەی کاتی سیستم
- بەکارهێنانی فرمانی timedatectl بۆ دڵنیابوون لە نوێبونەوەی کاتی سیستمەکەمان.
timedatectl set-ntp true
گەر ویستت دڵنیابیت ئەم فرمانە بنوسە دەنا پشتگوێی بخە timedatectl status
پارچەی دیسک
- کاتێک بە لایڤ سیستم دیسکەکەمان دەناسێتەوە بەگشتی ئەم ناوانەی هەیە /dev/sda, /dev/nvme0n1 یان /dev/mmcblk0، بۆ زانینی دیسکەکەی خۆت ئەم فرمانە بنووسە lsblk یان fdisk
fdisk -l
تەماشای ئەم نەخشانە بکە بۆ چۆنێتی دروستکردنی پارچەکانی دیسک.
- یەک پارچەی دیسک بۆ بوخچەی (ڕوت)
- بۆ بووتکردن لە دۆخی UFEI
نموونەی دوو نەخشە
BIOS لەگەڵ MBR
پێشنیاری قەبارە | جۆری پارچە | پارچە (Partition) | خاڵی بەستن (Mount point) |
---|---|---|---|
بەپێی قەبارەی دیسکەکە | Linux | /dev/sdX1 | /mnt |
زیاتر لە ٥١٢مب | Linux swap | /dev/sdX2 | [SWAP] |
UEFI لەگەڵ GPT
پێشنیاری قەبارە | جۆری پارچە | پارچە (Partition) | خاڵی بەستن (Mount point) |
---|---|---|---|
٢٦٠ هەتا ٥١٢مب | پارچەی سیستمی EFI | /dev/sdX1 | /mnt/boot یان /mnt/efi |
بەپێی قەبارەی دیسکەکە | Linux x86-64 root (/) | /dev/sdX2 | /mnt |
زیاتر لە ٥١٢مب | Linux swap | /dev/sdX3 | [SWAP] |
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارچەکردنی دیسکەکەت دەتوانیت تەماشای ئەم بەستەرەش بکەیت
بەرنامەی cfdisk بۆ دروستکردنی پارچەکان (partition)
بەرنامە زۆرە بۆ پارچەکردنی هاردەکەمان وەک fdisk و cfdisk و parted ئێمە بۆ ئەم فێرکاریە cfdisk بەکاردەبەین لەبەر ئەوەی زۆر ئاسانە و ئەنجامەکە خێرا دەبینین، تەنها ئەم فەرمانە بنووسە.
cfdisk
جۆری dos هەڵدەبژێرین لەبەر ئەوەی زۆربەی ئامێرەکان پشتیوانی ئەمجۆرە دەکەن واتە ئێمە هاردەکەمان نیشانە label دەکەین بە dos ئەگەر دۆخی UFEIیت هەبوو دەبێت GPT هەڵبژێریت.
کلیلی ئینتەر لەسەر (New)داگرە و ئەو قەبارەیە هەڵبژێرە کە دواتر ئاماژەی پێدەکەین.
ئەو قەبارەیەی ئێمە داماناوە بۆ پارچەی (ڕووت) واتە ئەو بەشەی سیستمەکەی لەسەر دادەمەزرێنین بە قەبارەی ١٢٤گ ئەو ٤گ کە دەمێنێت بۆ پەشی (سواپ) دایدەنێین.
دواتر پرسیارمان لێدەکات کە primary یان extended هەڵبژێرین پێویستە primary هەڵبژێرین.
ئێستا پێویستە پارچەکە بکەین بە bootable بە هەڵبژاردنی فرمانی (Bootable)وەک وێنەکە.
ئێستا چیمان کرد بۆ پارچەی یەکەم دیسان دووبارەی بکەرەوە بۆ پارچەی دووم هەموو ئەو قەبارەیەی کەماوە بۆ پارچەی سواپ دانێ، بەڵام بە بێ هەڵبژاردنی فرمانی bootable هەروەها جۆرەکەی type لە “83 Linux” بۆ “82 Linux swap / Solaris”
ئێستا فرمانی write هەڵبژێرە بۆ جێبەجێکردنی ئەوانەی کردومانە پاشان بنووسە yes
ئێستا هەموو پارچەکانمان دروستکردووە دواتر بەرنامەی cfdisk دادەخەین بە هەڵبژاردنی “Quit”.
دروستکردنی سیستمی پەڕگە filesystem
ئێمە پارچەکانمان دروستکردووە هەروەها گەلێک هەڵبژاردە هەیە بۆ دروستکردنی سیستمی پەڕگە filesystem بەڵام ئێمە لەم فێرکاریە جۆری باو و ستاندارد هەڵدەبژێرین کە لە مەکۆکانی لینوکسی ئارشیش هەمان شتە، کەئەویش Ext4ە و بەناوبانگترینیانە.
ئەم فرمانە بنووسە.
mkfs.ext4 /dev/sda1
دروستکردنی بۆشایی سواپ
بۆشایی سواپ دروست دەکەین, سودەکەی ئەوەیە کە قەبارەیەک لە هاردەکەمان تەرخاندەکەین بۆ ئەوەی ببێت بە بیرگەی کاتی واتە RAM ئەم دوو فرمانە بەدوای یەک بنووسە.
mkswap /dev/sda2
swapon /dev/sda2
بەستنی سیستمی پەڕگە (mount file system)
سیستمی پەڕگە دەبەستین بۆ پارچەی رووت /mnt بە نموونە، ئەم فرمانە بنووسە.
mount /dev/sda1 /mnt
گەر ویستت لە شوێنێکی تر سیستم جێگیر بکەیت بۆنموونە ئاوا /mnt/efi ئەوا دەبێت فرمانی mkdir بەکاربەریت بۆ دروستکردنی بوخچەکە.
هەڵبژاردنی ئاوێنەکانی پرۆسەی دامەزراندن
ئەو پاکەتانەی کە پێویستە دایانگرین لەکاتی دامەزراندنی سیستەم لە راژەکانی لینوکسی ئارش بەم شوێنە ناسراوە /etc/pacman.d/mirrorlist هەروەها وەک لە پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئەگەر تۆ زانیت وەشانێکی کۆنی لینوکسی ئارشت داگرتووە دەتوانیت mirrorlist نوێ بکەیتەوە، بەپێی شوێن و جوگرافیا و نزیکترین ئەو ڕاژانەی لێتەوە نزیکن.
دامەزراندنی پاکەتی بنەڕەت
سکریپتی pacstrap بەکاردەبەین بۆ دامەزراندنی بنچینەی دەنکی لینوکس (Linux Kernel) هەروەها پتهوواڵه firmware بۆ رەقەکاڵا باوەکان. ئەم فرمانە بنووسە.
pacstrap /mnt base linux linux-firmware
خێرایی ئینتەرنێت کاریگەری هەیە لای من چەند خولەکی پێ دەچێت لای تۆ چەند، بە نزیکی سەروو ٣٠٠مب دادەگرێت بۆ ئەو پاکەتانەی سەرەوە
شێوەپێدانی سیستم
ئێستا ماوەتەوە شێوەپێدانێک بدەینە سیستمەکەمان، وەک هەموو جار دووبارەی دەکەمەوە ئێمە وەک (چاوگ) شێوە باو و ستانداردەکان جێبەجێ دەکەین، هیوادارین رۆژێک کەسێکی تر بێت و پەرە بەم وتارە بدات و هەموو وردەکاریەکانی لینوکسی ئارش باس بکات.
Fstab
Generate an fstab file (use -U or -L to define by UUID or labels, respectively): بەدیهێنانی پەڕگەی fstab بە بەکارهێنانی (-U یان -L بۆ پێناسەی UUID یان نیشانەی بەپێی ڕیز بۆ زانیاری زیاتر لەسەر fstab و UUID تەماشای ئەم بەستەرە بکە. ئەم فەرمانە بنووسە بۆ پێناسەی fstab
genfstab -U /mnt >> /mnt/etc/fstab