دێبیان جۆرێکی تری سیستەمی کارگێڕی کۆمپیوتەرە یەکێکە لە دابەشکردنەکانە گونجاوەکانی لینوکس ، کە لە داوانامەی خۆڕا و سەرچاوە کراوە لە ژێر گنو/لینوکس و هەندێک داوانامەی خۆڕا . شێوازی سەرەکی دێبیان (گنو/لینوکس) LINUX-KERNEL و نەرمەکاڵای گنو بەکاردەبات، وە لەگەڵ بڵاوکردنەوەیدا هەزارەها داوانامەی لەگەڵدایە بۆ بەکارهێنان ئامادەن ، دێبیان بەوە ناسراوە کە زۆر بەستراوە بە سیستەمی یونێکس وە هەروەها دێبیان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک ڕوومێز یان سیستەمی سێرڤەر . دێبیان خاوەنی دەوڵەمەنترین سەڕجاوی گورزەیە. کەگورزەی .deb
واتا debian package بەکاردەبات خۆیدا.
ڕێکخستن
thumb|left|250px|ڕوومێزی دێبیان دێبیان بەڕێوەدەبرێت بە پێی دەستوور(هەر شەش مانگ جارێک لەڕێگای سیستەمی هەڵبژاردنی زۆر تۆکمەوە لەسەر نێتەوە بەڕێبوەرێکی بۆ دەستنیشاندەکرێت) کە ئەمەش بڕیار دەدات کە شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەکە چۆن بێت و بە نووسین دەری دەخات کە ئامانج لە پرۆژەکە بریتیە لە گەشەپێکردن بە سیستەمی کارپێکردنی سەربەخۆ . دێبیان دامەزرا لەلایەن یان مەردۆک لەساڵی 1993، وەڵی هەنووکە هەزارەها کەسی خۆبەخش لە هەموو وڵاتانی جیهان گەشەپێدان و داڕێژەرین. هەروەها لەلایەن چەند کۆمپانیایەک (بێقازانج)لە هەموو جیهان پەخشدەکرێت . گرنگی ئەم داوانامایانە ئەوەیە بۆ ئامانجی گشتی بەکاردێت . ئەوەی ئەم سیستەمەی زۆر بەربڵاوکردووە (سەقامگیری، پاراستن، توندووتؤل و خۆگونجێنەرە). هەروەها نەلکانیان بەهیچ کۆمپانیا و دەسەڵات و دەزگایەکەوە وای لەم پڕۆژەیە کردووە کەهەرگیز بەردەستی فرۆشتنەوە و خاوەنگۆڕین نەبێتەوە. وە هەروەها ، پرۆژەی دێبیان زۆر سەربەخۆیە ، وە پشتیوانی ناکرێت لە لایەن کۆمپانیانیەکەوە وەک دابەشکردنەکانی تری لینوکس وەک UbUntU ، Opensuse,mandriva ،فێدورا. بڕی تێچووی دێبیان ی ٤.٠ (٢٨٣ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی لە خۆ دەگرت بە نزیکەیی ١٣ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو، بە بەکارهێنانی مۆدێلی کۆکۆمۆ ، وە لە ٢ ی ئەپریڵی ٢٠٠٩ (٤٥ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی بەرهەم هێنا کە ئەمیش هەر مۆدێلی کۆکۆمۆ ی بەکارهێنا کە ئەمیش ٨١٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو بۆ گەشەپێکردنی.
بەچکەکانی دێبیان
دێبیان زۆر دابەشکردنی تری لینوکس هەیە کەلەسەر ئەمەوە بناغەیان گرتووە وەکو Ubuntu, MEPIS, Dreamlinux, Damn Small Linux, Xandros, Knoppix, BackTrack, Linspire, sidux, Kanotix, Parsix کەهەندێکیان لەڕووی ناوبناگو تەشەنەوە لەبنەچەکە بەناوبانگترن. ئەمەش زۆرکات بەقازانج و مایەی شانازی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆژەی دێبیان.
بەڕێوەبەرانی پرۆژە
- ١.یان مەردۆک (١٩٩٣ بۆ ١٩٩٦)(دامەزرێنەری پرۆژەی دێبیان).
- ٢.بروس پێرێنس (١٩٩٦ بۆ ١٩٩٧).
- ٣.یان جاکسۆن (١٩٩٨).
- ٤.ویچێرت ئەکێرمان (١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١).
- ٥.بێن کۆڵینس (٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢).
- ٦.داڵ گاربی (٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٣).
- ٧.مارتن میکڵمایەر (٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٥ ).
- ٨.براندن ڕۆبنسن (٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦).
- ٩.ئەنتۆنی تاونس (٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧).
- ١٠.سام هۆکیڤار (٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨).
- ١١.ستیڤ مکینتایر (٢٠٠٨ تا هەنووکە).
تایبەتمەندیەکانی
تایبەتیەکی گرنگی دێبیان ئەوەیە کە هەڵبژاردنی بەکارهێنەری زۆرە (options). وەشانی ئێستای ٥.٠ زیاترە ٢٥ هەزار گورزە لە خۆ دەگرێت بۆ ١٢ جۆری ئەندازەی کۆمپیوتەر ، ئەم ئەندازانەش بنیات نراون لەژێر [Intel/AMD]32-bit/64-bit کە ئەم جۆرانیەان زۆر باون و بەشێکن کە جیا ناکرێنەوە لە IBM , [zSeries] ,eServier .تایبەتمەندیەکی تری گرنگی دێبیان ئەوەیە کە ئامرازی بەستنەوەی گورزەی لەگەڵدایە کە بە (APT) ناسراوە , وە کۆگای پڕ لە گورزەی جۆراو جۆر و کوالیتی بەرز لە بڵاوکردنەوە ئەم کارانەش وە دەکات نوێکردنەوەی ئەم سیستەمە زۆر ئاسان بێت وە هەروەها بەستنەوەی خۆکار و سڕینەوەی گورزە. |thumb|128px|left| لۆگۆی iceweasel لەدێبیان شێوازی سەرەکی چەسپاندنی دێبیان وا دەخوازێت کە ڕوومێزی GNOME بەکار بەریت ، کە داوانامەی گشتی وەک iceweasel (کەوەشاندنی فایەرفۆکسە بۆ دێبیان ، ئەمەش بەبۆنەی ململانیێی مافی لەبەرگرتنەوەوە، لۆگۆی فایەرفۆکس بەکارنابەن، بەڵام هەمان تەکنیکە) و OpenOffice لەگەڵ Evolution. خوێنەری CD/DVD ، داوانامەی موسیقی و ڤیدیۆ و وێنە ، پیشاندەری وێنە و چاککردنی ، پیشاندەری پەڕەی PDF . وە هەروەها دەتوانی ڕوومێزەکانی تری وەک KDEXfceLXDE کە دەتوانی خۆت لە ڕێگەی دی ڤی دی یان جی دی دایان بگریت هەموو گۆرزەکانیان لەگەڵ دایە کە ٥ دی ڤی دی و زیاتر لە ٣٠ سی دی دەکات .وە جۆرێکی تر هەیە کە زپر لەمانە بچوکترە کە تەنها بەس گورزە پیویستەکانی تێدا بە دی دەکرێت . دەتوانی هەموو گورزەکان لە ئەنتەرنێتەوە دابگریت لە رێگەی تۆرێنت ، یان لە بازاڕ بیکڕیت.
وەشانەکانی دێبیان
ژمارە | وەشان | ناوەکان | ڕێکەوتی وەشاندن |
---|---|---|---|
١ | 1.1 | buzz | ١٧ ی ٦ ١٩٩٦ |
٢ | 1.2 | Rex | ١٢ی ١٢ ١٩٩٦ |
٣ | 1.3 | Bo | ٥ی ٦ ١٩٩٧ |
٣ | ٢ | hamm | ٢٤ی ٧ ١٩٩٨ |
٥ | ٢.١ | slink | ٩ی ٣ ١٩٩٩ |
٦ | ٢.٢ | potato | ١٥ی ٨ ٢٠٠٠ |
٧ | ٣.٠ | Woody | ١٩ی ٧ ٢٠٠٢ |
٨ | ٣.١ | Sarge | ٦ی ٦ ٢٠٠٥ |
٩ | ٤.٠ | etch | ٨ی ٤ ٢٠٠٧ |
١٠ | ٥.٠ | lenny | ١٤ی ٢ ٢٠٠٩ |
١١ | ٦.٠ | squeeze | ٢٠١٠
|
چؤنیەتی دامەزراندنی داوانامە
بۆ نموونە : دامەزراندنی mysql
apt-get install mysql-server
چۆنیەتی شڕینەوەی داوانامەش بەم شێوەیە :
apt-get remove mysql-server