230px|thumb|left|LXDE Desktop Full
LXDE
کەکورتکراوەی Lightweight X11 Desktop Environment
هەنووکە سووکەڵەترین دوروبەری خێزانی لینوکس/یونیکس ــە لەم دەمەدا. LXDE
بۆئەوەی دروستکراوە کەلەگەڵ کەمترین ئاستی پێداویستی ڕەقەکاڵادا و بەتایبەت کارتی گرافیکدا هەڵبسوڕێت و یەکجار قەبارەیەکی زۆر کەم لەبیرگە و لەسەر پەپکە ڕەقەکە داگیر دەکات.
پێکاهەتەی LXDE
LXDE وەکو دەوروبەری Gnome و XFCE هەرهەمان تووڵئامرازی GTK بەکاردەبات بەگشتی بەزمانی C داڕێژراوە هەرچەندە لێرە و لەوێ بەحوکمی کارکردنی لەسەر لینوس/یونیکس، زمانەکانی تری داڕشتنی لەگەڵدا بەکاردەبرێن وەکو Python یان Ruby. بەڵام زۆر جودایە لەڕووی کارەوە لەدەورەبەرەکانی هاوشانی. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی LXDE گورزەیەکی قەبە و کۆمەڵێک lib تایبەت و تووڵئامرازی تایبەت بەخۆی داناگرێت، بەڵکوو وەکو بەڕێوەبردنی بوخچە و پەڕگەکان توانیەتی نەرمەکاڵایەکی وەکو Pcmanfm بکاتە بناغەی دەروبەرەکە و ئامرازێکی Shell/Bash ــی هەیە بەناوی Lxterminal خاوەنی Session خۆیەتی. ئەوەشی شایەنی وتنە، ئەوەیە کەبەڕێوبەردنی پەنجەرەکان Windows Manager دیسان ئامرازێک سووکەڵە و ناسکی وەکو OpenBox لەخۆدەگرێت و بەچوستی کاری لەگەڵدا دەکات. هەروەها چەندینی ئامرازی تر کەهەموویان دەتوانین بڵێێن هەوڵدراوە سووکەڵەترینیان بێت Lightweight. لێرەوە بۆ چەند نمونەیەک:
- Xarchiver
- Leafpad
- Lxterminal
- Lxmusic
- Lxsession
- LXAppearance
مێژووی LXDE
ئەمە دەربارەی مێژووە.
تەختەکلیلی کوردی لە LXDE
دیارە لەدەوروبەرەکانی تر ئامرازێکی گرافیک دانراوە کەکاری ئەوە دەکات تەختەکلیلەکە بگۆڕێت بەو پێێەی ئەم فرمانە بەگەڕ دەخات:
setxkbmap iq -variant ku_ara
بەڵام تاهەنووکە ئامرازێکی وا نییە لە LXDE بەڵکو ئامرازی Keyboard Layout Switcher هەیە، کاتێک تەختەکلیل دەگۆڕێت ئەگەر پێشتر ناسێدرابوو بەسیستەمە یان باشترە بڵێین دەروبەرەکە. ئێمە لێرەدا دەیکەین بەدوو بەشەوە. ئەگەر کاتێک سیستەمە سوود لە xorg.conf وەربگرێت یان HAL.
xorg.conf
ئەم پەڕگەیە /etc/X11/xorg.conf
دەسکاری دەکەین. بەم شێوەیە ڕێکی دەخەین.
Section "InputDevice"
Identifier "argh"
Driver "kbd"
Option "CoreKeyboard"
Option "XkbRules" "xorg"
Option "XkbModel" "pc105"
Option "XkbLayout" "dk,iq"
Option "XkbVariant" ",ku_ara"
Option "XkbOptions" "grp:alt_shift_toggle"
EndSection
HAL
بەو پێیەی هەنووکە Hardware abstraction layer
سەرپەرشتی ئاشنابوونی ڕەقەکاڵا و سیستەمەکە دەکات. دەتوانین بەم شێوەیە تەختەکلیلی کوردی زۆر بکەین.
- لەبەرگرتنەوە:
# cp /usr/share/hal/fdi/policy/10osvendor/10-keymap.fdi /etc/hal/fdi/policy/
- دەستکاری پەڕگەی لەبەرگیراو:
# vim /etc/hal/fdi/policy/10-keymap.fdi
بڕگەی تایبەت بەختەکلیل بەم شێوەیە دەناسێنین:
<?xml version="1.0" encoding="ISO-8859-1"?> <!-- -*- SGML -*- -->
<deviceinfo version="0.2">
<device>
<match key="info.capabilities" contains="input.keymap">
<append key="info.callouts.add" type="strlist">hal-setup-keymap</append>
</match>
<match key="info.capabilities" contains="input.keys">
<merge key="input.xkb.rules" type="string">base</merge>
<!-- If we're using Linux, we use evdev by default (falling back to
keyboard otherwise). -->
<merge key="input.xkb.model" type="string">keyboard</merge>
<match key="/org/freedesktop/Hal/devices/computer:system.kernel.name"
string="Linux">
<merge key="input.xkb.model" type="string">evdev</merge>
</match>
<merge key="input.xkb.layout" type="string">dk,iq</merge>
<merge key="input.xkb.variant" type="string"> ,ku_ara</merge>
<merge key="input.xkb.options" type="string">grp:alt_shift_toggle</merge>
</match>
</device>
</deviceinfo>
ئەو سیستەمانەی لەگەڵیدان لەبەر سووکەڵەیی.
ئەمە ناوەکانە ..