Truecrypt چییە؟
پرۆگرامێکی سەرچاوەکراوەیە لەسەر سیستمە کارگێڕیەکانی لینوکس، ماک و ویندۆز کاردەکات. کاری ئەم پرۆگرامە دانانی ووشەی نهێنیە بەشێوەیەکی زۆر تۆکمەو پارێزراو بۆ بەشەکانی harddisk جا چ دەرەکی external harddisk یان ناوەکی Internal harddsik.
چۆنیەتی دامەزراندنی لە دابەشکردنەکانی لینوکس
لە ماڵپەڕی [سەرەکی][١] دەتوانی پرۆگرامەکە دابگریت و لە شوێنێکی سیستەم پەڕگەکە هەڵوەشێنەوەو ئەم پەڕگەیە دەبینیت truecrypt-7.0a-setup-x86. گریمان پەڕگەکەمان دەکەوێتە ئێرەوە
/home/tekosher
ئێستا terminal بکەرەوە ئەمە بنووسە.
cd /home/tekosher
ئینجا
./truecrypt-7.0a-setup-x86
دوای جێبەجێکردنی دوایین فرمان پەنجەرەیەک دەکرێتەوە بە گوێرەی زانیاریەکان هەنگاو دوای هەنگاو بڕۆ تا دامەزراندن تەواودەبێت.
بۆکردنەوەی TrueCrypt لە terminal بنووسە truecrypt