ناساندنی LS بۆ نیشاندان

لە چاوگ
نیشاندەری File Explorer ــی مایکرۆسۆفت وەکو نمونە

کورتکراوەی list directory contents کە ڕۆژانە لە مۆبایل و هەموو سیستەمێکی کۆمپیوتەر دەیبینین. چۆن بوخچە و پەڕەگەکانمان ڕیزکراون؟ چەند دانە پەڕگەم لە ناو وێنەکانم هەیە، وە چەند دانەی ترم لە فڵانە بوخچەیە؟ ئیتر تۆ لە Finder ئەپڵ بیگرە یاخود File Explorer مەیکرۆسۆفت و ئەوانەی لینوکس وەکو Nautilus, Thunar, Dolphin ..هتد. ئەوە لە ئەندرۆید و ئامێرەکانی تر پڕن لە ئەپی تایبەت و دەرەکی و کۆمپانیای تر. جا ئێمە گەر لەم پرۆسەی نیشاندان و لیستکردنە گەیشتین، ئەوە دەتوانین هەموو ئەو شتانە بەئاسانی هەرس بکەین و لەکاتی هەر گیروگرفتێک بۆی بچینەوە. ئەمە پێشەکی بوو، بۆ ئەوانەی دوورن لە بەکارهێنانی لینوکس/یونیکس. ئەمان هیچیان نییە بێجگە لەوەی لەسەرەتای ناسینی سیستەمەوە فێری دەبن و گرنگترین پایەی ناسین و چارەسەری دەسەڵاتەکانە Chmod کە بەشێوەیکی درێژ باسکراوە.

ڕێبەری لینوکس/یونیکس

وەکو چۆن لە هەموو ئامێرێکدا دەفتەرێک هەیە، کە لە باشوری کوردستان پێی دەڵێن کەتەلۆگ. ئاوهاش لەوێ شتێک هەیە ناوی مان پەیجە man page کە دەربارە و ئەرک و چۆنیەتی ئەو فرمانە دەنوسێت بەدرێژی. لەم وتارە و هەموو وانەکانی تر بۆ ناساندنی هەر فرمانێک، نمونەکەی سەرەتای یان پێشەکیەکی دادەنێن و دوایی خۆشمان هەندێک فرمانی گرنگ و زۆر بەکارهاتوو. تاوەکو باشتر تێگەشتنت بۆی هەبێت و ئەو ترسەی هەتە لەو شتەی ناوی تێرمیناڵ و باش سکریپتە بڕەوەێتەوە و خۆشت بوێت :). جا بۆیە با بنوسین man ls

NAME
     ls -- list directory contents

SYNOPSIS
     ls [-ABCFGHLOPRSTUW@abcdefghiklmnopqrstuwx1] [file ...]

DESCRIPTION
     For each operand that names a file of a type other than directory, ls
     displays its name as well as any requested, associated information.  For
     each operand that names a file of type directory, ls displays the names
     of files contained within that directory, as well as any requested, asso-
     ciated information.

     If no operands are given, the contents of the current directory are dis-
     played.  If more than one operand is given, non-directory operands are
     displayed first; directory and non-directory operands are sorted sepa-
     rately and in lexicographical order.

     The following options are available:

     -@      Display extended attribute keys and sizes in long (-l) output.

     -1      (The numeric digit ``one''.)  Force output to be one entry per
:

لە کوێم و چی لێیە؟

تۆ لەهەر سەردێڕێک بیت یان شوێنێکی سیستەم، تۆ ئیتر لە شوێنێکی بۆشاییت یان پڕ و یاخود هەندێک شتی لێن. گرنگ نین چەندن، بەڵام پێشتر گرنگە بزانیت چین جارێ؟ بۆیە تەنها دەنوسین ls

MyBook:~ sia$ ls
Applications		Downloads		Movies
Chawg_CLI_tutorials	Dropbox			Music
Desktop			Google Drive		Pictures
Documents		Library			Public
MyBook:~ sia$

بەڵام گەر بمەوێت لیستیان بکەن بە ڕێکەوتی دوادەستکارییەوە. وە هەروەها دەسەڵاتەکانی خوێندنەوە/بینین و دەستکاری ببینم لەگەڵ بەکارهێنەر و گرووپی بەکارهێنەر user & userGroup کە زۆر زۆر گرنگە ئەوا:

MyBook:~ sia$ ls -l
total 0
drwx------   4 sia  staff   128 Apr 11  2017 Applications
drwxr-xr-x   9 sia  staff   288 Dec  3  2017 Chawg_CLI_tutorials
drwx------+  5 sia  staff   160 Jul 16 19:37 Desktop
drwx------+ 11 sia  staff   352 Jun 27 10:41 Documents
drwx------+ 14 sia  staff   448 Jul 16 19:41 Downloads
drwx------@ 20 sia  staff   640 Jul 18 09:04 Dropbox
drwx------@ 19 sia  staff   608 Jul  4 14:29 Google Drive
drwx------@ 74 sia  staff  2368 Jul 16 19:39 Library
drwx------+ 19 sia  staff   608 Jul  6 10:59 Movies
drwx------+  8 sia  staff   256 Feb 14 18:49 Music
drwx------+  8 sia  staff   256 Jul 12 20:56 Pictures
drwxr-xr-x+  5 sia  staff   160 Dec 22  2016 Public