سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزراندنی لینوکسی (ئارش یان ئارچ)دەکەین کە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی خۆت دەیچنیت واتە بە هیچ جۆرێک ڕەنگاڵە/گرافیک نیە هەموو فرمانەکان لە شێڵ خۆت دروستیان دەکەیت تەنانەت کات و بەرواریش، زۆر گونجاوە ئەم سیستمە بۆ ڕاژە و شوێنی کار و کاروباری ڕۆژانە، وە لە کۆتایدا دەتوانیت ئەو دهورووبهر environment خۆت حەزت لێیە دایگریت.
دامەزراندنی لینوکسی ئارش
پێداویستیەکان بۆ دامەزراندنی لینوکسی ئارش
کەمترین پێداویستی ڕەقەکاڵا Hardware و نەرمەکاڵا Software بۆ دامەزراندنی ئەم سیستمە.
- x86_64 ئەو جۆرە شێوە ئەندازەییە داگرە کەلەگەڵ ئامێرەکەت دەگونجێت بۆ نمونە ئامێرەکەت پشتیوانی ٦٤بت دەکات دەبێت x86_64 بۆ داگریت.
- کەمترین بیرگە RAM نابێت لە ٥١٢مب کەمتر بێت ئامۆژگاری ٢گب دەکەین.
- کەمترین بیرگەی سەرەکی (3) storage (3)نابێت لە ٢گب کەمتر بێت، ئامۆژگاری ٢٠گب بەرەو سەر دەکەین ئەگەر بتەوێت لە کۆتایی دەوروبەر environmentداگریت.
- هێڵی ئینتەرنێت پێویستە.
- بۆ ئامێری گریمانەیی virtual پەڕگەی ISO بەسە، بۆ کۆمپیوتەری ڕاستی فلاش دیسک لە ٢گب کەمتر نەبێت هەروەها بەرنامەیەکی وەکو Rufus یا Etcher پێویستە.
- دەبێت بەتەواوی هۆگری کۆماند و فرمانەکانی لینوکس بیت.
ئامۆژگاری ئەم کەسانە ناکەین
هەندێک زانیاری ستاندارد لەسەر دامەزراندن
لایەنی فروانی دامەزراندنی ئارش زۆر زۆرە و وەکو سەرەتا وتمان ئەم سیستمە خۆت بە دەستی خۆت دەیچنیت، بەڵام ئێمە وەکو چاوگ هەوڵمان داوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئارش هەنگاوە ستانداردەکانی دامەزراندن جێبەجێ بکەین بەم فێرکاریە، وەکو خۆتان دەزانن دەیان هەزار گورزە و پاکەت لەگەڵ لینوکسن بەڵام ئێمە گرنگترین و فەرمیەکان باس دەکەین ئەودوای بۆخۆتان.
ئێمە دامەزراندنەکە لەسەر بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس دەکەین ئامێرێکی خەیاڵی دروست دەکەین بە دۆخی Bios لەگەڵ MBR وە ئەگەر ئامێرەکەی تۆ جۆری UEFI لەگەڵ GPT بوو ئەوە جۆری دروست کردن و لەتکردنی هاردەکان ڕووندەکەینەوە چۆن دەبێت.
دروستکردنی ئامێر لەناو ڤێرتواڵبۆکس
سەرەتا بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس لەسەر ئامێرەکەت داگرە کە بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەستە لەم بەستەرە
دواتر پەڕگەی ISOی ئارش لەم بەستەرە داگرە.