Arch Linux

لە چاوگ
لۆگۆى فەرمیی نوێی لینوکسی ئارش

سڵاو خوێنەرانی ویکی چاوگ، لەم فێرکاریە باس لە دامەزراندنی لینوکسی (ئارش یان ئارچ)دەکەین کە لە سەرەتاوە تاکو کۆتایی خۆت دەیچنیت واتە بە هیچ جۆرێک ڕەنگاڵە/گرافیک نیە هەموو فرمانەکان لە شێڵ خۆت دروستیان دەکەیت تەنانەت کات و بەرواریش، زۆر گونجاوە ئەم سیستمە بۆ ڕاژە و شوێنی کار و کاروباری ڕۆژانە، وە لە کۆتایدا دەتوانیت ئەو ده‌ورووبه‌رzkurd= environment خۆت حەزت لێیە دایگریت.

دامەزراندنی لینوکسی ئارش

پێداویستیەکان بۆ دامەزراندنی لینوکسی ئارش

کەمترین پێداویستی ڕەقەکاڵاzkurd= Hardware و نەرمەکاڵاzkurd= Software بۆ دامەزراندنی ئەم سیستمە.

  1. x86_64 ئەو جۆرە شێوە ئەندازەییە داگرە کەلەگەڵ ئامێرەکەت دەگونجێت بۆ نمونە ئامێرەکەت پشتیوانی ٦٤بت دەکات دەبێت x86_64 بۆ داگریت.
  2. کەمترین بیرگە zkurd= RAM نابێت لە ٥١٢مب کەمتر بێت ئامۆژگاری ٢گب دەکەین.
  3. کەمترین بیرگەی سەرەکی نابێت لە ٢گب کەمتر بێت، ئامۆژگاری ٢٠گب بەرەو سەر دەکەین ئەگەر بتەوێت لە کۆتایی دەوروبەر zkurd= environmentداگریت.
  4. هێڵی ئینتەرنێت پێویستە.
  5. بۆ ئامێری گریمانەیی zkurd= virtual پەڕگەی ISO بەسە، بۆ کۆمپیوتەری ڕاستی فلاش دیسک لە ٢گب کەمتر نەبێت هەروەها بەرنامەیەکی وەکو Rufus یا Etcher پێویستە.
  6. دەبێت بەتەواوی هۆگری کۆماند و فرمانەکانی لینوکس بیت.

ئامۆژگاری ئەم کەسانە ناکەین

Note= تێبینی گرنگ: گەر سەرەتایت لە لینوکس، نازانی لە بەکارهێنانی کۆماند و شێڵ و جۆری هارد و پەڕگەی سواپ و fdisk و /dev/sdX و mount چۆن کاردەکات واز لە ئارش بێنە و سیستمێکی وەکو ئوبونتو داگرە کە بەچەند کرتە و هەنگاوێک تەواو دەبێت.

هەندێک زانیاری ستاندارد لەسەر دامەزراندن

لایەنی فروانی دامەزراندنی ئارش زۆر زۆرە و وەکو سەرەتا وتمان ئەم سیستمە خۆت بە دەستی خۆت دەیچنیت، بەڵام ئێمە وەکو چاوگ هەوڵمان داوە لە ماڵپەڕی فەرمی ئارش هەنگاوە ستانداردەکانی دامەزراندن جێبەجێ بکەین بەم فێرکاریە، وەکو خۆتان دەزانن دەیان هەزار گورزە و پاکەت لەگەڵ لینوکسن بەڵام ئێمە گرنگترین و فەرمیەکان باس دەکەین ئەودوای بۆخۆتان. ئێمە دامەزراندنەکە لەسەر بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس دەکەین ئامێرێکی گریمانەیی دروست دەکەین بە دۆخی Bios لەگەڵ MBR وە ئەگەر ئامێرەکەی تۆ جۆری UEFI لەگەڵ GPT بوو ئەوە جۆری دروست کردن و لەتکردنی هاردەکان ڕووندەکەینەوە چۆن دەبێت.

دروستکردنی ئامێر لەناو ڤێرتواڵبۆکس

سەرەتا بەرنامەی ڤێرتواڵبۆکس لەسەر ئامێرەکەت داگرە کە بۆ هەموو پلاتفۆڕمەکان بەردەستە لەم بەستەرە
دواتر پەڕگەی ISOی ئارش لەم بەستەرە داگرە.

  • ئامێرێکی نوێ دروستکە وەک وێنەکە دەتوانیت ناوەکە بگۆڕیت
Arch1.png
  • دیاریکردنی بیرگەی کاتی (ڕام)
Arch2.png
  • دروستکردنی په‌پكه‌ڕه‌قه‌ (Hard Disk)
Arch3.png
  • هەڵبژاردنی جۆری ستانداردی VDI بۆ هارد دیسکەکەمان
Arch4.png
  • دیاریکردن بەشێوەی فیزیکی هاردەکە
Arch5.png
  • لێرەدا قەبارەی ١٢٨گب مان داوە بە هاردەکامان تۆ ئازادی کەمتر یان زیادتری کەیت.
Arch6.png
  • پاش ئەوەی کە کرتەمان کرد لە دوگمەی create دەچین settingsی ئامێرەکە دەکەینەوە و هەندێک سازکاری تر ئەنجام دەدەین, وەک وێنەکەی خوارەوە ئاماژەی تیرەکە بکەرەوە و پەڕگەی ISO کە داتگرتووە بیدەرێ بۆ ئەوەی بە لایڤ و لە پەڕگەی ISO کەوە سیستمەکە bootدەستپێبکات.
Arch7.png
  • پاشان دەچینە بەشی ڕایەڵە Network و لەوێ جۆری NAT هەڵدەبژێرین بۆ ئامێرەکەمان چونکە ئەم جۆرە خۆکارانە DHCP و نێت لە ئامێرە ڕاستیەکەت وەردەگرێت زۆر بە ئاسانی.
Arch8.png
  • دواتر وەک وێنەکە بکە و دەستدەکەین بە دامەزراندن.
Arch9.png
  • لەسەر یەکەم هەڵبژاردە دوگمەی ئینتەر داگرە.
Arch10.png

وەک ئەم وێنەیە گەر تۆش هاتیتە ئێرە دەستدەکەین بە نوسینی کۆد و فرمانەکان بۆ دامەزراندن.

Arch11.png

پەیوەندیکردن بە نێت

  • ئەم فرمانە بنووسە تاکو دڵنیا بین ئامێرەکەمان گرێدراوە بە نێتەوە.
ping -c 3 chawg.org

گەر ماڵپەڕی چاوگ وەڵامی دایەوە واتە تۆ گرێدراویت بە نێتەوە.

نوێکردنەوەی کاتی سیستم

  • بەکارهێنانی فرمانی timedatectl بۆ دڵنیابوون لە نوێبونەوەی کاتی سیستمەکەمان.
timedatectl set-ntp true

گەر ویستت دڵنیابیت ئەم فرمانە بنوسە دەنا پشتگوێی بخە timedatectl status

پارچەی دیسک

  • کاتێک بە لایڤ سیستم دیسکەکەمان دەناسێتەوە بەگشتی ئەم ناوانەی هەیە /dev/sda, /dev/nvme0n1 یان /dev/mmcblk0، بۆ زانینی دیسکەکەی خۆت ئەم فرمانە بنووسە lsblk یان fdisk
fdisk -l
Arch12.png

تەماشای ئەم نەخشانە بکە بۆ چۆنێتی دروستکردنی پارچەکانی دیسک.

  1. یەک پارچەی دیسک بۆ بوخچەی (ڕوت)
  2. بۆ بووتکردن لە دۆخی UFEI

نموونەی دوو نەخشە

BIOS لەگەڵ MBR

پێشنیاری قەبارە جۆری پارچە پارچە (Partition) خاڵی بەستن (Mount point)
بەپێی قەبارەی دیسکەکە Linux /dev/sdX1 /mnt
زیاتر لە ٥١٢مب Linux swap /dev/sdX2 [SWAP]

UEFI لەگەڵ GPT

پێشنیاری قەبارە جۆری پارچە پارچە (Partition) خاڵی بەستن (Mount point)
٢٦٠ هەتا ٥١٢مب پارچەی سیستمی EFI /dev/sdX1 /mnt/boot یان /mnt/efi
بەپێی قەبارەی دیسکەکە Linux x86-64 root (/) /dev/sdX2 /mnt
زیاتر لە ٥١٢مب Linux swap /dev/sdX3 [SWAP]

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارچەکردنی دیسکەکەت دەتوانیت تەماشای ئەم بەستەرەش بکەیت

بەرنامەی cfdisk بۆ دروستکردنی پارچەکان (partition)

بەرنامە زۆرە بۆ پارچەکردنی هاردەکەمان وەک fdisk و cfdisk و parted ئێمە بۆ ئەم فێرکاریە cfdisk بەکاردەبەین لەبەر ئەوەی زۆر ئاسانە و ئەنجامەکە خێرا دەبینین، تەنها ئەم فەرمانە بنووسە.

cfdisk

جۆری dos هەڵدەبژێرین لەبەر ئەوەی زۆربەی ئامێرەکان پشتیوانی ئەمجۆرە دەکەن واتە ئێمە هاردەکەمان نیشانە label دەکەین بە dos ئەگەر دۆخی UFEIیت هەبوو دەبێت GPT هەڵبژێریت.

Arch13.png

کلیلی ئینتەر لەسەر (New)داگرە و ئەو قەبارەیە هەڵبژێرە کە دواتر ئاماژەی پێدەکەین.

Arch14.png

ئەو قەبارەیەی ئێمە داماناوە بۆ پارچەی (ڕووت) واتە ئەو بەشەی سیستمەکەی لەسەر دادەمەزرێنین بە قەبارەی ١٢٤گ ئەو ٤گ کە دەمێنێت بۆ پەشی (سواپ) دایدەنێین.

Arch15.png

دواتر پرسیارمان لێدەکات کە primary یان extended هەڵبژێرین پێویستە primary هەڵبژێرین.

Arch16.png

ئێستا پێویستە پارچەکە بکەین بە bootable بە هەڵبژاردنی فرمانی (Bootable)وەک وێنەکە.

Arch17.png

ئێستا چیمان کرد بۆ پارچەی یەکەم دیسان دووبارەی بکەرەوە بۆ پارچەی دووم هەموو ئەو قەبارەیەی کەماوە بۆ پارچەی سواپ دانێ، بەڵام بە بێ هەڵبژاردنی فرمانی bootable هەروەها جۆرەکەی type لە “83 Linux” بۆ “82 Linux swap / Solaris”

Arch18.png

ئێستا فرمانی write هەڵبژێرە بۆ جێبەجێکردنی ئەوانەی کردومانە پاشان بنووسە yes

Arch19.png

ئێستا هەموو پارچەکانمان دروستکردووە دواتر بەرنامەی cfdisk دادەخەین بە هەڵبژاردنی “Quit”.

دروستکردنی سیستمی پەڕگە filesystem

ئێمە پارچەکانمان دروستکردووە هەروەها گەلێک هەڵبژاردە هەیە بۆ دروستکردنی سیستمی پەڕگە filesystem بەڵام ئێمە لەم فێرکاریە جۆری باو و ستاندارد هەڵدەبژێرین کە لە مەکۆکانی لینوکسی ئارشیش هەمان شتە، کەئەویش Ext4ە و بەناوبانگترینیانە.
ئەم فرمانە بنووسە.

mkfs.ext4 /dev/sda1
Arch20.png

دروستکردنی بۆشایی سواپ

بۆشایی سواپ دروست دەکەین, سودەکەی ئەوەیە کە قەبارەیەک لە هاردەکەمان تەرخاندەکەین بۆ ئەوەی ببێت بە بیرگەی کاتی واتە RAM ئەم دوو فرمانە بەدوای یەک بنووسە.

mkswap /dev/sda2
swapon /dev/sda2
Arch21.png

بەستنی سیستمی پەڕگە (mount file system)

سیستمی پەڕگە دەبەستین بۆ پارچەی رووت /mnt بە نموونە، ئەم فرمانە بنووسە.

mount /dev/sda1 /mnt

گەر ویستت لە شوێنێکی تر سیستم جێگیر بکەیت بۆنموونە ئاوا /mnt/efi ئەوا دەبێت فرمانی mkdir بەکاربەریت بۆ دروستکردنی بوخچەکە.

هەڵبژاردنی ئاوێنەکانی پرۆسەی دامەزراندن

ئەو پاکەتانەی کە پێویستە دایانگرین لەکاتی دامەزراندنی سیستەم لە راژەکانی لینوکسی ئارش بەم شوێنە ناسراوە /etc/pacman.d/mirrorlist هەروەها وەک لە پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئەگەر تۆ زانیت وەشانێکی کۆنی لینوکسی ئارشت داگرتووە دەتوانیت mirrorlist نوێ بکەیتەوە، بەپێی شوێن و جوگرافیا و نزیکترین ئەو ڕاژانەی لێتەوە نزیکن.

دامەزراندنی پاکەتی بنەڕەت

سکریپتی pacstrap بەکاردەبەین بۆ دامەزراندنی بنچینەی دەنکی لینوکس (Linux Kernel) هەروەها پته‌وواڵه‌ firmware بۆ رەقەکاڵا باوەکان. ئەم فرمانە بنووسە.

pacstrap /mnt base linux linux-firmware