دەستپێک

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

دەربارەی چاوگ

Chawg-logo-Wiki.png

ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت.

پڕۆژەمان چییە؟

پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

مەکۆکان

لینوکس

سەرەتا و دامەزراندن

بۆ لینوکس؟ دەمەوێت دایمەزرێنم، کامە دابەشکردن بۆم شیاوە؟ چین و ئەو پێداویستیانەی کەهەمبێت پێش دامەزراندنی؟ کێشەکانی کاتی دامەزراندن.

لەسیستەمەکەدا

نەرمەکاڵاکان، کارەکانیان، دامەزراندنیان و دەستکاری و هەڵبژاردنەکانیان لەسەر ڕوومێز و ڕاژەی لینوکس بەگشتی. ڕاپەڕاندن و باشترین و دروسترین ڕێگە.

کۆمپیویتەر و ئینتەرنێت بە گشتیی

نەرمەکاڵا

هەموو ئەو نەرمەکاڵایەی بەبەستنەوەیان بەهێڵی ئەنتەرنێتەوە کارا دەبن و نەرمەکاڵای تری سەر کۆمپیوتەر، کێشەکانیان و ڕێکخسنەکانیان. مەبەست لەو نەرمەکاڵایانەیە کەلەژێر سەرچاوەی و کراوە و مافی بڵاوکردنەوەی خۆڕادا پەخش دەکرێن.

ڕەقەکاڵای کۆمپیوتر

کێشەکانیان چین؟ جۆرایەتیان تاچەندە و بۆ کام کار دەشێن؟ ڕایەڵە و بەستنەوەی پارچەکان.. ئامۆژگاریەکان دەربارەی جۆرایەتی ڕەقەکاڵایەک لەگەڵ نەرمەکاڵادا و چۆنیەتی کارکردنیان. هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری پێش دابینکردن.

وێب و ماڵپەڕ

زمانە جێگیرەکان

مەبەست لە (Xhtml & CSS). ئەم دوو زمانە بنەڕەتی دانەوەی کۆدن بەوێبگەڕ و نیشاندانی. کێشەکانیان و چۆنیەتی ویستی داڕێژەر بۆ نیشاندانی و بنەبڕکردنی هەموو کەمترخەمیەکانی لەوێبگەڕدا.

زمانە بزۆکەکان

مەبەست لە (PHP,Javascipt,Perl,Pyhton,Ruby) و زۆری ترە. هەموو کێشەکانی ئەم زمانە بزۆکانە و پێداویستیان و چۆنیەتی پێکەوە بەستن و ڕێکخستنیان لەگەڵ بنکەی دراوە و ڕاژەدا.

ڕاژە و خانەخوێ

پڕۆژەیەک یان بیرۆکەیەکم لایە، دەمەوێت پێش دابینکردنی ڕاژە و خانەخوێ وردەکاری پێداویستیەکان و جۆرایەتیان بزانم. دەمەوێت ئاستی زانیاریەکانم پتەوتر بکەم لەبارەی وردەکاریانەوە.

گەڕان لەپڕۆگرامۆکە

پڕۆگرامەیەکم دەوێت ئەم کارانە بکات، کامە پڕپێستە؟ کامەیان دەتوانێت ئەم داوایانەم جێبەجێ بکات؟ ئایا بەکارهێنان و کێشەکانی و بەڕێوەبردنی چۆنە، کاتێک بەکارم هێنا؟ هەموو ئەم شتانە و زیات لەم مەکۆیانە باس دەکرێن.

پڕۆگرامۆکەی ڕاپەڕاندن و بەڕێوەبردن

تێکڕا هەموو پڕۆگرامۆکەکانی بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندن کەلێرەوە دەتوانین پشتگیری کوردی بۆ بکەین و بەردەوامبین لەپەڕەپێدانی.

  1. phpBBخاوەن گورەترین ئەزموون و مێژووی دامەزراندنی مەکۆیە و زۆرترین پڕۆگرامۆکەکان لەسەر بنەمای ئەم دامەزراون. بەبەهێزی بەڕێوەردن و زۆری هەڵبژاردن و گەورەی لەکاردا ناسراوە.
  2. WordPressبەناوبانگترین و بڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بڵاگە. بەکوردیکردن و دامەزراندن و پێشختن و ڕێکخستینی هەموو پرسیارەکان لێرە جێگەیان دەبێتەوە.
  3. CuteNewsRuپڕۆگرامۆکەیەکی بەهێزی سووکەڵە و ئاسانی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕە بەتایبەت هەواڵی و گتفوگۆی بابەتی. چۆنیەتی و دامەزراندن و کێشەکانیان هەمووی لەم مەکۆیە باس دەکرێن.
  4. NucleusCMSپڕۆگرامۆکەیەکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و ویبڵاگە، بەئاسانی بەکارهێنان و بەهێزی لەڕووی پاراستنەوە ناسراوە. کێشەکانی و ڕێکخستنی و داڕشتنی وردەکاریەکانی لێرە باس دەکرێن.

باوەڕمان بەچییە؟

باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU چییە؟ بیخوێننەوە.

لۆگۆکەمان

لۆگۆی چاوگ

لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.