چاوگ:سەبارەت

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ هەر کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لە ویکی و لە مەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن گنو/لینوکس بخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندامبوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ. هیوادارین ئەو پردەی لەنێوانماندایە پتەوتربێت بۆ ڕاڤەکردنی هەموو وتوێژ و نوسینەکانمان لەبارەی زانستێکی دروستەوە.

لۆگۆکەمان

LOGO 2018 WIKI PODCAST.png

[[[ UPDATE 2018 ]]] چونکە زۆرترین چالاکی لەدنیادا بووە بە دەنگ و ڕەنگ لەپاڵ نوسیندا. بۆیە ئێمەش لۆگۆکەمان گۆڕی بەکاریگەری ئەوەی، کە کەناڵێکی ڕادیۆیی پۆدکاست ــمان هەیە. ئێستا بریتییە لە پیتی چ و بەشی سەرەوەی چوکڵەکەی بووە بە هێمای مایک/مایکرۆفۆن. جا هیوادارین لەوە بچێت، کە خۆمان دەمانەوێت :)

[[[ UPDATE ]]] بریتییە لە چاوگ و تەنها سێ خاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لە لۆگۆی سەرچاوەی کراوە. هەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فەرمان لەڕێزماندا. چاوگی فەرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنها دۆخێکی ڕاستەقینەی فەرمانەکەیە لەوەوە فەرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. ئێمەش دەمانەوێت ئەو دۆخە دروستەی فەرمانە زانستییەکەبین بۆ ئێمەی کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.

پڕۆژەمان

بریتییە لە مەکۆکان ,ماڵپەری چاوگ و ئێرە دیارە ،ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیارییەکان بە زمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتییەک نەکرێت بەزانیارییەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

    • چاوگ بۆ پەخشکردن ئەو نەرمەکاڵایانە بەکاردەبات کە سەرچاوە کراوەن پاڵپشتی کوردییان دەکات ،وەکو Wordpress لە ماڵپەری چاوگ ،phpBB لە مەکۆکانی چاوگ لەگەڵ Mediawiki لە ویکی چاوگ.

ڕەخنە و تێبینی

ئێمە و ئەوانەی دەنوسین، هیچمان هەڵگری دەقێکی ئاسمانی نین تاوەکو کەمترخەمیی و کرچ و کاڵی لە نوسین و بابەتەکانماندا نەبێت. ئێمە لە چاوگ باوەڕمان بەوە هەیە ئێمە و تۆی خوێنەر هیچ جودامان ناکاتەوە تەنها دروستی زانستەکە نەبێت. ئەگەر هەر دەقێک یان هەر بابەتێک لەلات لێرە جێگای زیادکردن و لێدەرکردن و نوسینە؟ یان پێت وایە کەمتەرخەمیی لەڕووی پەخشکردنیەوە هەیە؟

لەچاوگ بواری ئەوەمان نەهێشتوەتەوە زانیاریەکانت چاوەڕێی سۆزی کاکی بەڕێوبەر و نوسەر بکەن تا بڵاوببنەوە، بەڵکو خۆت دەتوانیت وەکو هەموو ئەوانەی دەنوسن بنوسیت و دەستکاری ئەوانەش بکەیت کە نوسراون. هەرلەبەر هەمان هۆکاریشە نەرمەکاڵای ویکیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەم کارە. تەنها کرتەی ئێرە بکە و داوای هەژمارێکی نوێ بکە، بەم زانیاریانەوە تەنها:

ناو یان نازناو.

پۆستێکی ئەلیکترۆنی بەکار تاوەکو تێپەڕەوشەکەت بۆ بنێردرێت بەخۆکار.

  • زیاتر داواکراو نییە.

په‌ڕه‌ی یارمه‌تی

بەپێچەوانەی ئەوانەی ناو و ناتۆرەیان بۆ خودی ڕەخنە دروستکردووە گوایە ڕەخنەی ڕووخێنەر و ڕەخنەی دروستکەر هەیە. ئێمە ئەو بیانوانە بەخودی ناڕۆشنبیری و کەمی ڕادەی خوێندەواری دەگێڕینەوە. خودی ڕەخـــــنە بۆ ئەوەیە شتێک بڕووخێنێت و شتێکی جوانتر لەجێگای دابنێت. لێرەشدا دەرگاکامان کردۆتەوە کەخۆت ئەو کارە بکەیت نەک کەسی سێیەم و بەڕێوەبەرانی ئێرە.