ئاندرۆید

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٣:١٨، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە لایەن Aras (لێدوان | بەشدارییەکان) (چاککردن و زیادکردن)

ئەندرۆید سیستەمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس کار دەکات. کۆمپانیای ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان هەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برە پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری ١٠٠٠٠٠ پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە. لە دوا ڕاپۆرتی گووگل کە ٤ ئابی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە، ڕۆژانە پتر لە ٢٠٠٠٠٠ ئامێری نوێ بە هەڵگری ئەم سیستەمە بەرهەمدەهێنرێت.