ئاندرۆید

لە چاوگ
هاندی جۆری Galaxy Nexus بە سیستمی ئاندرۆیدی 4

ئەندرۆید
سیستەمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس Linux Kernel 2.6 بناغەی گرتووە. کۆمپانیای ئەندرۆید Android Inc لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان هەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات.
سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری ١٠٠٠٠٠ پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.

وەشانەکانی ئاندرۆید

وەشانەکان
دابەشکردنەکانی API ژمارەی رێژەی بەکارهێنانی
4.0 Ice Cream Sandwich 14-15 0%
3.x.x Honeycomb 11-13 1.8%
2.3.x Gingerbread 9-10 38.7%
2.2 Froyo 8 45.3%
2.1 Eclair 7 11.7%
1.6 Donut 4 1.4%
1.5 Cupcake 3 1.1%

بەستەر

ماڵپەڕی فەرمی ئەندرۆید