ئوبونتو لەسەر ویندۆز ١٠: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
(دروستکردن. وێنە دانان و دەوڵەمەندکردنی گەرەکە.)
 
ب (پاقژکردن)
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:


== دامەزراندن بە USB ==
== دامەزراندن بە USB ==
لێرە بە کورتی ڕێنماییەک ئەنوسم بۆ دامەزراندنی ئوبونتو ١٤.٠٤ لەسەر ویندۆز ١٠
کورتەی دامەزراندنی ئوبونتو ١٤.٠٤ لەسەر ویندۆز ١٠


١. ئوبونتوو داگرە لێرە. زۆرێک لە سیستەمەکان ئێستا ٦٤ بیتی'ن بەڵام داگرتنەکە خۆی سیستەمەکەت تاقی ئەکاتەوە
١. ئوبونتوو داگرە لێرە. زۆرێک لە سیستەمەکان ئێستا ٦٤ بیتی'ن بەڵام داگرتنەکە خۆی سیستەمەکەت تاقی ئەکاتەوە

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٥٢، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥

بابەتی ئوبونتوو درێژ بۆتەوە و باشتر وایە دابەش بکرێت.

دامەزراندن بە USB

کورتەی دامەزراندنی ئوبونتو ١٤.٠٤ لەسەر ویندۆز ١٠

١. ئوبونتوو داگرە لێرە. زۆرێک لە سیستەمەکان ئێستا ٦٤ بیتی'ن بەڵام داگرتنەکە خۆی سیستەمەکەت تاقی ئەکاتەوە

٢. ئایزۆ فایلەکە بە پرۆگرامێکی سوکەڵەی وەک Pen Drive USB Installer بەکار بهێنە و ISO فایلەکەی لە هەنگاوی١ داتگرت بخە ناو USBیەکەت کە لانی کەم ٢گیگ بۆشایی هەبێت.

کە ئامادە بوو ئەنجا USBیەکەت ببەستە لە کۆمپیوتەرەکەت:

٣. لە ویندۆز وەک جاران بە ئاسانی ناچینە بایۆس و ڕیزی boot جیا بکەینەوە بۆیە لە ستارتەوە بڕۆ بۆ سێتینگ و لەوێ لە Update & Security لەوێش Recovery بکەرەوە لەژێر Advanced start-up دا Restart now هەڵبژێرە. سیستم چەن ئیختیارێکت ئەداتێ یەکێ لەوانە بەکارهێنانی USBیە

٤. ئەنجا یەکێ لە بژاردەکان USBیەکەتە کە ئوبونتوەکەت لە هەنگاوی ٢دا کردە ناوی. کە ئەمەت هەڵبژارد ئیتر هەڵبژاردنەکانی ئوبونتوو خۆی دێتە پێشێ

٥. تاقیکردنەوە هەڵبژێرە تا دوای تاقی کردنەوە بتوانی دایمەزرێنیت.

٦. لەسەر ڕوومێز (دێسکتۆپ)ی ئوبونتوەکەت وێنۆچکەیەک ئامادەیە کە دەست کەی بە دامەزراندنی ئوبونتوو

٧. هەنگاوەکانی دوای ئەمە ئیتر یەکجار ئاسانە. کە تەواوبوویت لە دامەزراندن هەنگاوی ٣ دووبارە بکەرەوە و لە هەنگاوی ٤دا ئوبونتوو هەڵبژێرە.