داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
نموونەیەکی سادە لە کۆدی HTML

HTML (ئێچ تی ئێم ئێڵ یان هتمڵ) کە کورتکراوەی HyperText Markup Language ـە زمانێکی پیشاندانی پەڕەکانی سەر وێبە کە بەکاردێت بۆ نووسینی هەر پەڕەیەک لەسەر وێب. پەڕگەی HTML تەنها پێکهاتووە لە دەق، کە ئەویش پێکهاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر لە تاگ و توخم و نووسراوی ناو پەڕەکە. ئەم تاگانە بە وێبگەڕ دەڵێن کە چۆن نووسین و وێنەکان یان ناوەڕۆکی پەڕەکە دەربکەوێت.

HTML زۆر ئاسانە بۆ فێربوون بە ڕادەیەک کە کەسێکی دوور لە ئایتی ئەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا فێری HTML ببێت و بینووسێت و دەستکاری بکات. ئەوانەی کە HTML دەنووسن پێیان ناوترێت پڕۆگرامنووس (Programmer) بەڵکو نووسەر (Author) لەبەرئەوەی کە زمانێکی پڕۆگرامین نییە بەڵکو زمانێکی پیشاندانە و لە هاوپۆلی Java و C و BASIC نییە.

وتاری سەرەکی »