داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ

thumb|left|100px|لۆگۆی سەرەکی دێبیان بەڕێوەدەبرێت بە پێی دەستوور(هەر شەش مانگ جارێک لەڕێگای سیستەمی هەڵبژاردنی زۆر تۆکمەوە لەسەر نێتەوە بەڕێوبەرێکی بۆ دەستنیشاندەکرێت) کە ئەمەش بڕیار دەدات کە شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەکە چۆن بێت و بە نووسین دەری دەخات کە ئامانج لە پرۆژەکە بریتیە لە گەشەپێکردن بە سیستەمی کارپێکردنی سەربەخۆ . دێبیان دامەزرا لەلایەن یان مەردۆک لەساڵی 1993، وەڵی هەنووکە هەزارەها کەسی خۆبەخش لە هەموو وڵاتانی جیهان گەشەپێدان و داڕێژەرین. هەروەها لەلایەن چەند کۆمپانیایەک (بێقازانج)لە هەموو جیهان پەخشدەکرێت . گرنگی ئەم داوانامایانە ئەوەیە بۆ ئامانجی گشتی بەکاردێت . ئەوەی ئەم سیستەمەی زۆر بەربڵاوکردووە (سەقامگیری، پاراستن، توندووتؤل و خۆگونجێنەرە). هەروەها نەلکانیان بەهیچ کۆمپانیا و دەسەڵات و دەزگایەکەوە وای لەم پڕۆژەیە کردووە کەهەرگیز بەردەستی فرۆشتنەوە و خاوەنگۆڕین نەبێتەوە.


وە هەروەها پرۆژەی دێبیان زۆر سەربەخۆیە ، وە پشتیوانی ناکرێت لە لایەن کۆمپانیانیەکەوە وەک دابەشکردنەکانی تری لینوکس وەک UbUntU ، Opensuse,mandriva ،فێدورا. بڕی تێچووی دێبیان ی ٤.٠ (٢٨٣ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی لە خۆ دەگرت بە نزیکەیی ١٣ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو، بە بەکارهێنانی مۆدێلی کۆکۆمۆ ، وە لە ٢ ی ئەپریڵی ٢٠٠٩ (٤٥ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی بەرهەم هێنا کە ئەمیش هەر مۆدێلی کۆکۆمۆ ی بەکارهێنا کە ئەمیش ٨١٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو بۆ گەشەپێکردنی.

وتاری سەرەکی »