داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
CharelMeulemans.JPG
لۆگۆی سەرەکی

OpenSSH چییە؟

OpenSSH کورتکراوەی Open Secure Shell ـە وە جێگرەوەیەکی خۆڕاییە بۆ SSH. بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردنی ڕاژەکار و ڕاژەخوازەوە Server & Client یانیش دروستکردنی پەیوەندەی لە نێوان دوو کۆمپیوتەری سەر ڕایەڵەیەک، کە سیستەمی کارگێڕییان یونیکس (یا هاوشێوەیەکی وەکو لینوکس، FreeBSD...هتد) بێت. جا ئەو دوو ئامێرە مۆبایل، کۆمپیوتەر یان tablet ـبن. پێش هەر گۆڕانکاریەک ئێمە پەڕگەکە پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەوەی لەکاتی هەر هەڵەیەک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی ستاندارد. ئەمەش لە ڕێگای ئەم فرمانەوە دەکرێت

sudo cp /etc/ssh/sshd_config /etc/ssh/sshd_config.original

یەکێک لە بەربڵاوترینی گۆڕانکاریەکان لەم پەرگەیە ئەوا گۆڕینی ژمارەی پۆرتە. ssh وەکو ستاندارد پۆرتی 22 بەکاردەبات، بۆ زیادکردنی پاراستن دەکرێت ژمارەی پۆرتەکە بگۆڕیت.
بۆ گۆڕین دەبێت پەڕگەی sshd_config بکەیتەوە لەوێ ژمارە 22 بکە بەژمارەی ئەو پۆرتەی کە خاڵیە واتە هیچ چالاکیەکی تری لەسەر نییە و بەتاڵە بۆ نمونە پۆرتی 2222.

  • پەیوەندی دروستکردن

ئێستا ئێمە کاری دامەزراندن و ئامادەکاریمان تەواوکرد. لەم بەشەدا باسی چۆنیەتی پەیوەندی دروستکردن دەکەین.
بۆ نمونە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی لەسەر دوو کۆمپیوتەر دروست بکەین بەم ناوانە chawg و kurditgroup
chawg ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیتەی 192.168.42.131،
kurditgroup ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیەتی 192.168.42.30

Note= تێبینی گرنگ: زۆر گرنگە کە ژمارەی ئایپیەکان هەمان range ـیان هەبێت