داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
لۆگۆی گنو

دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە، کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە، کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن و فەلسەفەی GNU. زۆر دەمەتەقێ کراوە لەبارەیانەوە ئایا کامە دروستە؟ ئەوەی شایەنی باسە ئەو پێناسەیەی یان ئەو بیناوەی گرووپی GNU دروسترە و دەکرێت بڵێین GNU/Linux بەو دابەشکردنانە. بەڵام کورتی ناوی Linux و خۆشهاتنی لەگەڵ سیستەمە کارگێڕیەکاندا ناوی گرووپی دووەمی چەسپاندووە. هەرچەندە خودی UNIX کەخاوەن خێزانەکەیە و مێژووی لەهەرهەموو سیستەمە کارگێڕیەکان کۆنترە. وەکو ئاماژەی ڕاستەقینە تۆزێک پەراوێز خراوە.