داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
Webmaster.png

zkurd= Webmaster وێبداڕێژ (تێکەڵکەر و داڕێژەری وێب) هەروەها ناودەبرێت بە ئەندازیاری تەلارسازی وێب ،گەشەپێدەری وێب ،دانەری پێگە، بەڕێوەبەری وێبگە، یان (بەنافەرمی) webmeister وێب مایستر ،کەسێكە بەرپرسە لە پارێزگاری کردنی وێبگەیەك یان زیاتر ،ئەرکەکانی وێبداڕێژ لەوانەیە دڵنیابوون بێت لە ڕاژەکارەکانی وێب ،کارکردنی نەرمەكاڵا و ڕەقەڵا بەوردی ،دیزاینکردنی وێبگە ، بەدیهێنان و بژارکردنی پەڕەکانی وێب ،وەڵامدانەوە بۆ لێدوانی بەکارهێنەران ،تاقیکردنەوەی هاتوچۆ بۆناو پێگە.
وێبداڕێژەکان "پێویستە توانای تەواویان هەبێت لەگەڵ نەرمەکاڵاکانی مامەڵەکردنی وێب ،نەرمەکاڵاکانی کرداری پارە-دان ،وە نەرمەکاڵاکانی پاراستن".

وێبداڕێژەکان لەوانەیە گشتیتی شارەزابن لەگەڵ HTML کە زۆرترین یان هەموو لایەکانی وێب بەڕێوەدەبەن ،دەکەوێتە سەر سروشتی ئەو وێبگەیەی کە بەڕێوەی دەبەن ،وێبداڕێژەکان ئاساییانە زمانی سکرێپتەکانی وەکو جاڤاسکرێپت ،PHP ، و Perl دەبێت بزانن. لەوانەیە واپێویست بێت کە چۆنیەتی پێکهێنەری ڕاژەکارەکانی وێب بزانن ،وەکو Apache یان IIS وە خزمەت کردن وەکو بەڕێوەبەری ڕاژەکار.
وە پێناسەی گۆڕاو بۆ وێبداڕێژ بریتییە لە کەسیبازرگان کە ڕاگەیاندنە سەرهێڵییەکان بەکاردەبات بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان یان/وە خزمەتگوزارییەکان ئەمە پێناسەی ڕووکاری وێبداڕێژ فراوان دەکات نەک تەنها لایەکانی تەکنەلۆژی و سەرپەرشتیاری بنیادنانی وێب و مامەڵەکردن ،بەڵکو بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکیش ،ڕیکلامکردن ،بازاڕ ، داواکردن بۆ لێکۆڵینەوەی پێگە.

وتاری سەرەکی »