داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ

Image:Proftpd.png|thumb|left|300px|لۆگۆی سەرەکی]]

ProFTPD

بریتیە لە ڕاژەیەکی (File Transfer Protocol (FTP ژێدەرکراوە، لە ژێر مافی GPL داڕێژراوە.زۆر بەهێز و سووکەڵەیە یان بە واتایەکی تر سادەیی و بەهێزیی یەکێکە لە خەسڵەتە هەرە دیارەکانی ئەم ڕاژەیە. نوێترین وەشانی بریتیە لە 1.3.4a کە لە نۆڤەمبەری 2011 وەشێنراوە. کاری دامەزراندن ڕاژەی proftpd لەسەر دابەشکراوی ئوبونتو ڕووندەکەینەوە. کردارەکەمان لەسەر دوایین وەشانی ئوبونتوی ڕوومێز واتە 11.10 ـی 32bitدەبێت. واتا ڕوومێزێکی ئوبونتو وەک ڕاژەیەکی FTP لێدەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕایەڵەیکی ناوخۆیی LAN پەڕگەکانمان بەشبکەین لە نێوان ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بەستراون بە ڕاژە نێوخۆیەکەوە. جێگای ئاماژە بۆکردنە کە ئەو ئامێرانەی بەستراون بە ڕایەڵەکەوە مەرج نییە کە لینوکسیان لەسەربێت بۆ ئەوە دەستیان بگات بە ڕاژەی FTP یەکەمان بەڵام دەبێت هەمان range ـی ئایپیان هەبێت. وتاری سەرەکی »