دەستپێک

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

دەربارەی چاوگ

Chawg-logo-Wiki.png

ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت. باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU چییە؟ بیخوێننەوە. ئێمە سوپاسی سەردان و ئامادەبوونت دەکەین بۆ خوێندنەوەی دەقەکانمان، هەروەها خۆشحاڵین بەئەندابوونت، چی لەمەکۆکان بێت یان لەویکی یان لەگرووپی بەڕێوەبردنی چاوگ.

لۆگۆکەمان

لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.

پڕۆژەمان چییە؟

پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانەوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.